پارتی یان مافیا
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
دوێنێ شه‌و تا دره‌نگانێک هه‌ر له جێگهکهما ئه‌تلامه‌وه و له مێشکم ده‌ر نه‌ده‌چوو وهه‌ر بیرم له‌و سێ ووشه‌یه ده‌کرده‌وه که‌ناوی پارتی و یه‌کیتی لێ پێکهاتووه. ئیتر منیش له کۆتاییه‌وه ده‌ستم پێ‌کرد، به‌شی سێیه‌م هه‌ر زوو چاره‌سه‌ربوو، ئه‌ویش که ئایا گه‌ل باوه‌ڕی به کوردستانی بوونی یه‌کێتی و پارتی هه‌یه؟ به خۆمم گوت: باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سێک مابێ باوه‌ڕ بکات که‌ئه‌مانه کوردستانی بن و له پێناوی کوردستاندا کار بکه‌ن.
هاتمه سه‌ر به‌شی دووه‌می ناوه‌که‌یان، ئه‌میان هه‌ر زۆ ئاسانتر بوو، دیموکراتی؟ نیشتمانی؟
گوتم ئه‌مه‌یان هه‌رگیزا و هه‌رگیز ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی خۆشیان باوه‌ڕ ناکه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌موو په‌ڕۆ زه‌رد و سه‌وز(که‌سک)هیان هه‌ڵنه‌ده‌کرد و له بری ئه‌وه ئاڵای کوردستانیان به‌رز ده‌کرده‌وه.
به‌ڵام به‌شی یه‌که‌می ناوه‌که‌ی پارتی و ناو زهد کردنی یه‌کێتیش به پارت(حزب) به‌ته‌واوه‌تی خه‌وی لێ حه‌رام کردم و که‌وتمه گه‌ڕان و به‌راورد کرن له نێوان پێکهاته‌ی ئه‌م دوو گروپه بنه‌ماڵه‌ییه و هاوشێوه‌یان له مێژوو و جیهاندا تا گه‌یشتمه په‌سه‌ندترین هاوشێوه که ئه‌وێش مافیایه، تا خشته‌ی ڕیکخراوه‌یی مافیام دۆزیه‌وه و به‌راوردم کرد له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه‌ی لای خۆمان و له سه‌ددا سه‌د یه‌ک سێوی بۆگه‌نن و به هه‌مان چه‌قۆی ژه‌نگاوی کراون به دوو له‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش خشته‌که‌یه وه‌ک خۆی ته‌نها وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی:
ئه‌گه‌ر له دابه‌شبوونه‌که وورد ببینه‌وه ده‌بینین هه‌ردوولایان به‌هه‌مان شێوه بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌رده‌ست به‌ڕیوه‌ی ده‌بات و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ژێر خۆیانه به‌خزمه‌تکار و مه‌سینه‌هه‌ڵگر ته‌ماشا ده‌که‌ن و هه‌موو کاره پیس و بڤه‌کان به‌وان ده‌که‌ن، به‌شی خواری خواره‌وه‌ش که پێکهاتووه له (کۆمه‌ڵگا / ئه‌ندامان) هه‌ر زۆر له جێی خۆیدایه‌تی و نه پارتی و نه‌یه‌کێتی هیچ جیاوازی ناکه‌ن له نێوان کۆمه‌ڵگا و ئه‌ندامانی ساده‌ی خۆیان و به‌هه‌مان شێوه‌ی مافیا به‌کاریان دێنن بۆه کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان به زه‌بری هێز و یه‌که‌م که‌سن که ده‌کرێنه قوربانی ڕێگای ڕزگاری دۆلاری.
حه‌زمده‌کرد زۆر به چڕی و زانستیانه به نموونه و بهروار و ڕووداو به‌راورده‌که‌م شیبکردایه‌ته‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌یان کاتێکی تر و له نوسینێکی تردا باسی ده‌که‌ین و به‌ڵکو تا ئه‌و کاته دێت کاتی ئه‌م مافیایانه به‌سه‌ر چووبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست