کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوینه‌ری ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عیراق له‌دژی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌.

Saturday, 22/08/2009, 12:00


نوینه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق به‌ڕیز دانیال ئه‌ندریاس ڕایگه‌یاند له‌حکومه‌تی عیراقی داوا ده‌که‌ن که‌ پابه‌ندی جیبه‌جیکردنی پیوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ بیت ، وه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنیت بۆ جیبه‌جیکردنی ده‌سه‌لاتی یاسا. وه‌ هه‌روه‌ها ووتی عیراق یه‌کیک له‌ده‌وله‌ته‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیداره‌کانی جهیانه‌ بۆ ڕیکخراوه‌ مرۆییه‌کان. وه‌ ووتی ئیمه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ دانین که‌ په‌نابه‌ران به‌زۆر بگه‌ڕینرینه‌وه بۆ عیراق وته‌نها له‌گه‌ل گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ین.
له‌ 3.5 ملیۆن ده‌ربه‌ده‌رکراوه‌کان وپه‌نابه‌ران، ته‌نها 340 هه‌زارییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، 7 ملیۆن که‌س له‌عیراقدا له‌خوار هیلی هه‌ژارییه‌وه‌ن و%22یان مناڵانی خوار 5 ساڵین.

حزبه‌ سیاسیه‌کانی عیراق، ڕۆچوونه‌ته‌ نیو جه‌نگیکی نیوخۆیی خوێناوییه‌وه‌ له‌ پیناو کورسی ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌تی ملیاردییه‌وه‌. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی ئه‌م هیزانه‌ بۆ پارسه‌نگی هاوکیشه‌ی نیوانیان، جه‌نگی سه‌رو مال و پاکتاوکردن وخاپوورکردن ‌به‌رپا ده‌که‌ن، هه‌زاران له‌ ژنان و مناڵان وگه‌وره‌ساڵان و مه‌ده‌نی ده‌که‌نه‌ ئامانجی کرده‌وه‌کانیان.
هیچ پارچه‌یه‌کی عیراق، به‌کوردستانیشه‌وه‌، ئاسایش وجیگیرنیه‌، پیکهینانی له‌شکری هاوبه‌ش له‌که‌رکووک، ته‌قینه‌وه‌کانی موسڵ، تۆپبارانی له‌شکری ئیران و تورکیا، مانای جه‌نگیک ده‌وری کوردستانی عیراقی داوه‌.

‌ ئیمه‌ داوا ده‌که‌ین له‌‌ ته‌واوی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا هه‌ر ڕییکه‌وتتنامه‌یه‌کیان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌ریم ئیمزا کردووه بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران ڕابگرن و هه‌ڵبوه‌شینه‌وه‌.


سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
21.8.2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە