روونكردنەوەیەك لە گۆڤارى هاودەم.
Sunday, 15/08/2010, 12:00
لەروونكردنەوەیەكى ئاسایشى هەولێرەوە كە لە ڕۆژنامەى هەولێر ژمارە (842) لەبەروارى 9/8/2010 بڵاوكراوەتەوە، ئاسایش لەروونكردنەوەى خۆیدا ئاماژە بەوە دەكات كە دادوەر ژماریەك لە ستافى گۆڤارەكەمانى تاوانبار كردووە . بەڵام ئێمە تاوەكو ئیستا لەلایەن دادوەرەوە بەشێوەیەكى یاسایى ئاگادار نەكراوینەتەوە. بۆیە پێمان وایە نزیك بوونى ئاسایشى هەولێر نزیك بوونێكى نایاساییە. ئەگەر ئەوان داوایان هەیە لەسەر یەكێك لە ئەندامانی ستافەكەمان دەتوانن بەڕێگایى دادگاوە بانگهێشتی بكەن. ئێمە وەكو گۆڤارى هاودەم لەكاركردنى ڕۆژنامەوانى خۆماندا هیچ كات یاساكانى كارى ڕۆژنامەوانیمان پێشێل نەكردووە، هەردەم ئێمە لەچوارچێوەى یاساى ڕۆژنامەوانى كارەكانى خۆمان رێكخستووە .
بەپێى روونكردنەوەكانمان بۆ ڕۆژنامەو میدیاكان و ماڵپەڕەكانیش ئاماژەمان بە بێ بوونى مۆلەتى یاسایى كە لەلایان دادوەرەوە رێگایان پێدرابێت، هاتوون بۆ پشكنینى گۆڤارەكەمان لەكاتژمێر 11:30 شەو . بۆیە ئێمە ئەوەمان بەهەلكوتانى سەر نوسینگەیى گۆڤارەكەمان لەقەڵم دا. بەداخەوەش لەهەندێك ڕاگەیاندندا بەپێى بەرژەوەندى سیاسى خۆیان لەسەرزمانى ئێمە بڵاوكراوەكەیان شێواند. بۆیە ئێمە ئەوە بۆ ڕاى گشتى ڕوون دەكەینەوە كە ئێمە بەرامبەر پێشەڵكردنى یاسا بەرامبەر نووسینگەی گۆڤارەكەمان هەلوێستمان وەرگرت و بۆماوەی دە رۆژ نوسینگەكەمان داخست، واتا ئەمە بەپێچەوانەى دەقى ڕوونكردنەوەى ئاسایشى هەولێرە.
تێبینى"گۆڤارى هاودەم گۆڤارێكى كلتورى و هونەرى و كۆمەڵایەتى گەنجانەى نەتەوەیى سەربەخۆیە، بەهەردوو شێوەزارى كرمانجى سەروو خواروو دەردەچێت، بەشی كرمانجی سەروو لەلایەن خوێندكارانى كەمپى مەخمور لە زانكۆى سلاحەدین هاوكاری دەكرێت. گۆڤارەكەمان تائێستا مانگانە دەردەچێت.
ستافى گۆڤارى هاودەم
14-8-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست