کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێناسى ئەو كەسەى بەئەنقەست لە نزیك فولكەى زارەكە لەسلێمانى تەقەى كرد و كاكە شێرزادى شەهیدكرد ..

Sunday, 27/02/2011, 12:00




بۆ ئەوەى لەسەر راست و دروستى تەواو و وردى ئەم زانیاریە بوەستنەوە تكام وایە پرسیارى تەواویش بكەن پێش بڵاوكردنەوەى ، بەڵام بەدڵنیاییەوە قەستەم بەخوێنە كاكە رێژوان و سوركێو و شێرزادى جوانەمەرگ ئەمە راستیەكانە ، لەگەڵ دەستپێكردنى خۆنیشاندانەكانى سلێمانى و پاش كۆبونەوەى هاوبەشى بەرپرسەكانى هێزە ئەمنى و سەربازیەكان بەسەرپەرشتى حاكم قادر و مامۆستا جەلالى وەزارەتى ناوخۆ كەزۆر دڕندانە هانیانداین بۆ سەركووتكردنى خۆنیشاندەرە بێ چەكەكان ، بڕیاردرا هێزە چەكدارەكان بەسەر چەند میحوەرێكدا بەمجۆرە دابەش بكرێت :



محوەرى یەكەم : سەهۆڵەكە و ترایە كۆنەكە و تەواوى شەقامى شەست مەترى سپێردرا بە سەربازەكانى سەرۆكایەتى ئەركان بەفەرماندەیى لیوا حسین مەنسور .

محوەرى دووەم : لەنزیك بانزیخانەى عەقارى كۆن و كتێبخانەى گشتى تاكو بەردەمى ئوتیل سلێمانى پاڵاس واتە حسیب ساڵحى كۆن و بەرەو فولكەى دەستەكە و ئاسكەكە سپێردرا بە پۆلیسى سلێمانى بەسەرپەرشتى عەمید سالار عبداللە .

محوەرى سێیەم : لەبەردەركى سەراوە بۆ فولكەى توى مەلیك و خانەقا و شەقامى كاوە و شەقامى پێرەمێرد و شەقامى گۆران تەسلیم كرا بە هێزى فەوجى بەرگرى و فریاكەوتن بەفەرماندەیى رەمەزان دێكۆنى ئامر فەوجى فریاكەتن .

میحوەرى چوارەم لەفولكەى حسیب ساڵحەوە بۆ فولكەى زارەكە و مامەریشە بەرەو فولكەى دەستاڕەكە سپێردرا بە پۆلیسى كارەبا بەسەرپەرشتى عەمید ئاسۆى شێخ تەها .


لەم نێوەندەشدا هێزەكانى ئاسایش لەئامادەباشیدا دەبن و لەهەر شوێنێ پێویستى بەهێز كرد رەوانەى ئەوێ دەكرێن .

ئەوەى رۆژێ لە دەزگاى پۆلیس دەوامى كردبێ سوور ئەزانێ ئەوەى لەوێنەكەى كوردستانپۆستدا دەرچووە كە تەلەفونەكەى بەدەستەوەیە و لەپێش پاسەوانەكانیەوە ئەوە خودى [عەمید ئاسۆى شێخ تەهایە] كەبەرپرسى میحوەرى فولكەى زارەكە و نەخۆشخانەى ئەهلى سلێمانیە ، ئەو پیاوە بەرزەى كە سەردەمێك گۆڕان بوو پێش ئەوەى بۆ پۆست و پارە سەرشۆڕبكات و بگەڕێتەوە ناو یەكێتى ، هەروەها ئەم عەمید ئاسۆیە پورزاى مامۆستا جەلالى وەزارەتى ناوخۆیە و كەسێكى زۆر توندڕەوە و دەیان جار لەبەرچاوى ئەفسەر و كارمەندەكانى وتویەتى ئەوەى بەردى تێگرتن و تەقەى لێنەكەن خۆم وەك سەگ ئەیتۆپێنم ، ئەوەشى لەوێنەكەدا دەركەوتووە و تەقە دەكات حیمایەى خۆیەتى بەڵام بەداخەوە ناوى نازانین ، بەڵام ئەو فەرمانى راستەوخۆى عەمید ئاسۆى جەللاد جێبەجێ دەكات .

شایەنى وتنە بەتەنها عەمید ئاسۆى شێخ تەها لەم بارودۆخەدا توندڕەو نیە بەڵكە كەسێكى وەك عەمیدى فەل رەمەزان دێكۆنى كە ئیستاش دەیان ئەمر قەبزى لەسەر دزى و چەتەیى ساڵى نەوەتەكان هەیە زۆر تووندڕەوە و هەموو جارێ بەوە لاى حاكم قادر و مامۆستا جەلال خۆى دەباتە پێشەوە و ماستاویان بۆدەكات .. كە دەڵێ سلێمانى تەسلیم بەفەوجەكەى من بكەن بزانن لەیەك رۆژدا بۆتان ناكەم بە ماستى مەیو ، زۆربەى تەقەكردنەكانى بەردەركى سەرا و مزگەوتى گەورە بەفەرمانى راستەوخۆى ئەم بووە .

هەروەها عەمید سالاریش كە پیاو و چڵكاوخۆرى هەركەسێكە مەسئولى بێت زۆر توندڕەوە و هەموو جارێ بەپۆلیسەكانى ئەڵێ دەست مەپارێزن لەبرى یەك فیشەك گونیە فیشەكێكتان بۆ ئەهێنم .

تەواوى ئەم راستیانەش خوا و هەموو ئەفسەر و كارمەندەكان شاهیدن كە راستى تەواون و هیچ كەم و زیادێكى نیە ، بۆیە زۆر پێویستە ئەم تاوانبارانە وەك خۆیان بناسرێن وتاكو لەسەركەوتنى نزیكى راپەڕینى میللەتە رەش و رووتەكەماندا دادگایى بكرێن ، ئێمەش وەك ئەفسەرەكانى وەزارەتى ناوخۆ پەیمانتان دەدەینێ یەكەم كەس دەبین دەبینە شاهیدى زیندوو بەسەریانەوە بۆ سزادانیان .

ئەوپەڕى رێزمان قبوڵ بفەرموون ...
 







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە