ڕۆڵی ئیتلاعاتی ئێران لە هەرێمی کوردستان تادێت پەرەدەسێنێت
Friday, 06/07/2012, 12:00
شرۆڤەی چەند خاڵێك سەبارەت بە دیار نەمانی مەولوود ئافەند سەرنەوسەری (گۆڤاری ئیسرائیل کورد) جیگای ئاماژە پێکراوە هەروەك هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگادارکرانەوە هەواڵی ڕفاندنی ئەمولوود ئافەند سەرنوسەری ئیسرائیل کورد بڵاوکرایەوەو لە کاتی سەفەر کردنیدا لە هەوڵێرەوە بۆ سلێمانی لە بەرواری ٨/٦/٢٠١٢ ناوبراو لە لایان دەزگاێکی سێخۆڕی ڕفێندراوەو، ئەوترێ بێسەرو شوێنی بونی سەرنوسەری گۆڤاری(ئیسرائیل کورد) لە هەرێمی کوردستان دا بە بەهاێکی کەم کۆتای پێناێت جێگای باسە بێسەرو شوێنبونی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستاندا ئەمە یەکەم جارنیەو دواهەمین جاریش نابیت
بەڵێ لێرەدا ئێمەش بە پێویستمان زانی ئێمەش وەکوو ڕۆژنامەنوسێك وەهەروەها وەکوو دربرینی هەڵوێستێك چەند ڕاستێك شرۆڤە بکەین سەبارەت بە بێسەرو شوێنبونی (مەولوود ئافەند) ڕۆڵی دەزگا سێخۆڕیەکان لە هەرێمی کوردستان ، بەدرێژای مێژوو لە عێراق بەگشتی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەزگاسێخۆریەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆڵێکی باشیان گێڕاوەو ئێستاشی لەگەڵ بێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کۆماری ئیسلامی خۆی بە حەکەمی ساحەکە دەزانیت و بەبێ ئەوەی ڕچاوی کۆمەڵێک هەماهەنگی ستراتیژی نێودەوڵەتی بکات و گوێ لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بگرێت، پرسیار لێرەدایە باشە ئەگەر گەورە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگای ساحەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی نەکردبێتەوە کۆماری ئیسلامی بەو حەدەش ناتوانێت لەساحەکەدا وەکوو حەکەم ڕۆڵی خۆی ببینێت بەڵام گومان لەوەدا نیە گەورە بەرپرسانی چەند حزبێکی باشوری کوردستان بەتایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان بزوتنەوەی ئیسلامی کۆمەڵی ئیسلامی و هتد.... بەدرێژای مێژوو هاوپەیمانێکی سەرسەختی دەستی ڕاستی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لەنێوانیاندا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرەکیترین کوڕی گەورەی کۆماری ئیسلامی ناو ئەبرێت
شروڤی ئەو کارە نامرۆڤانە ناڕەوایانەی کورد بەرامبەر بەکورد ئەنجامیان دەدات بۆ بەدەست هێنانی پۆست و مەقام و پولو پارەو ناو ناوبانگی چەند کاسانیك هەمێشە وای کردوە میلەتێك بکرێتە قوربانی تەنها بۆ ئەو تاکرەوایەتیە یەکێك لەو حیزبانەی باشوری کوردستان کەناسراوە بە یەکێتی نیستیمانی کوردستان کە بەدرێژای مێژوو بازرگانی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکات بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وەهەروەها لە ساڵانی ٩٠ دەکانەوە ئێستاشی لەگەڵ بێت لەباشوری کوردستان بەدەستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و چەند حیزبێکی ئیسلامی بە ١٠یان کەسایەتی و چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوس و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوەن بەبێ ئەوەی خۆیان بە خاوەنی ئەوکارە سێخۆڕیانە بزانن بگرە پشتیوانیشیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە
چەند نمونەێك لە کارە سێخۆڕیەکانی چەند حیزبێکی باشوری کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران مێژوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاپەڕە ڕەشە کارە سێخۆڕیەکان هەڵدەداتەوەو هاواریان زیاتر بەرزدەبێتەوە هەربۆیە لە ساڵی ١٩٩٦ لەکاتی شەڕی ناوخۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە واژۆ کردنی یەکێك لەو کارە سێخۆڕیانەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەڕەسمی بە تۆپ و تانکو هێزێکی بەرفراوانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە خاکی ئێرانەوە گەیاندرانە بەرزایەکانی هەیبە سۆڵتانی کۆیە بۆ سوتاندنی بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هەر لەو ساڵانەدا ڕۆژانە چالاکوانانی سیاسی سەربە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی باشوری کوردستان تیرۆرو دەڕفێندران و لەلایان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی و هتد...ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکران بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەوانە هەر لە ساڵەکانی ٩٠دا بزوتنەوەی ئیسلامی لە سەرسنوری دەستکردی باشورو ڕۆژهەڵات و لە ناوچەی هەورامانی باشورەوە ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بڕی ٦٠٠٠هەزار دۆلار دەفرۆشرێن بە دەزگا سێخۆڕیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،بەڵێ ئەکێتی نیستیمانی کوردستان هەر ئەو یەکێتیە بوو کە سەرکردەکەیان جەلال تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٨٩ لە پایتەختی وڵاتی ئۆسترایش کە ناسراوە بە نەمسا بە مەبەستی لایانی سێ هەم لە گەڵ چەند گەورە بەر پرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆبونەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام بە شێوێکی گوماناوی هەر لەو کاتەدا بە دەستی ڕەشی ئەو کەسانە کە بەناوی سوڵحەوە هاتبون بۆ گفتوگۆ لە گەڵ د.قاسملو سکرتێری گشتی ئەوکاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ناوبراویان تیرۆر کرد لەگەڵ هاوڕێیانی ، بەڵام پرسیار لێرەدایە باشە بۆ جەلال تاڵە بانی تیرۆر نەکرا بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەموو ئەوانەی کە لەگەڵ جەلال تاڵەبانی بون بەدەستی ڕەشی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کران دیارە ئەو پرسیارە دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژی خۆی .....
بەڵام لێرەدا دەپرسین مەولوود ئافەند سەرنوسەرەی گۆڤاری (ئیسرائیل کورد)لە کوێی و چی بەسەر هات و لەلایان چ دەزگاێکی سێخۆڕییەوە ڕفێندرا ، گومان لەوەدا نیە ڕۆژنامەنوس مەولوود ئافەند لە باشوری کوردستاندا دەژیا و وەکوو ڕۆژنامەنوسێکی ئازاد کاری کوردوە ڕاستە بۆ گۆڤارێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی کاری کردوە بەڵام (ئافەند) وەکوو کەسێکی سەربەخۆ ئازاد لە بواری ڕاگەیاندندا کاری کردوە، ئەپرسین ئەمجارەشیان وەکوو مێژوە ڕەشەکەی ڕابردوو ئەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەم ڕۆژنامەنوسەشی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە بە بەرتیلی بەرژەوەندیەکانی خۆی ئەپرسین لە پەرەسەندی ڕەوشی ئابوری و لە ناوچونی بەعسی دیکتاتۆرو بودجەی لە٥% کرا بۆ لە ١٧% ئەبێت ئیستاش هەر برسی بن یان وەکوو کارێکی هەمیشەی لەسەری راهاتون کار بۆ دەزگا سێخۆڕیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بکەن
نمونەی تر لەوانە جەلال تاڵەبانی سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆك کۆماری عێراقی هەنوکە لە بەر خاتری بەرژەوەندیەکانی تاکڕەوایەتی خۆی و مانەوەی لە پۆستەکانی هەمیشە هەوڵی داوەو هەڵ دەدات میلەتێك بکاتە قۆربانی ، بەڵام ئێمەی گەلی کورد بەگشتی باشوری کوردستان بەتایبەتی ئەبێت تاکەی لەو خەوە شیرینە خەبەر مان نابیتەوە ، ئێستاش بۆ بەخەبەر بونەوە لەوخەوە شیرینە هەرزوەو درەنگ نیە هەربۆیە پێویستە ئیدی گەلی ئازادی خوازی کورد لە باشوری کوردستان بۆ داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانی خۆیان بێدەنگ نەبن جیوازی فرۆستنی ڕۆژنامەنوسێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (مەولوود ئافەند) لەگەڵ هاوڵاتێکی باشوری کوردستان هیچ جیاوازی تیادا بەدیناکرێت
خوێنەرانی خۆشەویست پێنوسەکەم نایەوێت لەخوێندنەوەی وتارەکەمدا زۆر درێژبێت و سەرتان بێشێت ، هەموو ئەم ڕاستیانە کە شرۆڤەمان کرد بە دەنگی خۆیان هاواردەکەن، شرۆڤەکردنی لەم جۆرە ڕاستیانە بە وتارێکو دوو وتار کۆتای پێناێت بەڵام لە وتارەکانی داهاتوماندا هەوڵ ئەدەین زیاتر وردبینتر بۆتان بخەینە بەردیدو سەرنج
نووسهر: بههمهن ژاوهرۆیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست