ئەوە سەرۆكە تیرۆریستەكەمان و بەندەكەى ئێران زمانی ڵاڵ بووە وا لەسەر ئەو كوردانەى لە سێدارە دران نەهاتە زمان

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


ئەوە سەرۆكە تیرۆریستەكەمان و بەندەكەى ئێران زمانی ڵاڵ بووە وا لەسەر ئەو كوردانەى لە سێدارە دران نەهاتە زمان
[email protected]

لە ماوەى چەند رۆژی رابردوودا چەند كوردێكى لاو لەسەر كوردایەتى و ئازادى رادەبرینی راستى و ئەو كوردایەتییە نا كە سەرۆكى تیرۆریستمان بانگەشەى بۆ دەكات لە ئێران لە سێدارە دران ،ئەم لەسێدارەدانەش كاردانەوەیەكى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا و نیگەرانییەكى زۆرى لاى كوردەكانى هەر چوار پارچەكەى كوردستان دروست كرد بە تایبەتى هەرێمى كوردستان ،بەڵام ئەوەى منى نیگەران كرد بۆ جارێكى تر بێ دەنگى سەرۆكە تیرۆریستەكەمانە !!!كە لەمەشدا هەرچۆن لە تیرۆر كردنى كاكە زەردەشتدا سەلماندى كە تیرۆریستێكى بە توانایە لە ناوبردنى نەوەى دوارۆژی وڵاتەكەى ئاواش سەلماندى كە بەندەى ئێرانە و ناتوانێت لەسەر وەها تەوەرەیەكى گرنگ بێتە گوتن و زمانى لە خوا بەزیاد بێت ڵاڵ بووە لە ئاست ئێراندا ،بەڵگەشم لەسەر ئەم وتەیەم و سەلماندنى بۆ خوێنەرانى بەرێز زمان ڵاڵ بوونى سەرۆكى تیرۆریستمانە لە تۆپبارانەكانى ئێران بۆ سەر هەرێمى كوردستان و بێدەنگى سەرۆكە تیرۆریستەكەمانە لە ساتى لە سێدارەدانى ئەو كوردانەى لە ماوەى چەند رۆژى رابردوودا لە سێدارە دران ،وا ئەمجارەش لەساتى لە سێدارە دانی ئەم لاوانە بۆ جارێكى تر سەرۆكى خۆ فرۆشمان بەندایەتى خۆى بۆ ئێران نوێ كردەوە و پێی راگەیاند ئازادبە ،بە لەسێدارەدانى تەواوى كوردان لە خاكەكەتدا ،دە كوردانى هەرێمى كوردستان چاوتان بكەنە و رێچكەى بێدەنگى بشكێنن و وەرنە سەرشەقامەكان و بڵێن نا بۆ تیرۆریستان نا بۆ سەرۆكێك كە بەندەى وڵاتانى دەرەكى بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە