مەسعود بارزانی وەك كارەكتەرێكی گێل فەیسەڵ دەبباغ"سەرۆك بارزانی بێ ئاگایە!"

Wednesday, 12/01/2011, 12:00


ماوەیەك لەمەوبەر شاهیدی كۆمەڵێك داوای یاسایی بووین لەسەر میدیا ئازادەكانی كوردستان كە لەلایەن پارتییەوە تۆمار كرابوون. دواتر كێشرانەوە. بەڵام ئەوە چەقی باسی من نییە. ئەوەی دەمەوێ باسی بكەم ئەو دەرئەنجامە بوو كە لەو رووداوەوە دەركەوت ئەوی بابەتێ (گێلی مەسعود بارزانییە).
رەنگە هەندێك پێیانوابێ من بوختان بۆ مەسعود دەكەم كە دەنوسم (گێلە) بەڵام ئەوە قسەی من نییە، ئەوەی قسەی فەیسەڵ دەبباغی سكرتێری رۆژنامەوانی خودی مەسعود بارزانیە كە دەڵێ(مەسعود بارزانی ئاگای لەو داوا یاساییە نەبوو كە لەسەر مەریوان ویار قانیع و ئاراس فەتاح) تۆمار كرابو.
گێلی و بێئاگایی مویەكیان نێوانە و زۆر لەیەكتر دورنین. زۆر جاریش هەردوو سیفەت لە كەسێكدا كۆ دەبنەوە. مەرج نییە هەموو بێ ئاگایەك گێل بێت. بەڵام هەموو گێلیك بێئاگایە. بەڵام بەگوێرەی وەسفی فەیسەڵ دەباغ بێ مەسعود بارزانی هەم گێلە هەم بێ ئاگایە. چونكە زیاتر لە 10 رۆژ بوو ئەو داوایە لەسەر ئاراس و مەریوانەوە لەلایەن حیزبەكەی خودی مەسعودەوە تۆمار كرابوو و لە میدیاكان ببووە هەڵا. ئەوە گریمان سەرۆك میدیاكان نابینێ و ناخوێنێتەوە و حیسابیان بۆ ناكا. بەڵام دەكرێ بڵێین لە ئاستی مەكتەبی سیاسی حیزبێك داوایەك بۆ داكۆكی لە سەرۆكی ئەو حیزبە تۆمار بكرێ و زیاتر لە 10 رۆژی بەسەردا تێپەڕێ و سەرۆك بێ ئاگا بێ؟!!!! ئەوەی فەیسەڵ دەبباغ باسی لێوە دەكات هەم گێلییە هەم بێئاگایی.
لە سیستەمە دیكتاتۆرییەكان زۆرجار پێویستمان بەوە نییە كە بەڵگەكان و دۆكیۆمێنتە نووسراوەكان كۆمەكمان بكەن بۆ تێگەیشتن لە راددەی ئەحمەقی دیكتاتۆر. بەڵكو گەلێك جار قسەكانی خودی دیكتاتۆر یان كەسان و بەرپرسانی نزیك لەخۆی رادەی ئەحمەقی سەرۆكمان بۆ دیاری دەكەن. من لێرەدا ناوی دەنێم ئەحمەقی زیوین و ئەحمەقی زێڕین. ئەحمەقی زیوین ئەو سەرۆكەیە كە شتێك لە دەرەوەی حیزبەكەی روودەدات بەڵام بۆ ماوەیەكی كەم زانیاری لەبارەیەوە نییە، بەڵام ئەو رووداوە دەبێـە جێی قسەو باسی خەڵكی لەو حاڵەتە سەرۆك ئەحمەقە بەڵام بە پلە دوو، واتە ئەحمەقی زیوینە، بەڵام ئەگەر رووداوێكی گەورە لەناو خودی حیزبێك بووبدات و ببێتە جێی باسی خەڵك و سەرۆكی ئەو حیزبە لێی بێگابێـ بۆ ماوەیەكی زۆر ئەوە سەرۆك ئەحمەقی پلەیەكە واتا ئەحمەقی زێڕینە و كەس نییە مونافەسەی لەگەڵ بكات
-هەولێر
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە