کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانێکی گەورەی دەزگای پاراستنی پارتی دژ بە یەکگرتوو ئاشکرا دەکرێ

Wednesday, 29/02/2012, 12:00



 



... هەڵوێستی لاوازی پارتی لە دوای روداوەکانی بادینان و هەڵکشانی کێرڤی جەماوەری یەکگرتوو و گەرمبونی دەنگۆی بەهاری ئیسلامی هەمووی بونەتە هۆی ترساندنی لایەنەکانی دەسەڵات بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و بەپێی ئەو زانیاریانەی لە کادیرێکی ئاگاداری پارتیەوە دزەی کردوە، دەزگای پاراستنی پارتی ئامادەکاری زۆری کردوە بۆ ئەنجامدانی پیلانێک لە دژی یەکگرتوو، ئەمەیش لە سەروبەندی کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوودا

دەزگای پاراستنی پارتی دەزانێت کە یەکگرتوو حیزبێکی تۆکمە و پتەوە لە روی رێکخستنەوە و ناتوانێت وەک حیزبەکانی تر یاری پێبکات، هەر بۆیە تەوقیتی كاتی کۆنگرەی شەشەمی هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خۆی لەرێی شەڕێکی ئیعلامی و ئەمنی توندەوە یەکگرتوو بلەرزێنێ و پاشەکشەی پێ بکات

پیلانەکەی پاراستن چیە؟

پیلانەکەی پاراستن لە چەند قۆناغێک پێکهاتوە و لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە دەستی پێکردوە کە بریتیە لە پەلاماردانی ئەمیندار و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتوو و کەسایەتیە ناسراوەکانی. چەند مامۆستا و مەلایەکی ناسراوی یەکگرتوو.

یەکەم: پەلاماردانی مامۆستا سلاح الدین محمد بەهادین

پارتی بەتایبەت مەسرور بارزانی سەرۆکی پاراستن زۆر لە مامۆستای ئەمیندار نیگەرانن و پێیان وایە کە ئەو بەربەستە لەوەی یەکگرتوو چۆک بۆ پارتی دابدات . هەروەک بە بەپرسیاریشی دەزانن لەوەی کە وەڤدی یەکگرتوو نەچو بۆ کۆبونەوەو و وەڤدی باڵای پارتی بەسەرۆکایەتی مەسرو بارزانی بە شکستێکی گەورەوە گەڕانەوە، هەروەک دەیشزانن کە کەسایەتی مامۆستای ئەمیندار هێندە بەهێزە کە ناتوانن شەڕی سیاسی لەگەڵدا بکەن، هەر بۆیە لە رێی چەند گۆڤار و رۆژنامەیەکی سێبەرەوە دەکەونە پەلاماردانی کەسایەتی
مامۆستا.

پاراستن بروای بە یاسای "درۆ بکە، درۆ بکە، درۆ بکە، هەتا دەبێت بە راست" هەیە و پێی وایە ئەگەر بەردەوام و لە چەند دەزگایەکی ئیعلامی جیاوازەوە هەندێک تۆمەت و بوختان بۆ مامۆستا ێلاح الدین هەڵببەستێ، ئەوە دواجار کۆمەڵێک خەڵک بروای پێ ئەکەن.
بەپێی زانیاریەکانی پەیجەکەمان، بەداخەوە چەند رۆژنامەنوسێک کە بە سەربەخۆ ناسراون، لەم هەڵمەتەی پاراستندا دژ بە مامۆستا ێلاح الدین بەشدار ئەبن.

دوەم: پەلاماردانی کەسایەتیەکانی یەکگرتوو

پاش کەسی یەکەمی یەکگرتوو، کە مامۆستا ێلاح الدینە، پارتی پیلانێکی نەگریسی ئامادە کردوە بۆ ئەوەی پەلاماری سەرکردە و کەسایەتیەکانی یەکگرتوو بدات. هەموو ئەوانەی پارتی پێی وایە کە کاریگەریان لەسەر خیتابی بەجورئەت و ئازایانەی یەکگرتوو هەیە، پارتی دەیەوێ دژایەتیان بکات. هەروەک نزیکەی ١٠ دانە لە مەلا و مامۆستا ناسراوەکانی یەکگرتوو لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دیاریکراون بۆ ئەوەی پارتی لە رێی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی ئەخلاقی و ئابوری دژیان ، لەبەرچاوی خەڵکدا ناشرینیان بکات

سێیەم: نوسین و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەناوی ئەندامانی یەکگرتوەوە

بەشێکی دیکەی پیلانەکەی پاراستن بریتیە لەوەی کە لەسەر فەیسبوک و لە نێو سایتەکان بەناوی ئەندامانی یەکگرتوەوە بەیانامە دژ بە ئەمیندار و سەرکردایەتی دەربکەن لەژێر ناوی جیاوازدا و ئەمەیش لە ئێستادا دەستی پێکردوە

چوارەم:دروستکردنی ئەو وێنەیەی کە باڵ و کوتلەی جیاواز لە یەکگرتوودا هەیە

یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە سوپاس بۆ خوا تەنها یەکگرتوو لێی دەرباز بوە لە کوردستاندا بریتیە لە نەخۆشی کوتلەگەری و باڵی جیاواز. گەورەترین هەوڵی دەزگای پاراستن لە ماوەی داهاتودا بۆ ئەوە ئەبێ کە ئەو وێنایە بخاتە رو کە لە ناو یەکگرتودا باڵی جیاواز هەیە. پاراستن ئەگەر جیوازیەک لە نێوان دو ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتودا هەبێ لەسەر شتێکی فیکری یان تەکنیکی ئەوە گەورەی دەکات و وا دەری دەخات وەک ئەوەی شەرێکی گەورە هەبێ و باڵ باڵێن روبدات. پاراستن لە رێی پارەیەکی زۆرەوە دوو گۆڤاری ناسراوی کوردستانی بەکرێگرتوە بۆ ئەوەی لە کات و تەوقیتی خۆیدا ئەم بابەتە بجوڵێنێن. پەیجەکەمان لە کات و شوێنی خۆیدا ناوی ئەو گۆڤارە و رۆژانامەنوسەکانی ئاشکرا ئەکات

ئەگەرچی ئەمە کاری یەکەمی دەسەڵات و دەزگا هەواڵگریەکان بەتایبەت دەزگای پاراستن نیە کە دەیانەوێ جەنگی دەرونی و ئیعلامی لەگەڵ یەکگرتوو بکەن، بەڵام ئەمجارە هەموو قیادە و قەواعیدی یەکگرتوو ئەبێ زۆر هۆشیارانە و ئاگادارانە کار بکەن و بزانن کە پاراستن پیلانێکی نەگریسی لەدەستدایە و دەیەوێ بە هەر نرخێ بوە بە ئامانجی خۆی بگات.
هۆشیاری و دڵسۆزیمان بۆ رێبازەکەمان و پشتیوانی خوای گەورە و میهرەبان گەرەنتیە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتویی لەم شەڕە دەرباز ببین و یەکگرتوو بەرەو قۆناغێکی گەورە و گەشەسەندوتر بگوازینەوە و بیکەینە هێزی گۆرانکاری و ئیسڵاح و پاکتاوکەری دەسەڵاتی میلیشیای دو حیزبەکە .

بەیجی
گەنجانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە