ئه‌مشه‌و چاوه‌کانی جوندیانی زۆر ترسابوون

Monday, 15/06/2009, 12:00


ئه‌مشه‌و چاوه‌ ترسنۆکه‌کانی ئازاد جوندیانی له‌سه‌ته‌لایته‌که‌ی خۆیه‌وه‌ سه‌لماندی که‌ ناره‌زایی حه‌شامه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردستان ته‌واو فشاری بۆ هێناون که‌ هه‌ندێ جار ئه‌شڵه‌ژاو نه‌یده‌زانی چۆن باسه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ گرێ بدات، له‌هه‌مپه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ که‌سیان به‌ده‌وره‌وه‌ نه‌ماوه‌ جوندیانی به‌سه‌ر لیستی (گۆران) دا ده‌رشایه‌وه‌و چی له‌ دڵیدا بوو ئه‌مشه‌و هه‌موی هه‌ڵرشت.
هێشتا له‌ کوێتانه‌ ئێوه‌ 17 ساڵه‌ میلله‌ت ده‌چه‌وسێننه‌وه، وا ده‌زانن شه‌ری براکوژی و پاره‌ دزین و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت به‌فیرۆدان هه‌روا به‌ ساده‌یی به‌سه‌رتاندا ده‌روات و که‌س نیه‌ لێتان بپرسێته‌وه‌، ئه‌مرۆ کاتی حه‌ق و حیساب هاتووه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ میلله‌ت پاداشت و سزا بدات، سزای ئه‌و که‌سانه‌ بدات که‌ سه‌دان رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یان له‌یه‌کتر به‌رداو به‌کوشتیاندا، پێویست ناکا تۆمه‌تی خراپ بده‌یته‌ پاڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک ئه‌وه‌ ته‌نها گه‌نده‌ڵی و به‌ڵێنه‌ درۆینه‌کانی خۆتانه‌ که‌ خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ لێتان توره‌یه!‌ ئه‌وه‌نده‌ لێتان په‌سته! که‌ ئه‌گه‌ر شه‌یتان به‌ شه‌یتانی خۆیه‌وه‌ لیستی هه‌بێت خه‌ڵک ده‌نگی پێ ده‌دات، هه‌ر که‌سێک به‌رامبه‌ر ئێوه‌ لیستی هه‌بێت به‌خته‌وه‌ره‌، ئێوه‌ ته‌نها لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن، پێویست ناکا خۆتان ماندوو بکه‌ن خه‌ڵک ده‌مێکه‌ لێ بۆته‌وه‌و بریاری خۆیان داوه‌ چیتر خۆشت سوک مه‌که‌.
جه‌نابی جوندیانی پێم باشه‌ له‌وه‌زیاتر پێ دانه‌گریت نه‌بادا له‌ بێ ئاگایدا میلله‌ت هه‌ڵکوتنه‌ سه‌رت و ته‌فروتونات بکه‌ن و بۆسه‌که‌ به‌خۆتا بته‌قێننه‌وه‌، دواتر که‌س هیچی پی ناکرێت بۆ به‌رگری کردنت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە