دۆسكى ژوورى (مڵەت) یان (عیلەت)

Monday, 09/08/2010, 12:00


خێڵى دۆسكى ژوورویەكان ئێستا خاوەنى هیچ گوند و ناوچەیەكى جوگرافى تایبەت بە خۆیان نین لە هەرێمى كوردستان بە هۆى ئەوەى كە گوندەكانیان دەكەویتە ناوچەیەكى بەرتەسكى سنوورى دەستكردى توركیا لە گەل هەرێمى كوردستان ,تەنانەت چەند گوندێكیشیان دەكەویتە ناو خاكى كوردستانى باكوور وەكوو گۆندەكانى (ساتێ و ئورەمار) و ئەو گوندانەش كە دەكەوێتە كوردستانى باشوور,ئاوادان نییە و تا ئێستا حكومەتى هەرێم نەیویستووە یان نەیتوانیوە كۆنتروڵى بكات یان كەمترین خزمەتگوزارى وەكو رێگاوبان بۆى دابین بكات, بۆیە زۆرینەى دۆسكیەكان لە دوواى گەرانەوەیان لە ژیانى ئاوارەیى (ئیران و توركیا) لە هەموو ناوچەكانى كوردستان بڵاون,زۆربەیان لە پارێزگاى هەولێر ناحیەى سۆران,بارزان (گوندى ئاستە) و لە پارێزگاى دهۆكیش ,ناحیەى شێلادزێ (شاروچكەى تەناهى)و(گوندى ماقبلێ)نێشتەجێن ,چەند بنەماڵەیەكى دۆسكیش پێش ئاوارەیى لە ناوچەى سیدەكان بو خۆیان گوندێكیان بە ناوى (سیدا) لە (دەشتى هێرت)یان كریبوو بەلام دوواى گەرانەوەیان لە ئاوارەیى بە هۆى ئەوەى كە بەرژەوەندى حزبى پارتى نەكەویتە بەر مەترسیەوە و كەس لە پارتى سڵ نەبیت ئەوە ماوەى بیست سالە تا ئێستا رێگایان نەداوەتێ بچنە سەر مولكى خۆیان و تا ئێستا چەندین جار داوایان لە حزب و حكوومەت كردووە كە كێشەكەیان لە رێگاى یاسایى یان عەشایەرى چارەسەر بكات,بەلام بێجگە لە بەلێن زیاتر هێچ شتێكیان بە دەست نەكەوتووە ,بۆیە دۆسكیەكان بە تایبەت گەنجەكانى,لە ناو نیشتمانى خۆیان هەست بە ئاوارەیى و نائۆمێدى و بێزاریەكى زۆر لە پارتى و دەسەلات دەكەن و زۆر كێشە و گرفتیان هەیە كە كەس خۆیان لێ ناكاتە بە خاوەن ,بە شایەتى ئەو گوتەنە كە لە ناو دۆسكیەكان بەلاوە كە دەلێن ئێمە بەس لە كاتى تەنگانە یان شەر بە (مڵەت) ئەژمار دەكرێین و لە كاتەكانى دیكە وەكو (عیلەت) یان نەخۆشین بۆیان.
ئەم نووسینەم تەنیا بو ئاشنا بوونى خوینەرانى بەرێز بوو لە گەل عەشیرەتى دۆسكى ژوورو و بە هەلەدا نەچن كە لە درێژەى سیاسەتى بە عەشایرى و بە بنەماڵە كردنى حكومەتى كوردستان تەنیا چەند بنەماڵەیەكى ناو ئەم خێڵە گەورەیە كە پشتیان بە حزب و بنەماڵى بارزانى گەرمە خاوەن بەرژەوەندین و سوودمەند بوونە و ئەوانى دیكە هیچیان بۆ نەكراوە و تەنانەت لە حزب و حكومەت زوور زەرەرمەندیش بوونە و دۆسكیەكان خۆیان باش دەزانن كە كێن ئەوانەى لە ناو حزبى پارتى و لە ناو خێڵى دۆسكى ژوروو خاوەن بەرژەوەندین و یارى بە چارەنووس و ژیانى خەلكى كورد بە گشتى و ئەم خێلە گەورەیە و تەنانەت تاكەكانى كۆمەلگاى كوردى بە تایبەتى دەكەن و تا ئێستا چییان كردووە.
تێبینى:بارزانییەكان ئەم كەسانەى كە بە بارزانى دەزانن بە مڵەت ناو دەبەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە