کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ناوی بنه‌ماله پارتیه‌کانی عه‌شیره‌تی ســـــیان

Wednesday, 17/06/2009, 12:00


ئێمه‌ چه‌ند بنه‌ماله‌ یه‌کی کورد په‌روه‌رو شۆرش په‌روه‌ری پارتین ، که‌ باوکو باپیرانمان وه‌ نه‌وه‌کانمان ده‌وری سه‌رکردایه‌تیان و قاره‌مانیه‌تیان هه‌بووه‌ له‌ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلولو له‌ شۆرشی گولانی پێشکه‌وتو خواز ، له‌ زۆر ترین چالاکی ده‌شتی هه‌وولێر و داستانه‌ قاره‌مانه‌تیه‌کان به‌ژدار بووینه‌ ، گودنمان ، زه‌ویمان ، مالمان کورمان ، گه‌وره‌مان ، خوێنمان له‌سه‌ر پارتی و شۆرشی پارتی داناوه‌ ، به‌ندکراوین زیندانی سیاسیبووین له‌ زیندانه‌کانی رژێمی گۆر به‌گۆر ، وه‌ ته‌کریم کراون باوکو باپیرانمان له‌ لایه‌ن خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای باوکی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ سه‌ر قاره‌مانیه‌تیان ،به‌لام ئێستا هه‌موو له‌ مال و له‌ گوندو له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن پارتی ته‌همیش کراوین که‌ سانێک به‌سه‌ر مان فه‌زل کراون له‌ حکومه‌ت و له‌ حیزب که‌ رۆژیک له‌ رۆژان ته‌قیه‌کیان بۆکوردو بۆ پاری و شۆرشی مه‌لا مسته‌فا نه‌کردوه‌ به‌لکو زۆریان خۆفرۆش و ره‌فیق حیزبی بوونه‌ ئه‌وه‌تا له‌ عه‌شیره‌تی سیان که‌ هه‌موو سیان ده‌زانن وه‌ هه‌موو خه‌لک ده‌زانن که‌ خه‌لکانیک هه‌بوونه‌ ته‌نها فیشه‌کێکیان بۆ کوردایه‌تی نه‌ته‌قاندوه‌ به‌لکو هه‌موو ته‌مه‌نیان هه‌ر جاشو مسته‌شارو خۆفرۆش بوون له‌ دژی شۆرشی پێشمه‌رگه‌ پاری شه‌ریان له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌ کردووه‌ پێشمه‌رگه‌یان ته‌سلیمی به‌عس کردوه‌ ئێستا له‌ ناو پارتی و له‌ ناو یه‌کێتی رێزیان لێ ده‌گیردرێت و پۆستیان پێدراوه‌ ، ئێمه‌ی پارتیو خه‌ باتگێر ته‌همیش کراوین له‌ لایه‌ن پارتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خیانه‌تمان له‌ جیاتی شۆرش کردبێت مسته‌شاره‌کانیش کوردایه‌تیان کردبێت !، ئه‌مه‌ راستیه‌که‌ هه‌موو خه‌لکی سیان و پارتیو یه‌کێتیش ده‌زانن ، به‌راستی هه‌ست ده‌که‌ین که‌ پارتی له‌ رێره‌وی دیموکراتیه‌ ت و له‌ رێگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستان لای داوه‌ ، ئێستا هیچ ئیشێکمان له‌ ناو پارتی بۆ ناروات که‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی شۆرشی پارتی و کوردایه‌تی ده‌زانی ، بگره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ناو یه‌کێتی رێز له‌ خه‌باتمان ده‌گیردرێت به‌لام هه‌رگیز هه‌رگیز نابین به‌ یه‌کێتی ، چاوه‌روانی سه‌رکرده‌و شۆرشگێرێکی کورد په‌روه‌ری وه‌ک به‌رێز کاک نه‌شێروانمان ده‌کرد که‌ ئالای خه‌بات سه‌رله‌ نوێ هه‌ڵدا ته‌وه‌و ئێمه‌ش له‌ ده‌وری کۆببینه‌وه‌ ، به‌لام ئێمه‌ چه‌ند داواکاریه‌کی خۆمان هه‌یه‌ ، وه‌ک ئه‌و داوایه‌ی که‌ چه‌ند کادریکو بنه‌ماله‌یه‌کی پارتی داوایان کردبوو به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ ئه‌م به‌رێزه‌ ئێمه‌ش هه‌مان داواکاریامان هه‌یه‌ و له‌ هه‌موویان گرنگتر ئێمه‌ که‌ به‌ پارتی ناومان رۆشتوه‌ ئێستا مافمان به‌سه‌ر پارتی نه‌ماوه‌ به‌لام خه‌لک نازانن ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین له‌ به‌رێزتان که‌ کۆمیته‌ک یان لقێک هه‌بێت که‌ بێین خۆمان پێتان بناسێنین ئێمه‌ هه‌موو به‌ خێزانه‌وه‌ پارتی بووین ده‌نگمان بۆ پارتی بوو به‌لام ئێستا نه‌خێر ، داوا ده‌که‌ین که‌ له‌ هه‌لمه‌تی راگه‌یاندنه‌کان ئه‌و داوایانه‌مان جێبه‌جێ بکه‌ن و پشتگیری داوایه‌کانمان بکرێت ، به‌ ئیزنی ئه‌و کۆمه‌له‌ کادره‌ی پارتی و کوردستان پۆست هه‌مان داوای ئه‌وان ده‌نووسینه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ داوای هه‌موو پارتیه‌که‌ ، به‌ تۆزیک ده‌ستکاری و زیادکردنی چه‌ند خالێک داواکاریه‌کانیش ئه‌مانه‌ن :

1-لە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا هەوڵ بد رێت پارتى جیا بکرێته‌وه‌ له لق و سه‌رکردایه تی پارتی ‌ و نەخرێتە جەبهەى دژایەتى بەزەقى،بۆئەوەى ئەو پارتیانەى كە بەنهێنى بڕیار یان داوە دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن پاشگەز نەبنەوە.

2-لە م كاتەدا پێمان باشە كار لەسەر ئەو كەسانە بكرێت كە پارتى بە موڵكى خۆى دەزانێت و زەرەرمەندیشن لە پارتى یا دڵسۆزى پارتین و پارتى مافیانى پێشێل كردوە یان ئەو كەسانەى كێشەى كۆمەڵایەتیان هەیەو لە چوار چێوەى پارتى و كێشەكانیان بە هەڵپەسراوى ماوەتەوەپارتى بە داد پەروەرانە لە گەڵ كێشەكەیان مامەڵە ناكات.

3- بۆجەماوەر ڕون بكەنەوە كە ئێوە واتە لیستى گۆڕان تەنها مەبەستان گۆڕان لەناو یەكێتى دا نەبێت بەڵكو گۆڕان لە سەرجەم دام و دەزگاكانى حوكمى و گشت چینو توێژەكانى كۆمەڵگا بێت.
4. ئه‌گه‌ر ده‌رچویت کاک نه‌شیروان نه‌گه‌رێیته‌وه‌ ناو یه‌کێتی ، چونکه‌ ئێمه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌نگه‌ به‌ یه‌کێتی و به‌ جه‌لال تاله‌بانی ناده‌ین ..ده‌نگمان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ یه‌کێتی نه‌یه‌ به‌ راسته‌و خۆ یان ناراسته‌و خۆ .
5 . خه‌لکێکی زۆری پارتی ئاماده‌نه‌ که‌ ده‌نگه‌ به‌ به‌رێزتان بده‌ن به‌لام شکو گومانیان هه‌یه‌ که‌ ئه‌م جیابوونه‌وه‌ی به‌رێزتان له‌ یه‌کێتی کاتی بێت به‌ ته‌کتیکی ده‌زانن و دوای هه‌لبژاردن له‌گه‌ل یه‌کێتی ببنه‌وه‌ یه‌ک ، تکا ده‌که‌ین که‌ هه‌لوێستان له‌باره‌ی ئه‌م شکو گومانه‌ی ئه‌م خه‌لکه‌ دلسۆزه‌ی کوردایه‌تی ئاشکرا بکه‌ن .
6 . ئێمه‌ ناومان به‌ عائیله‌ وه‌ به‌ پارتی رۆیشتوه‌، تکایه‌ پش ده‌رچونتان ئێوه‌ مه‌ حسوبیه‌تمان له‌سه‌ر پارتی هه‌ژمار نه‌که‌ن ، چۆن باوکو باپیرانمان پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێر و قاره‌مان بوونه‌ له‌ رێزی شۆرشی ئه‌یلول و گولان ده‌مانه‌وێت له‌ شۆرشی گۆرانیش له‌ هه‌مان ریز هه‌ژمار بکریین وه‌ک خه‌باتگێرێکی ئه‌م ئه‌م رێبازه‌ پیرۆزه‌ت بناسرێین .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە