کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ پەرلەمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Sunday, 12/04/2009, 12:00


بەرزكردنەوەی سكاڵا لەسەر سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان

سڵاوورێز....
بەناوی سەرجەم دەرمانسازان داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەین كەوا ئێمەی دەرمانسازان سكالامان هەیە لەسەر سەندیكاكەمان لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
1. مزی نوێ كردنەوەی دەرمانسازی تازە دامەزراو 15000 پانزە هەزار دینار، دەرمانسازی خاوەن ئیمتیازی دەرمانخانە 45000 چل و پێنج هەزار دینار ، دەرمانسازی خاوەن ئیمتیازی كۆگای دەرمان 75000 حەفتاو پێنج هەزار دینار و دەرمانسازی خاوەن ئیمتیازی كۆمپانیا 215000 دووسەد و پانزە هەزار دینار وەردەگیرێت. ئایا ئەمە سەندیكایە یان گومرگە؟ وە ئایا ئەم برە پارانەی وەردەگیرێت چی بەسەردادێت؟ كەچی هەردوو سەندیكای پزیشك و پزیشكی ددان تەنها 7500 دینار دەدەن بۆ بەشداربوونی سالانە !
2. بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیاترەهەمان نەقیبمان هەیە كە ئەویش بە هەلبژاردن پۆستی (نەقیب)ی وەرنەگرتووە.
3. تاكو ئێستا سەندیكاكەمان هیچ جۆرە سیمینارێك ، وۆرك شۆپێك، یان دابەش كردنی زەوی یان ئیفاد....هتد و هیچ دەست پێش خەریەك و سەەد مەندیەكی نەبووە بۆ بەرژەوەندی دەرمانسازان.
4. ئیستا سەرجەم دەرمانسازان لە سەندیكا ئیستیقالەیان داوە و تەنها نەقیب و ژمێریار و بەردەستێك كار بۆ سەندیكا دەكەن كە ئەمەش یاسایی نیە.

داوا لە بەرێزتان دەكەین كەوا وەلامێكمان بدەنەوە و هەلبژاردنێك بۆ سەندیكاكەمان ئەنجتم بدرێت.

لەگەڵ ڕێزدا...........

بەناوی سەجەم دەرمانسازانی شاری هەولێر
12/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە