میلله‌تێکی خه‌وتوو و ده‌سه‌ڵاتێکی ترسنۆک...
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
وا زیاتر له چل ڕۆژ گوزه‌را به‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی به‌رده‌م لقی چواری مه‌لاییه‌کان و ڕوداوه‌کانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، که قاره‌مانیه‌ته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌لالیه‌کان.
چله‌ی زۆربه‌ی شه‌هیده‌کانیش تێپه‌ڕ بوو، که‌چی هێشتا میلله‌ت هه‌ر خه‌وتووه و چاوه‌ڕیی ڕه‌حمی خوان، من بێده‌نگی ئه‌م میلله‌ته به‌هیچ جۆرێک ناگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که گوایه له هیچیان که‌م نه‌بێت، چونکه له هه‌موو شتێکیان که‌مه، نه بژێوی ژیانیانان ئه‌وه‌نده باشه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ووڵات له ووڵاتی ناوچه‌که‌دا تا بڵێن با لێمان تیک نه‌چێت، نه که‌رامه‌تیان پارێزراوه و ئه‌وه‌تا ئه‌و گرته ڤیدێۆییه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ولێر باشترین نمونه‌یه. ئه‌وه‌ی به‌خوێندکارانی زانکۆ ده‌کرێت شه‌رمه‌زاریه‌کی بێ هاوتایه، هه‌زاره‌ها جۆره سوکایه‌تی تر که ڕۆژانه له به‌ڕیوه‌به‌راییه‌تیه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کاندا که به خه‌ڵک ده‌کرێت، له‌وه‌ی که تا ئێستا و پاش تێپه‌ر بونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسیشدا شاره داگیرکراوه‌کانی کوردستان باریان خراپتر بوه باشتر نه‌بوه وته‌نانه‌ت گوندێکیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان.
ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها له شاره‌کانی خۆماندا و له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه سوکایه‌تیمان پێده‌کرا ئه‌وه‌تا ئێستا له‌به‌ر چاوی کامیراکانی ته‌له‌فزێۆنه جیهانیه‌کاندا به ئاشکراو بێشه‌رمانه سه‌رکرده کورده‌کان ده‌مانکه‌ن به گاڵته‌جاڕی دوژمنان و به‌سه‌رکه‌وتنیشی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر میلله‌تێک دژ به‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی و تۆقاندن و کوشتن و ده‌مکوتکردنه ڕانه‌په‌ڕێت، ئه‌ی که‌ی ڕاده‌په‌ڕێت؟
ئه‌گه‌ر بیانو ئه‌وه‌بیت که ده‌سه‌ڵات به توند و تیژی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌ی چاوه‌ڕێی چی له دزێک ده‌کرێت که بێت ماڵه‌که‌ت بدزێت و ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر خاو و خێزانت؟ جاوه‌ڕێی ئه‌وه که بڵێیت به‌ئه‌رک نه‌بێت بڕۆ ده‌ره‌وه؟؟ ئه‌ی گه‌ل که‌ی فێرده‌بێت، که ده‌بێت خۆی چاره‌نوسی خۆی دیاری بکات و نیشانی ئه‌وانه‌ی که به‌یانی هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست بدات که ئه‌مه‌ش جاره‌نوسی تۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه کار وباری ووڵات به‌ڕێوه‌به‌ریت و ده‌سه‌ڵات خزمه‌تکاری گه‌له نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
ئایا ده‌سه‌ڵات له‌یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا و میسر‌و تونس به‌هێز تر‌و دڕنده تره یان ئه‌م ترسنۆکانه‌ی لای خۆمان؟
ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌که‌مان خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه و فریای خۆی نه‌که‌وێت، باشترین هه‌لی دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست وپێشکه‌وتوو له‌ده‌ست خۆی ده‌دات و به‌م زووانه‌ش هه‌لی تری ئاوا نایه‌ته‌وه که عێراقێکی لاواز و تورکیا و سوریا و ئێرانێکی له قه‌یرانی ناوخۆیی نوقم بوو و هه‌ڵمه‌تێکی جیهانی بۆ له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییت هه‌بێت.
چل و یه‌ک ڕۆژه له سلێمانی و زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی ده‌ور و به‌ری و گه‌رمیان و تا ده‌گاته کۆیه و ته‌قته‌ق که‌سانێکی به غیرت و خۆنه‌ویست، بێووچان خۆپیشاندان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی واقیعانه له‌یه‌کی بده‌ینه‌وه له هیچ شوێنێک له‌و شوێنانه و تا ئه‌مڕۆش ژماره‌یان نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌هه‌زار که‌سیش، ڕاپه‌ڕینیش به هه‌موان ده‌کرێت نه‌ک به ژماره‌یه‌کی که‌م، به‌رهه‌مه‌که‌شی هه‌ر بۆ هه‌موان ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌بیندریت ته‌نها نیشانه‌ی خه‌وتووییه، میلله‌تێک به‌وه ڕازی بێت که‌سانێکی وه‌ک جه‌لال تاله‌بانی، مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا به‌ختیار، قادری موزه‌مید، خوله سه‌نگاوی، فازیل موتنی و که‌سانی هاوشیوه‌ی ئه‌م بلیمه‌تانه حوکمی بکات، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌شی ده‌بێت، میلله‌ت ده‌بێت جاوه‌ڕێی که‌س نه‌بێت شتی بۆ بکات و به‌ده‌ستی خۆی خۆی دروست بکات.
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه جه‌لال و نێچیر هه‌میشه هه‌ر قاسم سلێمانیان (سه‌رۆکی سوپای به‌دناوی قودسی ئێرانی) پێباشتره له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سه‌رای سلێمانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست