ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی(ی.ن.ك)له به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌ستی شانازوهاوارتووشی گه‌وره‌ترین شکست هاتوون
Friday, 15/06/2012, 12:00
شانازوهاوار لە په‌له‌قاژه‌دان
دوای ئه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی(ی.ن.ك)له به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و پیرخهل وبرازایهدا،تووشی گه‌وره‌ترین شکست هاتوونوئهندام وکادرانی ئه‌وحزبه لهسایهوسێبهری ئهودوومهحبوبهیەدا وه‌ك ئاردی ناودڕکانی لێ هات،یه‌کێتی تازه‌به‌تازه له خهوهقورسهکهی ڕاست ده‌بێته‌وه‌و ده‌زانێ کە له ده‌ره‌وه‌شدا وەزعی زۆرخراپهودهیهوێت ده‌ستێك به‌خۆیدا بهێنێته‌وه.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نیازه وه‌فدێکی باڵا سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات،به‌ڵام شاناز و هاوار به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانن بێ ئاگاداری مەکتەبی رێکخستن و بە پارەی یەکێتی پێش وه‌فده‌که سه‌ردانی هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن له ڕۆژی 8/6/2012 و (3)سێ ڕۆژ ده‌مێننه‌وه‌و ئاگاداری سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن که‌ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کە بن .
له‌سه‌ره‌تادا که‌س گوێیان پێنادات و به‌ده‌نگیانه‌وه ناچن !؟ دهکهونهپهیوهندی بهخواربهرپرسی کۆمیتهکانیشەوە بۆئه‌وه‌ی له‌جیاتی به‌رپرسی کۆمیته‌کان بڕیاریان پێ بده‌ن بۆسوودی خۆیان!له‌دواییدا کۆمیتەکان بڕیارده‌ده‌ن به‌شداری بکه‌ن،تابزانن دیسان چ پلانێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه!!؟ سه‌ره‌تا شاناز گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌ك وه‌کو پرۆژەو پێشنیار بۆچاککردنی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه دەخاتە بەردەمی ئامادەبووان،کە تیایدا هاتووە به‌رپرسی یه‌که‌می ناوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌کوردستان نیشته‌جێ بێت وجێگرێک وکارگێڕێکیش بۆ ڕێکخستنه‌کان هه‌بێت ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌بن که‌ڕاسته‌وخۆ پرۆژەکەی بۆ خۆی وسێبەرەکەی خۆی(هاوار) نووسیوە..! دواتر ئاماده‌بووان که مه‌ته‌ڵی نیه‌ت ونیازیان هه‌ڵدێنن وده‌زانن ئهوماسته چ گوریسێکی تێدایه و به‌بێ ئاگاداری مه‌کته‌بی ڕێکخستن ئه‌م کۆبوونهوهیەیان سازداوهولهساڵی پاره‌وه لێپرسراوی رێکخستنەکانی دەرەوە ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه له‌به‌رپرسیاریه‌تی و ماوه‌یه‌کیشه باس لەوە دەکرێ کە بودجه‌ی ناوەندو کۆمیته‌کان بڕاوه،کەواتە ئەی ئەو پارەو ئیمکانیاتە بۆ کۆبوونەوەیەکی وا کە ناوەند زیاتر لە ساڵیکە نەیتوانیوە رێکی بخات لە کوێ هات و کێ سەرفی کرد؟
دیارە ئەو پرسیارە کراوەو هاوارو شاناز تووشی ئیحراجی دەبن و هاوار دەڵێ ئەوە دادە شاناز دابینی کردوە.
ئه‌وه بۆتە جێگای هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌رکردن که پاره بۆ ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه بێ ئهژمارو لهبڕانه و ئەوان ساحیبی قاسەی یەکێتین و ئه‌وه‌ی گوێی پێنه‌ده‌ن ئیلتزام ودراوه،ئەوەی بڵێ وانیە حەفلەکەی یەکێتی لە بەریتانیا شاهیدە کە چ پارەپوولێکی خەیاڵی تێدا سەرفکراوە،ئەو کۆبوونەوەیەشی هاتە سەر پارەی سێ رۆژی هوتێل و خواردن و دابینکردنی بلیتی هاتووچۆ لە کوێوە هات و لەپای چی سەرفکرا..؟یەک دوو دەستوپیوەندی خۆیانی لێ دەرچێت بەشداربوان قسەی خۆیان کردوەوناڕەزایی خۆیان نەشاردۆتەوە،هەرکادرو ئەندامێکی یەکێتی لەدەرەوە بگریت باس لەوە دەکا کە با شاناز‌و سێبەرەکەی بچن ماڵی خۆیان لە بەریتانیا رێکبخەنەوەو ئینجا خەمی وڵاتەکانی تر بخۆن،بۆیه یه‌کێتی تا خاوه‌نی ئه‌وانه‌بێت کۆڵه‌گه‌ی حزبی وڕێکخستنه‌کانی لە دەرەوەی وڵات له‌وه ڕه‌نگین ترنابێ.
هەموو ئەو جرت و فرتەو ئەو کۆبوونەوە موفاجئەیان بۆ فەشەل پێهێنانی لیژنەکەی مەکتەبی رێکخستنە ،کە بەتەمایە بێتە دەرەو هەڵبژاردنی رێکخستەناکن بکات،، لەوە دەترسن بەریتانیا بکرێتە دوو کۆمیتە،پێشتریش دوای کۆبوونەوەکەی مەلابەختیار لە بەلجیکا کە گەڕانەوە بەریتانیا کۆبوونەوەیان کرد‌و باسی پرۆژەو رەئیەکانی مەلابەختیاریان نەکردبوو،چونکە قەراریان ئەوەبوو کە فەشەلی پێ بێنن.
کورد ڕاستی فه‌رمووه(مه‌یموون خۆی جوان نه‌بوو، دایم لهبهرئاوێنهبوو)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست