جیاوازى هێلكەكەى دەسەڵات و پەردە پڵاوەكەى كارزان كۆیى وبێ دەنگى ڕاگەیاندنەكان
Friday, 25/01/2013, 12:00
براى نوسەر (كاروانى شیخ سعید) لە خوێندنەوەیەكیدا لە یەكێ لەماڵپەرەكاندا بۆئەم وێنەیەى كە ئەوبرادەرە هێلكە دەبەخشێتەوە بابەتێكى نوسیوەو دەڵێ ئەگەر سەرنج لەو وێنەیە بدەین بەقەبارەى كتیبێك دەتوانین لەسەرى بنوسین و لێكۆڵینەوەى لەسەر بكەین، ئەگەر تەماشاى وێنەكە بكەین دەتوانین بەكورتى ئاوا دەست پێ بكەین كابرایەكى بەرپرسى پارەدار و خاوەن دەسەڵات هەرچى خەسڵەتە ناشرینەكانى دەسەڵات و حیزبەكەى هەیە تێیدا كۆبۆتەوە دەیەوێ وا خۆى پیشان بدات كە كەسێكى میهرەبان و دلأسۆزە هەژار دۆستە ، دزى و ناپاكی وبەرتیلخۆرى و شتە ناشرینەكانى ترى نیە لە ڕێگاى تەبەقە هێلكەیەكەوە دەیەوێت پێمان بڵێ ئەها من و حیزبەكەم چۆن یارمەتى هەژار دەدەین ، دیارە لەگەڵ خۆیدا چەند كەسێكى دواى خۆى خستوە یەكێك لەوانە كامیرە وانەكەیە كەپێى وتووە كەمن تەبەقە هێلكە كە دەدەمە دەست ئەو هەژارە تۆ یەكسەر وێنەم بگرە چاك ورد بنەوە تەبەقە هێلكەكە لەدەستى نابێتەوە تا بەتەواوى دڵنیا نەبێت كە وێنەكەى گیراوە تەماشاى ماڵەكە بكە لەو منداڵانە بڕوانە لەو پیاوە بڕوانە كەتەبەقە هێلكەكە وەردەگرێت براگەورەیە ، یان باوكیانە گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە كە بەناچارى دەستى گرتوە و هێلكەكانى لێوەر دەگرێت . ئالێرە دا سەرەنج بدەن ئەم هاوڵاتیە چەند بەڕێزەوە گوزارش لەو هەڵوێستەى دەكات و بەشەرمەوە دەڵێ وەك ئەركێكى سەرشانم ، كەكارێكى ئاساییەو شایستەى هیچ رێزو ستایشێك نیە ، وەك ڕێز لێ نانێك لەمیوانە ئاوارەكانى رۆژ ئاواى كوردوستان ،رۆژى1/20) ( هەستام بەمیواندارى بەڕێزیان لەماڵى خۆیان بەئامادەكردنى نیوەڕۆ خوانێك بێ ئێوەناخۆش بریتى بوو لەخواردنى كوردەوارى شلەى ترخێنەو پەردە پڵاو چەند شتێكى، ترداواى لێ بوردنیان لێ دەكەم گەر كەم تەرخەمیەكم هەبووبێت ،ئیوەش بم بورن لەوە زیاترم لەتوانا نەبوو،بەڵام دڵخۆشم گەر هیچم لەدەست نەهاتبێت دڵى چەند منداڵێكم خۆش كرد،) من هیچ بۆچونێكم نیە لەسەر كارى ئەم بەڕێزە تەنها ئەوەنەبێت ئەوەى هیلكەكەى دەبەخشى پیاوى (حیزبیە)و ئەوەى پڵاوەكەى كرد كارى پیاوى (حیزنەبى) یە وە پێویستە لەراگەیاندنەكانى دەسەڵات بپرسین كەكاتێ بەسەلامەتى بەرپرسەكان هەزاران حەیوان دەكرێتە ماستاو سەر دەبڕێت بۆ چاك بونەوەى فلان بەرپرسو فلان كەس راگەیاندنەكان شاشەى تەلەفزوێنەكان دەكەن بەخوێناو ملى ئەو حەیوانانەمان پیشان ئەدەن كەچۆن چەقۆى ماستاویان بەسەردا دەهێنن ، ئالێرەدا دەكرێ لێرەدا بپرسین ئەى ئێوە ڕاگەیاندنەكان بۆ وێنەى ئەم هەڵوێستە جوانەتان نەگرت بۆ بڵاوتان نەردەوە هەر لەبەر ئەوەى ماستاوى تیانەبوو یاناوى خێرى لێ نەنابوو بۆ چاك بوونەوەى فلان ، حەز ەكەم ئاماژە بەشێكى تر بدەم ئەوەى تێبینیم كرد ئەم برادەرە خاوەنى زەیتونى ئاوایە نەلافیتەیەك نە ئاماژەیەكى دابوو بەبەرهەمەكانى بۆ ئەوەى نەچێتە قاڵبى ریكلامەوە دەحەقە بڵێین هەڵوێستەكەى زەیتونى ئاوا لە حكومەتە ساواكەمان گەورەترە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست