تكایە هەندێك وانەی بیركاری بە فوئاد حسێن بڵێن
Sunday, 20/12/2009, 12:00
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی (پەیامنێر) فوئاد حسێن، سەركی دیوانە شڕەكەی سەرۆكە دزەكەی، بەخۆی و شەهادە دكتۆراكەیەوە دەڵێت رێژەی كورد ئێستا لە پەرلەمانی عێراق 12%ە و، ئەو رێژەیەشی لەوە وەرگرتووە كە كورد لە كۆی 275 كورسی 58 كورسی هەیە. هەر ئەو د.فوئادە بلیمەتە پێی وایە رێژەی كورد لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەبێتە 20% و زۆر زیاد دەبێت!
لەمێژە بۆم دەركەوتووە كە ئەو پیاوە چەند كەم و كورت و هیچ لەبارا نەبووە، بەڵام ئەوەی من بەلامەوە سەیر بوو ئەوەبوو كە قەت پێم وانەبوو ئەو كابرایە وابزانێ كورد كەسێكی تیانییە لە بیركاری بزانێو سەری لێ دەر بكا. ئاخر نەدەبووایە ئەوەنە بێئاگابێ و نەزانێ لە زانكۆكان و پەیمانگاكانی كوردستانیش هاوشێزەی زانكۆكانی جیهان بەشی بیركاری هەیە و ساڵانە خەڵك لێیەوە فێری دەرهێنانی رێژەی سەدی دەبێ.
رێژەی كورد ئێستا 21%، ئەگەر رێژەی كورد لە پەرلەمانی عێراقی 65 كورسی بێنێت ئەوا رێژەی كورد لە باشترین حاڵەتدا دەبێت 20% واتا 1% نەقس دەكات.
بەڕێزان رێژەی كورد بە 58 كورسی لە كۆی 275 كورسی دەكاتە 21% نەك 12%ەكەی فۆئاد حسینی نەخوێندەوار، بەگوێرەی ئەم كردارە ئاسانەی خوارەوە.
بە دابەشكردنی 5800 بەسەر 275 دەكاتە 21% كە رێژەی كورسی كوردە لە بەغدا
ئەگەر هەمان ئەو كردارەی پێشوو ئەنجام بدەین و كورد لە هەڵبژاردنی داهاتو 65 كورسی بهێنێ كە ئەستەمە و بە هەمان تەریقەی پێشوو تەرح و زەربی بكەین بەسەر 323 كورسیا تەقریبەن دەكات 20%
بەڕێزان من دەمێك بوو لە سڕی مانەوەی فوئاد حسێن لە شێوینەكەی خۆی تێ نەدەگەشیتم، بەڵام ئێستا تسَگەشتم كە سەرۆكە بلیمەتەكەی هەرێم لەبەر بلیمەتی ئەو پیاوە لە حیسابات و كیتابات لەوێی داناوەتەوە. ئافەرین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆخۆت و حیساباتت.
ئەو كابرایە لە حیسابات ئەوەندە شاتڕە بۆیە جەنابی سەرۆك رایدەسپێرێ وەڵامی ئۆباما بداتەوە و جار نا جارێكیش نیگەرانی هەرێم پیشان بدا بەرامبەر بەغدا و هەندێ جاریش لەسەر تەلەفزیۆن بە لچ و لێوە خوارەكەی بڵێت"پێم وایە" و "جەنابی سەرۆك پێی وایە". من ئێستاش لەوە نەگەیشتم فوئاد حسێن پێی وابێ و پێی وانەبێ چ لە مەسەكان دەگۆڕێ؟!!!!!
بۆیە فوئاد حسێن لەبەر بیر كۆڵی دەبێت هەندێك وانەی بیركاری لەلای خوێ،دارێكی پۆلی 4ی ئامادەیی كە دەكاتە پۆلی 10 لە سیستەمی ئێستا بخوێنێ بۆئەوەی هەندێك مێشكی بێتەوە سەرخۆی و چیتر وا بەناو نەكەوێ و تەرسی وا گەورە نەكا.
لینكی سایتی پەیامنێر كە فوئاد ئەو قسەی تیا كردووە.
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=157820
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست