تیرۆریســتانى ئەحزابى کورد حەوت پەڵیان بە شــانى تیرۆریســتەکانى بن لادندا داوە
Friday, 26/03/2010, 12:00
با ئیتر هەموو میللەتى کورد لەم ســاتە وەختەدا هەڵوەســتەیەکى جدى بکات و بڕیارى یەکلایى کەرەوە بدات بەرامبەر تیرۆریســتانى ئەحزابى کورد کە هەموو پیاوەتى و ئازایەتى خۆیان لە تەعدا کردنە ســەر تاکى کورد ئەبیننەوە هەر وەک ئەو ڕووداوەى کە بە دەســتى تیرۆریســتانى حیزبێکى تیرۆریســتى کوردیەوە ئەنجام دراوە بە تەعدا کردنە ســەر شــەرەفى خێزانێکى کوردى کەرکوک ، ئەو ڕووداوەى ئەمڕۆ زۆرینەى میللەتى کوردى تووشــى شــۆک کردووە کە تا ئێســتا نەیانزانیبوو کە پیاوانى دەســەڵاتدارى ئەحزابى کورد نەک هەر تاڵانکەر و بودجەخۆرى ئەم میللەتەن بەڵکو بوونەتە گرووپێکى دیکەى تیرۆریســتی ترســناکتر لە گرووپەکەى بن لادن کە نەک هەر میللەتى کورد بەڵکوو جیهانیش نابێت لێ ى بێ دەنگ بێت چونکە ئەگەر هەروا بڕۆن دەبنە هەڕەشــە بۆ ســەر ئاســایشى جیهان، لە بێ دەنگى بەرامبەر ئەو مۆدێلى تیرۆرە نوێ یە کێ گەرەنتى بڵا و نەبوونەوەى ئەکات تا تەشــەنە نەکات بۆ کەلتوور و فەرهەنگى میللەتانى دیکەى ســەر ڕووى زەمین و دواتر جیهان بکات بە دۆزەخێک لە ئاشــووب و چەتەگەرى ، بۆیە هەر زوو و بێ درەنگ پێویســتە ئەم ڕووداوە بە هەموو کونجێکى جیهاندا بڵاو بکرێتەوە و دەنگى ئەم میللەتە کە ئەمڕۆ لە ژێر هەڕەشــەى تیرۆرى حیزبى کوردیدایە بگەیەننە هەموو کون و قوژبنێکى ئەم جیهانە بۆ ئەوەى جەنگى جیهانى دژى تیرۆر ئەحزابى تیرۆریســتى دەســەڵاتدارى کوردیش بگرێتەوە و پێش لە تەشــەنەکردنى بگیرێت دەنا ناوچەکە و جیهانیش ڕووبەڕووى مۆدێلێکى دیکەى تیرۆر دەبێتەوە کە داهێنەرەکانى حیزبە دەســەڵاتدارە تیرۆریســتەکانى کوردســتانن، بگرە تیرۆرى ئەمان ترســناکترە چونکە ئەحزابى کوردى لە بەشــێک لەم ســەر گۆى زەویەدا دەســەڵات و حکومەتیان بە دەســتەوەیە و پارە و ســامانێکى زۆرى میللەتیان لە گیرفاندایە و بوونی پارە و دەســەڵاتیش بۆ تیرۆریســتان لە یەک کاتدا زۆر ترســناکە بۆ تەشــەنەکردنى ئەو دیاردەیە، ئەوەتا ســیاســەتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و ووڵاتانى ڕۆژئاوا بە گشــتى ئەوەیە کە ســەرچاوەکانى دارایى گروپە تیرۆریســتیەکان ووشــک بکەن ، بەڵام بێ خەبەرن کە وا لە کوردســتاندا ئەحزابى کوردى دەســەڵاتدار ى تیرۆریســت مۆدێلێکى دیکەى تیرۆری ترســناکتر لە گروپەکەى بن لادن پیادەئەکەن و پارە و بوودجەشــیان بۆ هەڵڕژاوە، نەک تەنها هەر ئەوە بەڵکوو پێویســتە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ ناســاندن و پێناســە کردنى ســەرانى ئەو حیزبە تیرۆرســتانەى دەســەڵاتى کوردى وەک ئوســامە بن لادن و جیهانیان لێ ئاگادار بکرێتەوە کە مۆدێلێکى دیکەى تیرۆر لە کوردسـتانەوە ســەرى هەڵداوە و ئەگەر وەخۆ نەکەون ئاگرەکەى ئەگاتە لاى ئەوانیش و بێگومان یانزەى ســێپتەمبەرێکى دیکەیان لە شــێوازێکى دیکەدا نیشــان ئەداتەوە.
25/3/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست