کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك بۆ ڕاى گشتى سەبارەت بەڕاگەیاندنى پلەى سەرپەرشتیارى لەلایەن وەزارەتى پەروەردە

Wednesday, 18/04/2012, 12:00


مامۆستایانى بەرێز كوردستانیانى خۆشەویست وەكو لاى هەمووان ئاشكرایە بوارى پەروەردە یەكێكە لەبوارە گرنگەكانى بنیاتنانى هەر وڵات و كۆمەڵگەیەك بەڵام بەداخەوە لەكوردستان هەردوو حیزبى فەرمانرەوا و كەسانێكى نەشارەزاى سەربەو دووحیزبە خزێنراونەتە نێوكایە گرنگەكانى ئەم بوارە گرنگە كەبەداخەوە خۆشیان نازانن چى دەكەن رەوشى پەروەردە و فێركردنیان لەهەرێم بەرەو هەڵدێر و داتەپین بردووە بەجۆرێك چۆن خۆیان بیانەوێت ئاوادەكەن و گوێ بەیاساش نادەن ، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرێوەبەرایەتى گشتى سەرپەرشتیارى پەروەردەیى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم نزیكەى 400 پلەى سەرپەرشتیارى راگەیاند بەڵام بەداخەوە كەمامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى دبلۆم لەم كێبركێیە بێبەشكراون بەبیانووى جێبەجێكردنى سیستەمى نوێى خوێندن ، خۆشەویستان مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى دبلۆم وەكو خۆتان دەزانن ئەمە غەدرێكى گەورەیە لەئێوە دەكرێت و هیچ بیانویەكیش نییە بۆئەم مەبەستە چونكە ئەگەر وەزارەتى پەروەردە بەڕاستى دەیەوێت سیستەمى نوێى خوێندن جێبەجێبكات بۆتائێستاش لەلایەن رێكخراو و كۆمیتەكانى مامۆستایانى هەردوو حیزبى باڵادەستەوە بەرێوەبەر و یاریدەدەرى قوتابخانەكان دادەنرێن و سەرجەم مامۆستایانى لایەكانیتر و مامۆستایانى سەربەخۆ و بێلایەن لەم مافە بێبەشدەكەن و هیچ بەهایەكیش بۆیاسا دانانێن لەم بوارەدا وقوتابخانەكانیان پڕكردووە لەبەرێوەبەر و یاریدەدەر كەهیچ تایبەتمەندییەكیان نیە تەنیا حیزبى نەبێت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی (وەك حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە و یەكێتى مامۆستایان) لەم پرسەدا خۆیان بێدەنگ كردووە ، بۆیە لێرەدا داوا لەسەرجەم مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى دبلۆم دەكەین ئەم ناحەقیە قبول نەكەن لەكاتێكدا كەوەزارەتى پەروەردە رازى نیە هەلگرى بروانامەى دبلۆم ببێتە سەرپەرشتیار باهەڵگرانى بروانامەى دبلۆمیش بایكۆتى هۆلەكانى تاقیكردنەوە بكەن لەوادەى بەرێوەچونى تاقیكردنەوەكانى وەرزى دووەم بۆئەوەى وەزارەتى پەروەردە بەخۆیدابچێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش وردتر و گشتگیریتر مامەڵەبكەن ، لێرەشەوە داوادەكەین ئەو مەرجە لابدرێت بۆبەشداریكردن لەكێبركێى پلەى سەرپەرشتیارى كەدەڵێت مەرجە ئەومامۆستایەى داوادەكات ببێتە سەرپەرشتیار دەبێت بەلایەنى كەمەوە پێنج ساڵ بەرێوەبەرى قوتابخانەى كردبێت ، چونكە هەموولایەك باش ئەوەدەزانین بەهۆى ئەم مەرجەوە روون و ئاشكرایە رێگا لەسەرجەم ماۆستایان دەگیرێت ببنە سەرپەرشتیار جگە لەمامۆستایانى یەكێتى و پارتى چونكە تەنها ئەوان دەتوانن ببنە بەرێوەبەر و دواتریش ببنە سەرپەرشتیار ، ئێمە لەكۆتاییدا پرسیار لەوەزارەتى پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین و دەڵێن(لەكاتێكدا ڕێگە نادرێت مامۆستایانى جگە لەیەكێتى و پارتى ببنە بەرێوەبەر و یاریدەدەرى قوتابخانەكان ئەوا چۆن مامۆستایانى دەرەوەى ئەم دووحیزبە مەرجى پێنج ساڵ بەرێوەبەرێتى قوتابخانە بهێنن و بەشداربن لەتاقیكردنەوەى پلەى سەرپەرشتیارى؟)

كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر/18/4/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە