نامەیەكی كراوە بۆ پارلەمانتارانی كوردستان
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
نامەیەكی كراوە بۆ پارلەمانتارانی كوردستان
بابەت: رەتكردنەوەی خانەنشینی
لێرەوە داوا لە هەمووی ئێوەی بەڕێز دەكەین گوێبیستی ئەم داواكارییە جەماوەرییە ببن و موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری رەت بكەنەوە لە دوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمانتاریتان پێتان دەدرێت كە تەنها 2 مانگی ماوە, بەتایبەت وە بیر ئەو پەرلەمانتارانە دەهێنینەوە كە پرۆژە یاساتان پێشكەش كرد بۆ رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پارلەمانتاران , ئێستا و دوای تەواو بوونی خولی پارلەمانتاریتان رازی بوونتان بە موچەی خانەنشینی هەموو دڵسۆزیتان دەكاتە موزایەدەی سیاسی و هەموو متمانەیەك لای جەماوەر لە دەست دەدەن .
وەرگرتنی موچەی خانەنشینی تا مردن لەسەر داهاتی گەل بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە هەڕەتی لاویدان, هەموو هەوڵو دڵسۆزیتان بۆ بودجەو مافی هاووڵاتیان بێ مانا دەكات .
هەڵمەتی دادپەروەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان
10-7-2013
بۆ پەیوەندی:07503714620
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست