کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكى تر .....سەرۆكى شارەوانى كەلار چو بۆ كوێ؟

Thursday, 14/07/2011, 12:00


سەید جواد سەرۆكى شارەوانى كەلار گەندەڵیەكانى ئەمەندە زۆرن باسكردینیان بەبابەتێك و دوان و سیان كۆتایى نایەت من وەك كەسیكى نزیكى لە سەرۆكە گەندەڵەكە و لەشارەوانیش كۆمەڵك زانیارى پیشكەش دەكەم هەم تازەن و هەم گەندەڵى گەورە :
سەید جواد قەرار بو بچێت بۆ سوید بۆ گەشت و سەفرەى خۆى ئەم سەفەرەى نەكردن ئەزانن بۆ ؟
1-چونكە لەو ماوەیەدا سەید جواد زۆر دەترسا لەو لیژنەیەى لەسەرى گیرابو لە سەرگەندەڵیەكانى دەترسا گەلەكۆمەیەكى لێبكەن و ریسواى بكەن تا واى لێهاتبوو سەید جواد لەشەرما سەردانى بازارى كەلارى نەدەكرد سەلاحى كوێخا تەواو لێى تنكردبو چونكە جوادە گەندەڵ لە گەندەڵیەكاندا شەراكەتى نەدەكرد تا ئەوكاتەى ئیتفاقیەك كەوتنە نێوان سەلاح و سەید جواد بەوەى كەسەلاح كارەكانى لیژنەكە رابگرێت ، بەوەى سەید جواد باسى خانوە تەجاوزەكەى سەلاحى كوێخانەكات كەلەپشت مەڵبەند دروستیكردوە بەزەویەكەى پشت مەڵبەندیشەوە تائەوكاتەى تاپۆى دەكات و ئەوش باسى گەندەڵیەكان و شەراكەتەكەى سەید جواد نەكات لە گوندى ئەڵمانى كەلار (خانوەكانى بەردەسوور) ، لەگەڵ ئەوەش رێكەوتون ئەو (4000) مەتر زەویەى كە سەید جواد بەتەجاوز داگیریكردوە و و سعرەكەى بەنزیكى (3) سێ ملێۆن دۆلارە بەشەراكە بیكەنە پرۆژە . ژێربەژێر ئیستا ئیشى تیدادەكرێت و سەرەتا دەستیانكردوە بەدروستكردنى خانویەك . بەڵام ئیستا سەلاح بەگومانە لەسەید جواد چونكە ئەم خانوە تەجاوزە لە رۆژنامەكان باسكراوە گوماندەكات دەستى سەید جوادى لەپشت بێت لەبەرئەوە بەینى لەگەڵ رۆژنامەنوسەكان باشە و ئەوانیش قسە لەسەر جواد ناكەن.
2-بۆى نەدەكرا بچێت بۆ سوید . چونكە نەدەتوانى ئیفاد بۆ خۆى بكات لەبەرئەوەى خەڵكێكى زۆرى لەگەڵ خۆى ناونوسكرد بۆ سوید ، كۆمەلێك خەڵك وچەند موەزەفیكى شارەوانی سەردانى سوید و ئەوروپایانكرد لەگیرفانى خۆیان . بەڵام سەیدە فێڵبازى گەندەڵ خۆى لگەڵ وەفدێكى شارەوانى دەمجكرد و سەفەرێكى بۆ خۆى رێكخست لەبەرئەوەى ئیفادی باشە و چەورە لاى خەڵكیش باسى ئەوەدەكات بۆئیش سەفەرمكردوە .لەكاتێكدا كوردستان پۆست دەزانێت ئەو ئیستا لەم سەفەرە چى دەكات!!!!
ئیستا ئەو موەزەفانەى شارەوانى كە سەید خەڵەتاندونى و بەبێ ئیفاد ناردونى بۆ ئەوروپا بەنیازن لەكاتى گەرانەوەى جوادەگەندەڵ دوابكەن ئەوانیش ئیفادبكات ئەگەرنا ئەوە ئەوان فایلى جواد هەڵدەدەنەوەو و دەشتوانن چونكە جواد ساڵى پار بەناوى شارەوانیەوە لەگەڵ مدیرعامى ئاسایشى گەرمیان و قایمقام و سەفەرى ئەوروپایانكرد بەحساب ئەمانە خەبیرن و دەچن لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەلمانیە خبرە وەردەگرن كە ماستەر پلانى كەلارى دروستكردوە . بەشەرتیك ئەمانە هەموویان بۆ سەفرە و سیاحەى خۆیان چون و هەریەكەشیان نزیكە یەك دەفتەر دۆلار ئیفاد كران , ئەمەش جوادەگەندەڵ بۆى رێكخستبون
سەید جواد تابەردرگاى حەوشەكەى ناچێت ئەگەر حكومەت ئیفادى نەكات بەشەرتێك هەموو ئەو سەردانانەى كەدەیكات بۆ رابواردن و سەفرەى خۆیەتى كەچى هەرجارێك نزیگەى یەك دەفتەر دۆلار بەئیفاد وەردەگرێت , ئەگەر نكۆلیش بكات وانیە ئەوە بەچەند رەسمێك بۆى روندەكەینەوە كەلەسەفەرەكەى رابردووى بۆ ئەوروپا بۆ ئیش چوە یان بۆ ...............
تكایە هەر گەندەڵیەكى گەندەڵەكانى كلارتان لایە بینرێنن بۆ ئەم ئیمێڵە :
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە