نامەیەک لە رێگەى کوردستانپۆستەوە بۆ حاکم قادر
Saturday, 14/08/2010, 12:00
نامەیەک لەرێگەى کوردستانپۆستەوە بۆ حاکم قادری بەریۆبەرى ئاسایشى گشتى و ئەندامى تازە هەڵبژ ێراوى یەکێتى نیشتمانى کوردستانماوەیەک بوو کورەکەم کەڵکەڵەى چوونە دەرەوەى بۆ خاریج کەوتبووە مێشکى هەرچەندە خۆم و دایکى زۆر هەوڵماندا، پەشیمانى بکەینەوە و نەچێت، بتوانى لێرە موستەقبەلى خۆى دروست بکات.. هەرچۆنێک بوو ماوەیەک رازى بوو . کەوتەکارکردن لاى خۆم و توانى لە ماوەى 6 مانگێدا برێک پارە کۆبکاتەوە و بەو پارەیە توانى پێشەکى کرینى شوقەیەک بدات و بڕیارى ژن هێنانیشى دا . من ودایکى زۆر کەوتینە خۆشیەوە کەوا کوڕهکەمان توانى دواى تەواو کردنى خۆێندنەکەى گەر داشنەمەزرێت دەتوانێت لاى خۆم کاربکات...
ماوەیەک ئیستراحەتمان کرد، بەڵام هەفتەیەک پێش ئێستا جارێکى تر داڵغە و کەڵکەڵەى خاریج دایەوە لە مێشکى و لەرێگەى قاچاخچى نەگریسەوە هەڵخەڵهتا و بەبیانووى ئهوه، ئەم ووڵاتە جێگەى ئەمانی تێدا نابێتەوە و دەتوانن بە پارەیەکى کەم بتانێرین بۆخاریج .. ئەوە بوو ئەم بەیانیە کاتێ بە ئاگا هاتینەوە (رۆڵەکەم) ماڵى بەجى هێشتووە و نامەیەکى بۆ من ودایکى وخوشکى جێ هێشتووە و خوا حافیزى لێکردووین و داواى گەردن ئازاى لێ کردووین..
ئیتر وەرە بەم رەمەزان و ئەو کارە دەبێت چ وەزعێکى بۆ من و دایکى خوڵقاندبێ ... منیش خۆم پێ رانەگیرا و یەکسەر بەرەو ماڵى (ئاراس) ى هاورێى شێتانە رام کرد، بەڵام لەوێ نەبوو ..هەرچۆنێک بوو ژمارەى مۆبایلەکەیم لەخوشکەکەى ئاراس وەرگرت و لەدوکانى برادەرێکم یەکترمان بینى و هەواڵى کوڕەکەمم لێپرسى ؟ ووتى بۆ نازانن ئەم بەیانییە سەعات 8 بەرێکەوتوون لە گەڵ قاچاخچیدا و بەنیازن لەرێگەى زاخۆوە بەرەو تورکیا و لەوێوە یان بۆ یونان، یان بۆ ئیتاڵیا برۆن و رێگەکەش هەمووى موجازەفە و ترسە . هەرچەندە من زۆرم پێ ووت نەروات . ووتى: من بە تەنیا ناڕۆم کۆمەڵێ کەس وعائلەشم لەگەڵدایە.. ووتم ئەى بە پارەى چى و بە چەند دەروات؟ ووتى: مامەگیان هەرپێرێ شوقەکەى بە کارزانى هاورێى فرۆشتۆتەوە و خۆیان رێکەوتوون و ئەوەى بشزانم بە (95 گەڵا) دەیانبات.
ئیتر من خۆم بۆ نەگیرا تا سەرە داوەکەم دۆزیەوە و زانیم کێ لە سلێمانى خەریکى ئەم کارەیه و لە سایەى رۆڵەى ئەم شارەدا چەندین قاچاخچى بێویژدان دەستى خەڵکى دەبرن وریسوایان دەکەن ..
ئەم قاچاخچییە شەبەکەیەکن و لەسلێمانى هەتا ئەو شوێنەى خەڵکى تێدا رووت دەکەنە و نەفەرەکان چەندین دەستیان پێدەکرێت و سوکایەتیان پێ دەکرێت . هەرئەم شەو توانیم لەلاى سەهۆڵەکەى سلێمانى یەکەم قاچاخچى بدۆزمەوە و تاکید ببمەوە کە لەرێگەى ئەمەوە خەڵکى ئەم شارە هەڵ دەخەڵە تنێرێ
(
ئەو قاچاخچییە ناوى ئاسۆیە و لاى سەهۆڵەکە عەرەبانەى نۆکاوى هەیە، هەموو خەڵکى سەهۆڵەکەش دەیناسن و لاى بیناکەى شێخ جمالەوە دەوەستێ)
من زۆر لێى نزیک بوومەوە و وویستم پەلامارى بدەم، بەڵام خۆم گرت ووتم با یاسا و ئاسایش ئیجرائات لەگەڵ ئەمانەدا بکەن..
بۆیە داوا لە حاکم قادر دەکەم هەتا زووە و هەتا کوڕەکەم لە خاکى کوردستاندایە هەوڵ بدات ئەو کارەیان هەڵبوەشێنێتە و چیتر رۆڵەکانمان نەبنە نێچیرى ئەمانە و لە سەرخوێنى هەزارەها گەنج ئەمانە خۆیان دەوڵەمەند نەکەن. وەک چەندین ساڵە ئێمه چۆن دەبینین تەرمى دهیان و سهدان رۆڵەى ئەم خاکە بوونهته قوربانى گیرفانى ئەم قاچاخچیه بێویژدانانە.. تکاتان لێدهکهم بەڵکو رۆڵەکهم بۆ بدۆزنەوە.
باوکى رۆڵەیەکى هەڵخەڵەتاو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست