کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئێران قوتابخانەى بنەڕەتی و سەنتەرى فێركردنی زمانی فارسی لە پارێزگاكانی هەرێم دەكاتەوە

Tuesday, 19/06/2012, 12:00


لەسەردانێكدا بۆ وەزارەتی پەروەردەى حكومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵی گشتى كۆمارى ئیسلامی ئێران لە هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بۆ بەرەوپێشچوونی رەوشی پەروەردەو خوێندن و، ئارامی و ئاوەدانى هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان، سێشەممە 19/6/2012 پێشوازی لەشاندێكى باڵاى كونسوڵگەرى گشتى كۆمارى ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان كرد، كەپێكهاتبوو لە سەید عەزیم حوسەینی كونسوڵی گشتى كۆمارى ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەرى.
كونسوڵی گشتى ئێرانی پیرۆزبایی لە د. عیسمەت كرد بەبۆنەى دەست بەكاربوونی وەك وەزیری پەروەردەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكانیدا، بەم بۆنەیەشەوە تابلۆى ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی وەك دیاری پێشكەش بە بەڕێزیان كرد.
هەر لەدیدارەكەدا رەوشی پەروەردەیی هەرێم خرایە بەرباس و لێكۆڵینەوەو سەید عەزیم حوسێنی رایگەیاند كە لەبەرنامەیاندایە بەم نزیكانە چەند قوتابخانەیەك لەسەر ستانداردی ئێرانی و سەنتەری فێركردنی زمانی فارسی لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، وەزیری پەروەردەش پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم پرۆژەیە دووپاتكردەوە.

-------------------------------------------------
ايران تفتتح مدارس اساسية في اقليم كوردستان العراق

دلير ابراهيم- اربيل
خلال زيارته لوزارة التربية في حكومة اقليم كوردستان العراق، اكد السيد عظيم الحسيني عن نية بلاده فتح مدارس اساسية في اقليم كوردستان العراق ومراكز لتعليم اللغة الفارسية.
استقبل ظهر اليوم الثلاثاء 19/6/2012 الدكتور عصمت محمد خالد وزير التربية في حكومة اقليم كوردستان العراق وفدا من القنصلية الايرانية في اربيل برِأسة السيد عظيم الحسيني ووفدا مرافقا له.
وفي جلسة لقاء قدم الحسيني تهانيه للدكتور عصمت بمناسبة تسنمه منصبه الجديد كوزير للتربية، وقدم له هدية تذكارية عبارة عن لوحة فنية لأية قرأنية مباركة.
كما تم خلال اللقاء بحث مسألة فتح مدارس اساسية بمقاييس تربوية ايرانية في محافظات الاقليم، مع مراكز ثقافية لتعليم اللغة الفارسية، واعرب وزير تربية الاقليم عن دعمه الكامل لانجاح هذه المشاريع التربوية والثقافية خدمة لتوطيد العلاقات بين البلدين.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە