کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌واز بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی مامۆستایان!

Sunday, 28/11/2010, 12:00


ده‌نگ به‌لیستی مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن!
ئێمه‌ به‌ناوی سه‌ربه‌خۆکانه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی کوردستانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین هیمه‌تی جه‌ریئانه‌ی بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆبونی خۆیان رابگه‌یه‌نن.. !
مامۆستا جوانه‌کانی کوردستان: ئیدی کاتی گزنگه‌، بێده‌سته‌وه‌ستان قۆناغی هوشیاریه‌کان بڵێسه‌ی سه‌ندوه‌، نه‌فره‌ت و نه‌عله‌ت له‌‌ ته‌وقی ئه‌و عه‌قڵه‌ ئه‌فیونه‌ حزبایه‌تیه‌ شومه‌ به‌رته‌سکه‌ بکه‌ن که‌ به‌بێ خواستی خۆتان کراوه‌ته‌ به‌رگێکی چڵکن به‌ ئاودامانی مامۆستادا دوراوه‌ .... ئێوه‌ی جوان و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سانێکی بازرگان و سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تی به‌کارتان ده‌هێنن به‌ناوی کوردایه‌تیه‌کی موزه‌یف ... ئێوه‌ی مامۆستا ئه‌و چینه‌ گه‌وره‌ جوانه‌ی کۆمه‌ڵ و مه‌شخه‌ڵی عیلم و مه‌عریفه‌ن ، چرایه‌کی گه‌شاوه‌ی ڕوناك که‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کن ، ئه‌وه‌ ئێوه‌ی جوانن ته‌نیا پێوه‌ری جیاوازیه‌کانی جوانیه‌کان و ناشرینیه‌کان ، عه‌داله‌ت و ناعه‌داله‌تی و ڕه‌واو ناڕه‌وا‌یین .... ئه‌وه‌ ئێوه‌ن ته‌نها چینی ڕابه‌رو ڕوحی پاکی بێگه‌ردی پیرۆزی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گشتگیر و ماهیه‌تێکی لوتکه‌ی ڕه‌هاو پڕ له‌حورمه‌ت ...!
ئه‌ی مامۆستا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن باوکن ، گیان و ڕوحی ئێمه‌و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ به‌ کوڕنوشه‌وه‌ ده‌ست و مه‌چه‌که‌کانتان ده‌گوشین ، ماچ ده‌که‌ین.
ئه‌ی مامۆستا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن بۆن و به‌رامی مێخه‌ك و تاڤگه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌و کێوی بڵندی هه‌یبه‌ت و سه‌روه‌ری و شه‌رافه‌تمه‌ندی ئێمه‌و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ و گزنگی نه‌ته‌وه‌ گه‌لێك و شه‌پۆلی عه‌شقی نیشتمانێکن ..!
ئه‌ی مامۆستا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن هیچ هێزێك له‌به‌رده‌م شه‌هامه‌تانا ناتوانێ هێنده‌ جورئه‌تی هه‌بێ خۆی ڕاگرێ و له‌دنیادا هه‌روابوه‌ که‌ گه‌وره‌ نیه بتوانێ‌ له‌ ئاست ئێوه‌دا سه‌ری نه‌وی نه‌بێت ..!
مامۆستا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن سه‌ربه‌رزیتان له‌ ئاست لوتکه‌ی قه‌ندیل و بڵندی حه‌سارۆستدایه‌ و سنوری فراوانیان به‌قه‌د سنوری نیشتمانێك .!
مامۆستا ئه‌وه‌ ئێمه‌ین له‌ ئێستا تکاتان لێده‌که‌ین ، ده‌سته‌کانتان زیاره‌ت ده‌که‌ین ، به‌گه‌وره‌یتان بچوکیمان قبوڵبکه‌ن بفه‌رمون ببینه‌ فه‌رشی ڕاخه‌ری به‌رپێتان له‌ به‌ڕێکردنتان بۆ به‌ره‌و بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی شکۆمه‌ندیتان ،،، ئیدی کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئێوه‌ش بانگی ئاشکرای به‌سه‌ربه‌خۆبونی خۆتان بده‌ن ... سه‌رجه‌م حزبه‌کان له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خۆتاندا بچوك بکه‌نه‌وه‌ ، نه‌یه‌ڵن ئه‌و ئیراده‌ حزبیه‌ به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌ به‌سه‌رتانا زاڵبن که‌ ئه‌وانه‌ زۆر له‌ئێوه‌ بچوکترن ....!
ئه‌وه‌ ئێوه‌ن ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی جوانی سه‌ربه‌خۆبونی خۆتان بده‌ن دواجار ده‌توانن گشت کۆمه‌ڵگه‌ به‌وانیه‌کانی خۆتان جوان بکه‌ن لێ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌نگدان به‌ هه‌رکوتله‌یه‌کی کۆیله‌ جوانیه‌کانی مامۆستا له‌که‌دار ده‌کرێت سه‌روه‌تی ڕه‌های کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ڕۆشنبیر له‌ده‌ست ده‌درێت .. بۆیه‌ ئێمه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: و ئامان سه‌د ئامان نه‌یه‌ڵن ئه‌و جوانیانه ئه‌و سه‌روه‌ته‌ ڕه‌‌هایه‌ له‌ده‌ست بده‌ن .
ده‌ست له‌ناو ده‌ست و هێز له‌ توانایی له‌بن نه‌هاتوی ئێوه‌ ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆ بونی ‌خۆتان بده‌ن ده‌نگ به‌لیستی سه‌ربه‌خۆکان بده‌ن . ده‌نگ به‌که‌رامه‌تی حه‌قیقی مامۆستا بده‌ن .!
ده‌نگ به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆکان بده‌ن .
ئای که‌ ناشرین و شه‌رم و شوره‌ییه‌ مامۆستایه‌کی شکۆمه‌ندی سه‌ربڵند و پڕ له‌گه‌وره‌یی و ڕه‌ها بیت .. خۆت له‌ده‌ست بده‌یت ده‌نگ به‌ مامۆستایه‌کی حزبی بده‌یت ، ده‌نگ به‌بچوك کردنه‌وه‌ی خۆت بده‌یت ، ده‌نگ به‌ته‌سلیمی کاڵفامی بده‌یت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە