کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک بۆ‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی‌ له‌ به‌لچیکا.

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


ئاگاداری ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ینه‌وه‌‌ له‌ به‌لچیکا که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28/06/2009 له‌ هۆڵی :

Zaal Pacem

Hagelandstraat 4

3000 Leuven

کاتژمێر 14.00 پاش نیوه‌ڕۆ.

کۆمیته‌ی پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان داده‌مه‌زرێت .

بۆ هه‌ڵسوڕاندنی هه‌ڵمه‌تی پشتگیری کردن له‌ لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌ی ئاماده‌که‌ر دوای ئه‌وه‌ی دوو کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زۆربه‌ی زۆری ڕه‌وه‌ندی کوردی کوردستانی باشووره‌وه‌ کردوه‌ هه‌موو پشتگیری و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان .

بۆ باشتر هه‌ڵسوڕاندی هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ لیستی گۆڕان ، بانگه‌وازی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین ‌ له‌ به‌لچیکا بۆ‌ ئاماده‌ بوون له‌و کۆبوونه‌وه‌دا، به‌ئاماده‌بوونتان به‌شدار ده‌بن له‌ پشتگیری گۆڕینی مێژووی کوردستان بۆ قۆناغێکی نوێ .

بانگه‌واز و ئاماده‌بوون بۆ هه‌مووانه‌.

بۆ په‌یوه‌ندی ژماره‌ ته‌له‌فۆن :

0032485710385

‌0032497071750

[email protected]

ده‌سته‌ی ئاماده‌کار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە