ده‌نگم نه‌داوه به لیسته‌که‌ی، ته‌نها ده‌نگم داوه به خۆی (تکایه بڕاوام پێبکه‌ن چونکه ئه‌ز یاخییم له‌خۆم)
Thursday, 06/08/2009, 12:00
ماوه‌یه‌کی زۆره ناوی 'دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ' ده‌بیستم و لێره و له‌وێ له سایته‌کاندا، هه‌ندێک جار، بۆچوونه‌کانی ده‌خوێنمه‌وه. هه‌رگیز سه‌رسام نه‌بووم به‌وه‌ی که چۆن و بۆچی گه‌نجانی وڵاته‌که‌م گوێبیستی سه‌رلێشێواوێکی وا ببن؛ ئاخر هه‌ژده ساڵه دوو بنه‌ماڵه‌که‌ی کوردستان، له‌بری درووست‌کردنی سه‌نته‌ری زانستیی و ته‌کنۆلۆجیی و دوور له ئایدۆلۆجیای سه‌قه‌ت و ئێکسپایه‌ر، خه‌ریکی درووست‌کردنی مزگه‌وتن. ئه‌و مزگه‌وتا‌نه‌ی که مژده‌ی خواردنی خۆڕایی له سوپه‌رمارکێته‌کانی به‌هه‌شت ده‌ده‌ن به گه‌نجان؛ ''لۆخۆت عه‌ره‌بانه‌ی لێ پڕکه و پاره‌ی مه‌ده له‌و به‌هه‌شته‌ی''. هه‌ربۆیه گه‌نجانمان ئۆلته‌رناتیڤیان 'دکتۆر' فه‌رهاد پیرباڵ بووه. به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که هیچ کتێبێکی فه‌رهاد پیرباڵم نه‌خوێندۆته‌وه؛ من ته‌نها کتێبی زانستیی ده‌خوێنمه‌وه و بڕوام به شیعر و یاریکردن به زمان نییه، ده‌مه‌وێ به‌کورتی بیسه‌لمێنم بۆ خوێنه‌ر که ناوبراو نه‌ک هه‌ر سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاته به‌ڵکو دیاره که زۆر سوودمه‌ندیشه له‌و پاره قۆرخکراوه‌ی، هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ پاره‌ی یه‌کێتی و پارتییه، که ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان، به‌درێژایی هه‌ژده‌ساڵ، ته‌خشان و به‌خشانی ده‌که‌ن بۆ لایه‌نگرانیان. ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامێکی کراوه‌یه بۆ نووسینێکی فه‌رهاد له‌ژێر ناونیشانی 'پۆست ئۆپۆزیسۆن' که‌له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه. هه‌رچه‌نده من پێم وایه که ده‌بوا کوردستانپۆست نه‌بێته مینبه‌ری ده‌سه‌ڵات و ئه‌و دیفاعکردنه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه، به‌جێ بهێشتایه بۆ ده‌سه‌ڵات خۆی بۆیان بڵاوبکربایه‌ته‌وه. ناوبراو له‌و دیفاعکردنه‌یدا ئه‌م فاکتانه ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر: - فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی داوه به مه‌سعود بارزانی به‌ڵام ده‌نگی نه‌داوه به لیسته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی
- فه‌رهاد پیرباڵ بڕاوای وایه که سیسته‌می حوکمڕانی ئێسته‌ی کوردستان له ئێراق دیکتاتۆریی و گه‌نده‌ڵه؛ زێد له دوو جار ڕاسته‌وخۆ ددانی ناوه به دیکتاتۆرییبوون و گه‌نده‌ڵبوونی سیسته‌مه‌که‌دا
- له ته‌له‌فزوێنی بنه‌ماڵه‌وه و پێش ڕۆژی ده‌نگدان، هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ، به ئاشکرا و ڕاسته‌وخۆ، له‌ڕووی (مه‌عریفیی!)ه‌وه، ده‌نگی خۆی بۆ بارزانی ڕاده‌گه‌ێنێ و دژی 'گۆڕان' ده‌دوێ. فه‌رهاد پیرباڵ له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یدا قسه‌ی هه‌له‌قومه‌له‌ق و، به‌سه‌رلێشێواوی، باسی ئایدیۆلۆجیای ئێکسپایه‌ری دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ری زۆری کردووه که مرۆڤی ڕۆشنبیری ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ک مێژوویه‌کی سه‌رلێشێواوی چه‌ند تاقمێک ئه‌مڕۆ ده‌یخوێننه‌وه. دڵنیام هه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ئێکسپایه‌رانه‌یه که لای فه‌رهاد پیرباڵ بۆته 'مه‌عریفه‌ت' و سه‌رچاو‌ه‌ی دارایی ناوبراو. به‌ڵام پێش پێچانه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه و دیاریکردنی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی، با پێکه‌وه چه‌ند فاکتێک وه‌بیر یه‌کتری بێنینه‌وه: - ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی کوردستان له ئێراق ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وانه و دیکتاتۆرییه؛ ئه‌م فاکته هه‌موو ده‌یزانین و ته‌نانه‌ت فه‌رهاد پیرباڵیش ددانی ناوه به‌وه‌دا
- به‌ڵام له‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌دا دیکتاتۆره‌کان کێن؟ دایکان و خوشکانی ئه‌نفالکراومانن؟ یاخود مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی؟ ئه‌م فاکته‌ش ئاشکرایه که ته‌نها دوو ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ن له کوردستان له ئێراق ئه‌وانیش (مه‌سعود بارزانی) و (جه‌لال تاڵه‌بانی)ن.
- ئه‌م دوو دیکتاتۆره پاره‌یه‌کی زۆریان (پاره‌ی خودی میلله‌ت خۆی) به ئاشکرا ده‌به‌خشییه‌وه. پاره‌ی خه‌یاڵیان به‌خشیوه‌ته گۆرانی بێ‌ژان، هونه‌رمه‌ندان، شۆفێران بۆ رێکلام به ئۆتۆمۆبیله‌کانیانه‌وه، و چه‌ندین به‌خشینه‌وی تری وه‌ک ده‌مانچه و که‌لوپه‌لی تر بۆ کڕینه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ مه‌سعود و لیسته‌که‌ی. دیاره که ده‌نگدان به مه‌سعود و لیسته‌که‌ی ده‌نگدانیشه به جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ چوارساڵی تری سه‌رۆکایه‌تی ئێراق. ئایا که‌سێک گومانی له‌م فاکتانه هه‌یه؟ که‌وابێ له دیفاعکردنه‌که‌یدا، وه‌ک یاخییبوویه‌کی به مه‌عریفه‌ت، فه‌رهاد پیرباڵ ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ: - ئه‌و ده‌نگی داوه به مه‌سعود بارزانی به‌ڵام ده‌نگی نه‌داوه به دیکتاتۆر و لیسته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی. ئاخر دیاره ئه‌و پێی وانییه که مه‌سعود بارزانی دیکتاتۆربێ و پاره‌ی میلله‌تی قۆرخکردبێ.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که فه‌رهاد پیرباڵ باش ده‌یزانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان پاره‌یه‌کی زۆریان ته‌خشان و به‌خشان ده‌کرد پێش کاتی ده‌نگدان، ئیدی ئایا به پاره‌ی کاش یاخود به‌خشینه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و ده‌مانچه و هتد. ئه‌یه‌وێ پێمان بڵێ که‌ئه‌و دینارێکیشی له مه‌سعود بارزانی وه‌رنه‌گرتووه پاش ده‌نگدانی به مه‌سعود له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزوێنی مه‌سعوده‌وه. باشه چۆن کابرایه‌ک له ئاستێکی وا به‌رزی (مه‌عریفه‌ت)دا، پێش هه‌ڵبژاردن و له ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی بارزانییه‌کانه‌وه، ده‌نگ ده‌دا به مه‌سعود بارزانی و دژی 'گۆڕان' ده‌دوێ و له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌یه‌وێ بڕوای پێبکه‌ین که پاره‌ی لێ وه‌رنه‌گرتوون؟ ئه‌دی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه سه‌ده‌ها هه‌زار دۆلاریان بۆ ده‌نگدان به مه‌سعود و دژایه‌تیکردنی لیستی گۆڕان نه‌ده‌به‌خشییه‌وه له‌و کاته‌دا؟ فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی متته‌زین، پاک و به‌مه‌عریفه‌ت بوایه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مشه‌خۆریی و پاره نه‌بوایه، نه‌ده‌هات له ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به ئاشکرا ده‌نگ بدات به به‌رده‌وامبوونی سیسته‌می دیکتاتۆریی و قۆرخکردنی پاره‌ی میلله‌تی بێ دیفاع. ئه‌و مافی خۆی بوو به‌بێ ده‌نگیی ده‌نگی 'یاخییبووی!' خۆی بدایه به کێ و به‌چ لایه‌نێک. به‌ڵام ده‌نگدان به دیکتاتۆریی و گه‌نده‌ڵیی له ڕێگه‌ی خودی میدیای دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ خۆیه‌وه ته‌نها دوو شت له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی: پاره و مه‌رامی سیاسیی و هیچی تر.
''لۆخۆت عه‌ره‌بانه‌ی لێ پڕکه و پاره‌ی مه‌ده له‌و به‌هه‌شته‌ی'':