کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌ شاری هاڵ ی به‌ریتانیا کۆرێكی ئه‌نجامدا

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


له‌ درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیاندا، کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا کۆڕێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕه‌وه‌ندی كورد ساز کرد له‌ شاری هاڵ له‌ باكوری به‌ریتانیا له‌ڕێكه‌وتی ٤/٧/٢٠٠٩ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنی هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌رمانی كوردستان و شیكردنه‌وه‌ی و تاوتوێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان بۆ ئاماده‌بوان ،
هه‌ڵسوڕێنه‌رانی کۆڕه‌که‌ دوای ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان له‌ گه‌ڵ سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب ، ده‌ستیان کرد به‌ پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کانی کۆڕه‌که‌.. دواتر هه‌ڵسوڕێنه‌رانی کۆڕه‌که‌ باسێکی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌شکرد‌:
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ئه‌زموونی هه‌ژده‌ ساڵی ڕابردووی حوکمرانی کورد له‌ باشوری کوردستان‌و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا‌ بۆ گه‌لی کورد هاتنه ‌پێشه‌وه،‌ که‌ بوونه‌‌ هۆی درو‌ستبوونی ئه‌م ‌بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆی باشوری کوردستان‌‌. باسكرا و گفتوگۆی له‌ سه‌ركرا .
ته‌وه‌ری دووه‌م: شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ و پرۆگرامی لیستی گۆڕان‌و سه‌ره‌تاو سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان له‌ ژیانی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵداو زه‌رووره‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ کوردستانی عیراق دا که‌ ئێستا بووه‌ته‌ جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوان‌و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان له‌ ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ کرا که‌ پرۆسه‌ی گۆڕان لایه‌نی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئابووری کوردستانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان‌و ناوه‌رۆکی ئه‌و ده‌ستوره‌و ئه‌و هۆیانه‌ی وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی کوردستان کردووه‌ په‌له‌ بکه‌ن له‌ تێپه‌راندنی ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان.
ته‌وه‌ری چواره‌م: ئه‌رکی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان‌و هێنانه‌کایه‌ی سیستمێکی نوێی حوکمداری له‌ کوردستانی عیراق بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرائه‌وه‌ .
دوا به‌دوای ئه‌و باسانه‌ ئینجا ده‌رگای پرسیارو سه‌رنج‌و تێبینی بۆ به‌شداربووان کرایه‌وه که‌ زیاتر له‌ دوو سه‌عاتی خایاند. پرسیارو سه‌رنج‌و تێبینییه‌کانی ئاماده‌بووان زۆر ته‌وه‌ری گرنگی تری گرته‌وه‌ که‌ بریتی بوون له‌ باسی شکستهێنانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک‌‌و شکستهێنانیان له‌ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تری کوردستان‌و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ ده‌زگاکانی یاسادانان‌و جێبه‌جێکردن‌و دادوه‌ری‌و زانکۆکان‌و ته‌شه‌نه‌ کردنی گه‌نده‌ڵی له‌ ناو داموده‌زگاکانی حیزب‌‌و حکومه‌ت‌و نانبڕین‌و ده‌رکردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بیرورای جیاواز‌‌‌.
له‌ به‌شێکی تری کۆڕه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ کرا چۆن ڕه‌وه‌ندی کورد په‌یوه‌ندی به‌ داموده‌زگا حکومی‌و ناحکومییه‌کانی ئه‌وروپاوه‌ بکه‌ن تاکو به‌ هه‌موو لایه‌ک کار بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و پاک بێ‌و دوور بێ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن‌و ته‌زویرو تیژی ..له‌ كۆتایی كۆڕه‌كه دا ‌ئاماده‌ بوان به‌ جه‌پڵه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی شوێنی كۆڕه‌كه‌یان چۆڵ كرد ..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە