کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵێ لە پرچی کیژە(گەریلا) کان و پێڵاوە کانی پێیان زۆر لە جەلالو مەسعودو نێچیرو قاسەی دۆلارەکانیان بەنرخترە.

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


جەلال و مەسعودو نێچیرێك کە هەمیشە بە پشی پشی داگیرکەران و دوژمنانی کورد ئەمیاوێنن و ئەکڕوزێنەوە و وەك سەگی ڕاوچی ئەکەونە کلکە لەقەو دادێنەوەو کڕنوش ئەبەن . جاشولکە ئاسا ئە زەڕێنن و هەڵ ئەتیزێنن. هەمیشە ئامادەن لەسەر خوێنی شەهیدان و هەمو ئەو نەهامەتی و وێران بونی گوندەکان و ئازارو ئەشکەنجەو لە سێدارەدان و زیندانی کردنی چەندین ساڵەی کیژو لاوی کوردی خەباتگێڕو شۆڕشگێڕو. جەرگی سوتاوی دایکی شەهیدان وئەنفال و کیمیایی باران و کۆڕەوو ئەرك و ماندوبونی هەزاران هەزار ڕۆڵەی گەلی کورد. بکەنە خۆراکی حەزو ئارەزوەکانی خۆیان و بنەماڵەو بیکەنە قوربانی سەفتەی دۆلارو بانقەکانی دەرەوەی لێ فول بکەن. جەلالو مەسعودو نێچیرێك کە ڕۆژێ لە ڕۆژان زیندان و ئەشکەنجەو گرتن و سوکایەتیان لە لایەن بەعسیەکان و باقی دوژمنانی تری کوردەوە نەدیوە و نەکەوتونە بەر هێرشی دڕندانەی فڕۆکەو بۆردومانی چەکی دوژمنان و بە سەدان کیلۆ مەتر لە بەرەی جەنگەکان دور بون و تەنها فەرمانیان دەرکردوەو ڕۆڵەی کوردیان کردۆتە خۆراکی ئاگرو ئاسن و لولەی چەکی دوژمنان. ‌بەڵکو وەك گاگەلێك هەمیشە لە تەڕی خواردویانەو لە وشکی نوستون. لە ڕێگەی زۆڵەکوردو جاش قەڵەمو کاسەلێس و مەسینە هەڵگرەکانیان خزمەت کراون . لەسەر خوێن و قوربانی و کەلەسەری کوڕی ئەم میللەتە بونەتە ملیارد دێرو دۆلارو ڤێلاو کۆمپانیاو ئاخر مۆدێلی سەیارەو شەوانی سورو ئەتککردنی کیژی کوردو سەفەری وڵاتان کوێری کردون. ئەوەی لای ئەوان قیمەتی نیە سەر بەخۆبونی کوردە. وەك نەتەوەیەك. بۆیە هەمیشە جاشی زەلیل و ئەڵقە لە گوێی دوژمانن. چونکە خۆیان باش دەزانن ئەگەر دەست بەرداری نۆکەری و جاشایەتی بن ناتوانن تەنها ڕۆژێك لە سەردزیو بەهەدەر دانی سەروەتو سامانی ئەم میللەتە بەردەوام بن. سور دەزانن هەرچی هاوڵاتیانی ئەم کوردستانە یە تا سەر ئیسقان لێیان بێزارو ناڕازیە و ناتوانن وەك ڕابوردو خەڵکی کورد تەفرە بدەن و بیانکەنە قوربانی نیازی گڵاویان. بەوەشەوە ناوەستن وەك چۆن گەلی کوردیان لە کوردستانی باشور توشی دەیان سەرگەردانی و نەهامەتی و ماڵوێرانی کردوە وەك چۆن کەرکوك و ناوچە کانی تریان فرۆشتو گۆڕیانەوە بە چەند بیری نەوت بۆ داهاتی بنەماڵە. ئەمڕوش دەیانەوێ مەزایدە بەخوێنی خوشک و براکانمان لە کوردستانی باکور بکەن و ئەوانیش وەك خەڵکی کوردستانی باشور توشی سەرگەردانی و نەهامەتی بکەن و بیان فرۆشن . ئەگینا جەلال کێیە و چۆن ئەتوانێت ناماقوڵی بەرامبەر بەسەر بەخۆبونی نەتەوەیەکی زیاد لە 45 ملێون کوردەوە بکات.؟ یان نێچیری هەرزەگۆی کەرەجی.. چ کارەیە بڵێت دەبێت(پەکەکە) چەک دابنێت و قەندیل چۆڵ بکات.؟ نێچیر وا دەزانێ قەندیلیش سەری ڕەشە. چۆن بیانەوێ داگیری بکەن و کە س نەتوانی ‌بێتە قسە . ئاواش قەندیل بە سانایی و بە قسەی فشۆڵێکی وەك جەنابی چۆڵ بکرێت ئەمانە سەرەڕای ئەوەی یاسایان خستۆتە ژێر قۆندەرکانیان دەیانەوێت ببن بە خوای میللەتیش . پێم وابێت نێچیر سەرەڕای داگیر کردنی سەری ڕەشو دەورو بەریو تەواوی شاری هەولێر. قەندیلیش بە موڵکی باپیری بزانێ. ئەم کوردستانە . نە موڵکی باوکی جەلالە نە موڵکی باپیری نێچیریشە بەڵکو موڵکی ئەو کوردەیە چەندین ساڵە بەسەرو بەماڵ قوربانی لە پێناو سەربەخۆبونی دا ئەدات. ئەم خاكە موڵکی شۆڕشگێڕانە نەك هی جاش و خۆفرۆشان و نۆکەرانی وەك جەنابتان. ئێوە مێژوتان لێوان لێوە لە دزی و داوێن پیسی و لە جاشیەتی و نۆکەرایەتی. نەکەن سەری نەویتان لەئاستی هەرێمی میدیادا بەرز بکەنەوە نەکەن خۆتان بدەن لە قەرەی تاشە بەردو تاوێرە ڕەقەکانی قەندیل. نەکەن بەدەستی ڕەش و چاوی پیستان ئاماژە بۆ لقو پۆپی ئەو دار بەڕوانە بکەن کە ڕەگیان لە قوڵایی ناخی ئەم کورستانە دا لە دێر زەمانەوە داکوتاوە. ئەو دەڤەرە دەڤەری پیاوی مەردە دەڤەری شێرو پڵینگە. ئەو مەملەکتە هەرێمی شێرە کوڕو کیژی قاڵبوی خەبات و شۆڕشگێڕیە. ئە و تاوێرانەی لە و دەڤەرەن تاوێرە بەردی بناغەی کۆشکی سەربەخۆبون و ڕزگارین. نەکەن خەیاڵی داگیرکارانەتان بتان باتە ئەو چیاو پێدەشتو بژوێنە. ئەوێ مەڵبەندی حەماسەت و گوڵ و خوێنە. ئەوێ مەڵبەندی دلێرانە . سەنگەری پۆڵاینی بێچوە شیرانە. ئەوان بەرامبەر بە دوژمن وەك پڵینگی چنگ بە خوێنن.. هەتاکو دوا دڵۆپەی خوێن لە پێناوی ئازادیدا لە سەنگەردا ئەگوڕێنن.. ئەوانە گەریلان و سەر نەوی ناکەن هەتا کو توڵە نەستێنن ... نەکەن چاوی شۆڕتان لەئاستی کیژانی شوڕشگێری ئەو هەرێمە هەڵبێنن . چونکە ئەوانە کیژی ڕوسورو خەباتگێڕی ئەم میلەتەن. تاڵێ لە پرچیان و پێڵاوەکانی لە پێی ئەکەن هەزاران جار لە ئێوە بەنرخترە. ئێوە حەیاتان وەك قەترەی ئاو تکاوە لە بەر چاوی هەمو میللەتی کورد دا سوكوسەلیم و ڕیسوا بون بە ڕێگاوەن بۆ زبڵدانی مێژو. چیتر پێ لەبەڕەی خۆتان ڕامەکێشن . ئەگەر ڕۆژێك دابێت یاسا سەروەر بێت دەبێت ئێوە ناسنامەی کوردبونیشتان لێ بسەنرێتەوە لەم کوردستانە دەر بکرێن . چونکە ئێوە کورد نەبون و نین. بەڵکو زۆڵە کوردن.. بونە دەڵاڵ بۆ نیشتمان فرۆشتن بۆ بەهەدەر دانی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد.. بەچ چاوو ڕویەکەوە دێنە سەر ساشەی تڤ کان و بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای نەتەوەیەك ناماقوڵی ئەکەن..؟ ئێوە لە مێژوی بونتاندا دەیان پەڵەی شەمەزاری بە تەوێڵتانەوەیە دەتانەوێ پەڵەیەکی ڕەشی تریش بۆ تەوێڵتان زیاد بکەن.؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە