وەزیرى بەناو پەروەردە، فریایى پەروەردەى هەولێر بكەوە...!

Monday, 17/01/2011, 12:00


پەروەردە و فێركردن گرینگترین جومگەى بەرێوەبردن و ئیدارە كردن و بەرەپێش چوونى كۆمەڵگایە،سەرەتاترین هەنگاو بۆ پێشكەوتن و هۆشیارى و بەرەوپێش چوون دەبێت لە پەروەردە و فێركردنەوە دەست پێبكرێت و هەموو وڵاتانى دنیاش كە خەمخۆرى میللەت و چارەنوس و دوارۆژى نەوەكانى داهاتوو بوبن وایان كردووە ،پەروەردەیەكى تەندورستیان لە ناوەندەكانى خوێندن دامەزراندووە بۆ ئەوەى نەوەیەكى تەندورست ببێتەت نسیبى كۆمەڵگا،بەڵام بە داخەوە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە دەسەڵاتى كوردى نایەوێت نەوەیەكى هۆشیار و تەندورست و چاو كراوە و خاوەن عیلم و مەعریفە ببەخشێتە كۆمەڵگا،بە برواى من دورست بوونى نەوەیەكى لەم جۆرە لە كوردستان سەرەتایى ئاوابوونى دەسەڵاتى كوردییە،بۆیە هەمیشە كارى لەسەر ئیفلیج كردن و كۆیلەكردن و سەركوت كردنى تاكى كوردى كردوە و زۆرێك لە كادیرانى بوارى پەروەردە و جێبەجێكارانى سیستەمى پەروەردە لە كوردستان لەكەسانى دز و گەندەڵ و داوێن پیس و ئاست نزم و ئەخلاق نزم پێكهاتوە...
با زیاتر لە باسەكەمان دوور نەكەوینەوە ،لەم گۆشە تایبەتەدا دەمەوێت گەشتێكى خێرا بكەین بە پەروەردەى هەولێر كە لێواو لێوە لە دزى و راوڕوت و داوێن پیس و بێ ئەخلاق دەڵێن بەشكو وەزیرى (دیزاینەر)ببورن پەروەردە كاك سفین دزەیى كەمێك لە وەزعیەتى ئەو پەروەردەیە كە چەند مەترێك لە بیناى خۆیەوە دوورە ،بەڵام تا ئیستا تەنها یەك سعات سەردانى كردووە، ئاگاداربێت...!!!
راستە لە كوردستان رۆتینات و گەندەڵى و واستەكارى لە هەموو دامودوزگاكان بوونى هەیە،بەڵام هیچ دائیرە و دەزگایەك وەكو پەروەردەى هەولێر نیە،ئەگەر كەسێك لەم پەروەردە نەناسى و واسیتەیەك نەبێت و دەستێكى چەو بە گیرفانى كاكە سید عباس و كاكە سید محمدى زاتیەى پەروەردە نەهێنیت كە دوو كاسبكارى زۆر لێهاتوون مەحاڵە ئیش و كارەكانت بچێتە پێشەوە بە پێچەوانەوە دووچارى ئیهانتە و سوكایەتیش دەبیتەوە،بەتایبەت ئەگەر پیاو بیت و ئافرەتێكى جوان نەبیت چونكە ئەمانە و دەڵاڵەكانیترى عبدللە ێابیرى ئەندام ناوچەى مامۆستایانى پارتى (ببورن كە بەرێوبەرى پەروەردەشە ئەو پیاوە قەزەمە) لە داوێن پیسى و بەدئەخلاقى پلەى یەكەمیان وەرگرتوە، ئاگادارم دەیان مامۆستا و فەرمانبەرلاى بەرێوبەرى گشتى پەروەردە سكاڵا و شكایەتیان لەم كەڵە گورگانە كردووە كە ناوێرن و دەترسن بۆ مامەڵەى ئاسایى خۆیان سەردانى پەروەردە بكەن ناچار دەبێت برا یان مێردەكانیان بنێرن و نامەیەكى 100دۆلاریش بخەنە ناوى...
بەرێوبەرى پەروەردە بە (ئەبو تلفۆن)تلفۆن ناسراوە،تا لەدەرەوە رانەسپێردرێت و بەرپرسێك تێلى بۆ نەكات مەحاڵە بێ بەرتیل و سەردانیكردنى دەڵاڵەكانى ئیشت بۆ راسپێرێت، پیاوێكى هێندە قەزەم و بچوك و ترسنۆكە بە نوكەیەكى ئەندام لق و رێكخراوێك كە لاى خەڵكى جێگاى قێزن ئیستا لە هەولێر، گەورەترین كارى نا یاسایى بەرێدەكات،بۆیە خەریكە پەروەردەى هەولێر و قوتابخانەكانى ئەو سنورە بەرەو وێرانى و هەرەسهێنان دەرۆن،لەبەر دزى و راورووت و داوێن پیسى بەرپرسانى ئەو پەروەردەیە تا ئیستا كە ئیستا وەرزى دووەمى خوێندن دەستى پێكردووە 55 قوتابخانە بێ مامۆستاى بیركارى و ئینگلیزین 73 قوتابخانە بێ مامۆستاى كۆمەڵایەتى و عربین 96 قوتابخانە مامۆستاى كۆمپیوتەر و كوردین..كەچى سەدان مامۆستاى بن دیوار بوونى هەیە یان بە چەند بەشە وانیەیەكى كەم یان زیادەن بە واستە و بەرتیل لە قوتابخانەكان دانیشتون.(لە چەند رۆژى داهاتوو ئامارەكانتان بە ژمارە و ناوى قوتابخانەكانتان بۆ بڵاودەكەینەوە)
ئەمەیە هەنگاونان بەرەو وێرانى،رۆژێك دادێت ئەو پیاوە قەزەم و پیسانە لەم كوردستانە جێگایان نابێتەوە كە پەروەردەیان بەم رۆژە گەیاند و كاریان كرد تا مناڵانى كورد لە خوێندن و پەروەردە و فێركردن بەهرەمەند نەبن.
15/1/2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە