کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شانازی کوردستانی نوێ و مه‌یموونه‌که‌ی باتا

Monday, 09/07/2012, 12:00


ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێکی هه‌بێت و له‌ سلێمانییدا ژیابێت ، چاک له ‌بیریه‌تی ، له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌وی و به‌رامبه‌ر دوکانه‌که‌ی حاجی مه‌لا شه‌ریفی سه‌عاتچی ، پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی پێڵاوی (باتا) هه‌بوو ، له‌ سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و قایمترین پێڵاو بوو. بۆیه ‌زۆرترین ڕه‌واجی هه‌بوو . ڕۆژهاتوڕۆیشت و گه‌نده‌ڵی له‌ مۆده‌ی پێڵاوی (باتا)ی دا و بره‌و و ڕه‌واجی نه‌ما، به‌ته‌واوه‌تی مشته‌رییه‌کانی لێی دوورکه‌وته‌وه‌.
خاوه‌نی پێڵاوی باتا بۆ خۆڕزگارکردن له‌و کێشه‌ گه‌وره‌یه‌، هات و مه‌یموونێکی ڕیوه‌ڵه‌ی ناشیرینی خسته‌ناو جامخانه‌که‌یه‌وه‌، به‌هیوای ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی پێڵاوه‌که‌ی بدا و سه‌رله‌نوێ خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێته‌وه‌. کاتێک مه‌یموونه ‌کلک درێژه‌که ‌له‌ناو جامخانه‌که‌دا ده‌که‌وته‌ قونه‌قون و ته‌قله ‌و هه‌ڵبه‌زه‌ و دابه‌زه‌، خه‌ڵکێکی زۆر له‌ده‌وری خر ده‌بوونه‌وه‌، قاقا پێی پێده‌که‌نیین ، به‌ڵام مه‌یموونی قۆشمه‌ نه‌یتوانی سه‌رله‌نوێ ره‌واجی باتا هه‌ڵبسێنێته‌وه‌، چونکه‌ ده‌ردی گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێک له‌ ناخ و کرۆکی باتای دابوو ، به‌ته‌واوی دایوه‌شاندبوو ...
ئێستا هه‌رکاتێک له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی، نووسینێکی شانازی برایم ئه‌حمه‌د ده‌بینم، مه‌یمونه‌که‌ی (باتا)م بیرده‌که‌وێته‌وه‌، له‌و نووسینانه‌دا شاناز ته‌نها ئامانجی خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکی و تێکه‌ڵکردنی کێشه‌کان و زیاترکردنی سه‌روه‌ت وسامانی خۆی و داده‌ هێرۆی خوشکی و جوانکردنی ڕووی یه‌کێتییه‌ گه‌نده‌ڵه‌ داڕزاوه‌که‌یه، مه‌یموونه ‌قۆشمه‌ کلکدرێژه‌که‌ ‌نه‌یتوانی به‌ قونه‌قون و ته‌قله‌کان باتا له‌ نه‌مان و بیرچوونه‌وه‌ ڕزگاربکات. شانازیش به‌و قونه‌قونه‌ ناتوانێت یه‌کێتیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی رزگار بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە