كاندیدەكانى یەكێتى باش بناسن
Saturday, 27/02/2010, 12:00
یەكێتیەكى تورە
ئهگەرسەیرێكى كاندیدەكانى ئێستاى یەكێتى بكەیت ئەوسا دەزانى یەكێتى لە چ ئیفلاسیەكدان وكەسیان دەست ناكەوێت جگە لەكۆمەڵێك گەندەڵ وداوێن پیس ورابردووخراپ (رێزم بۆچەند كەسێكیان) من لێرەدا باسى چەندكەسایەتیەكیان دەكەم كەعەیبە بكرێنە فەرمانبەرێكى سادە نەك ببنە ئەندام پەرلەمانى عێراق ونوێنەرى كورد بن لەعێراق .
ئایا ئەم كاندیدانەى یەكێتى دەناسن ؟
سەعدى پیرە ا- سەعدى پیرە بەدرێژایى (26) ساڵ پەیوەندى توند و تۆڵى لەگەڵ سەفارەتى عێراق لەنەمسا هەبووە.
ب ئایا ئەزانى سەعدى ئەو راپۆرتانەى، كە دەینووسى بۆ بەعس سەرجەمى لە سەر سەركردەكانى كورد بووە ؟
ج ئایا دەزانى لە ساڵانى حەفتاكاندا لە فرۆكەخانەى نەمسا كە تە قە لە مسعود بەرزانى كرا بە ئاگاداریى سەعدى پیره بوو؟
هـ ئایا دەزانى كە ئێستا ئەو فایلدارە كاندیدى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە بەسەرۆكایەتى جهلال تاڵەبانى ؟
شێخ ماجدى حەفید ا- ئایا دەزانى شێخ ماجد بەعسى بووە ؟
ب ئایا دەزانى شێخ ماجد سەربازى (تسنیع عسكرى) بووە ؟
ج ئایا دەزانى شێخ ماجد ماوەیەكى زۆر حمایەى (حسین كامل)ى زاواى سهددام بووە ؟
هـ ئایا دەزانى شێخ ماجد لەسەر دزینى كەلوپەلى وەزارەتى تێنیع عسكرى وناردنى بۆ سلێمانى و ساغكردنەوەى بە پارە و دواتر (فهرمانی گرتنی) بۆ دەدەچێ و بەرەو (باكستان) هەڵدێ و رادەكات ؟
هـ ئایا دەزانى كە گەرایەوە لە پاكستان بەعەمامەى مەلاییەوە گەرایەوە و بوو به شێخى عەیارە (21) ؟ زۆر شتى تریش؟
ئەمەل جەلال ا ئایا دەزانى دەنگدان بە ئەمەل جەلال، كە ناسراوە بە (ئەمەلە رەش) دەنگدانە بە مەلا بەختیار و هەلسوكەوتەكانى ؟
ب- ئایا دەزانى مەلا بەختیار پارەیەكى زۆرى بۆ دەرچوونى ئەمەل جهلال دابین كردووە و بۆ هەموو مناسەبەتێك خەڵكى بەزۆر بۆ كۆدەكاتەوە ؟
هـ ئایا دەزانى دەنگدان بە ئەمەل جهلال چ سوكایەتیەك دەگەیەنێ بە كەسایەتى ئافرەتى كورد ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست