(له ههولێر چەند عەرەبێك لە دوو سێ كوردیان دابوو، پۆلیسە کوردهکان وهک دهستخۆشیی و تهحییهیان بۆ عەرەبەكان كردبوو، دوایی كوردەكانیان لە ناو ئاودەستا بەند كردبوو).لە واڵی خۆم لە فەیسبووك ئەم سەرنجەی خۆم نووسی: "هەر مناڵێك بەرەو كەركووك ئەڕوات و لێمانی ئەكەن بە رۆستەمی زاڵ! ئەی بۆ لێمانی ناكەن بە تاڵانچیی...
لە دواى گەڕانەوەى تاڵەبانى بۆ هەرێمى كوردستان، بزووتنەوەى گۆڕان بە سەركردایەتى نەوشیروان مستەفا سەردانیان كرد، لە میانەى سەردانەكەیاندا و بڵاوبوونەوەى وێنە و ڤیدیۆكەیان، ئاڵاى كوردستانیان دانەنابوو! ئەمەش بووە جێی سەرنج، لە واڵى خۆم لە فەیسبووك وێنەكەم دانا و رەخنەم گرت، دیار بوو رۆژنامەنووسى خۆشەویست...
بە دەر لە بیركردنەوەیەكی ناسیۆنالیستیانەی كوردی و ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی سەدام و رژێمەكەى لە گەلەكەمانی كردووە، چەند سیفەتێكی باشی هەن، كە پێویستیان بە باسكردنە، تاكو سەركردە كوردەكانمان بە خۆیاندا بچنەوە، وەك دەوترێت سود لە لایەنى باشى دوژمنەكەت وەرگرە و زیانەكانى وەلا نێ. كابرایەكى شاری كەركوك ریفاق...
ناكۆكى تەنها لە نێوان هێزە سیاسیەكان خۆى مەڵاس نەداوە، بەڵكو رۆچووەتە ناو تەواوى حیزبە كوردیەكان، بە تایبەت لە ئێستاشدا خودى حیزبێكى وەك پارتى دیموكراتى كوردستان لێى بێ بەش نەبووە و بگرە بووەتە دیاردە! هەرچەندە ناكۆكى گەر لە سەرە ئەساسى ئەداى ئیشكردن و خزمەتكردن بە خەڵكى كورد بێت، ئاساییە، بەڵام ئەوەى...
بە پێی لێكدانەوەی خاڵە حاجی كۆڵانی خۆمان بێ، كە ماوەیەكی زۆرە سەر و كەللەى خۆی لەگەڵ بار و بنە، ببورن دۆخی كوردستان سەرقاڵ كردووە و جار و باریش بە دەم مژلێدانەوە! مەبەستم لە سەبیلەكەی، ئەكەوێتە تەحلیلاندن، لە دواهەمین تەحلیلیا پێیراگەیاندم كە لە مێژووی ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە دوای...
لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكەى هەولێرى بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكى لە پۆستى سەرۆك وەزیرانى عێراق، دەگوترێت تاڵەبانى ئامادەى ئیمزاكردنى رێككەوتنەكە نەبووە! پێیان وتووە واژۆى بكات، یان بەرپرسێكى باڵاى حیزبەكەى، بەڵام بە بیانووى ئەوەى كە بارزانى نوێنەری هەموو كوردە، واژۆى ئەو بەسە لەسەر ئەو رێككەوتنە!...
لە كوردستانپۆست هەواڵێك لە مانشێتەكەیدا بڵاوبوویەوە، كەوا مەنسوور بارزانى كوڕى مەسعود بارزانى بڕى 3 ملیۆن دۆلارى لە قوماركردن لە وڵاتى ئیمارات دۆڕاندووە! دواتر هەمان هەواڵ لە سایتى لڤین بڵاوبوویەوە، ئەوانیش لە گۆڤارێكى ئیماراتى وەریانگرتووە، ناوبراو بڕى 3 ملیۆن دۆلار و 200 هەزار دۆلارى لە سەر مێزى قوماركردن...
دوابەدواى بێ پرس بردنى بابەتێك دژ بە ئاینى پیرۆزى ئیسلام لە لایەن گۆڤارێكى نزیك لە پارتى، ناڕەزایەتى لە ناو كۆمەڵگاى كوردى بە گشتى، بە تایبەت مامۆستا ئایینیەكان بڵاو بوەوە. دواتر ئەمڕۆ سێ شەممە خۆپیشاندێك بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردستان رێكخرا و توندوتیژى لێكەوتەوە! كە لە ئێستادا بە پێى هەواڵەكان نزیكەى...
زوڵم و ستەمى دەسەڵاتدار گەر سیاسیى بێت، یا ئایینى، یا خێڵەكى، جیاوازى نییە، تیرۆری جەستەیى بەشێكە لەو جیهانبینییە نامرۆڤانەى هەر دەسەڵاتێك، كە خۆى بسەپێنێت بەسەر كۆمەڵگایەكدا، یان گومانى لە دەسەڵات و گەلەكەى هەبێت، حەتمەن گومانیش پیشاندەری ئەو خیانەت و كەموكورتى و گەندەڵییەى خودى دەسەڵاتە لە سەرەتاى...
لە وادەى دەستاودەستكردنى كابینەى شەش بۆ حەوتى هەرێمى كوردستان و پێشكەشكردنى سیڤى وەزیرەكان بۆ دەستبەكار بوونى كابینەى نوێ لە پەرلەمانى كوردستان، كە ئەویش بە پێى وتەى عوسمان بانیمارانى لە وادە یاساییەكەى خۆى نەبووە، كە دەبوو 48 كاتژمێر پێش دانیشتنى پەرلەمان و ئامادەبوونى وەزیرەكان بوایە، كەچى 24 كاتژمێر...
سەركردەیەكى وەك كۆسرەت رەسوڵ هەمیشە هەوڵى قۆستنەوەى رەوشە ئاڵۆزەكان دەدات، شانسى هەڵكشانى كێرڤى خۆى لەوەدا دەبینێتەوە، یان تێكشكان و نەمانى هەیمەنەى خۆى بە دۆزینەوەى رێگاچارە، پشت بە شانس و سودفە دەبەستێت، هەر بۆ نموونە لە كاتى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات، كە پارتى دیموكراتى كوردستان هێزى خۆى رەوانەى سلێمانى...
ئەمڕۆ کاتژمێر... ١٠:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی بە ئیشێک و بۆ لای مامۆستا مەلا بەختیار سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم کرد لە سلێمانی.. ئەو دیمەنەی کە سەرنجی راکێشام ئافرەتێکی هەژار بوو، کە زوو زوو بە حەرەسەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی ئەوت خێرتان ئەگات بمکەنە ژوورەوە! وەلێ...
بەو پێیەى فازیل میرانى سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتییە، لە زۆربەى رووداوەكان هاتوەتە سەر خەت و لێدوانى داوە، كە دەگونجێت تەواوى لێدوانەكانى ناوبراو رەنگدانەوەى سیاسەتەكانى حیزبەكەى بن، ناگونجێت بوترێت راى شەخسى خۆیەتى! چونكە ئەو وەك وتمان سكرتێری مەكتەبی سیاسیى ئەو حیزبەیە و ئاشكرایە قسەكانى تەعبیر لە...
بنەماڵەى بارزانى و خودى كوڕەكانى لە پێش راپەڕین و دواى راپەڕینیش هەوڵى بە پیرۆزكردنى مەلا مستەفایان داوە، لە هەر قۆناغێك و بە پێى ئەو سەردەمە هەوڵیانداوە پیرۆزییەك بەو كەسە ببەخشن! كە بەشێكە لە مێژووى كورد بە لایەنە باش و خراپەكانیەوە. بنەماڵەى بارزانى هەر لە دواى راپەڕین لە رێى وەزارەتى پەروەردە هەوڵیدا...
زۆر ئەستەمە بۆ مرۆڤێكى خودان بیركردنەوەیەكى سەربەخۆ، بتوانێت عەقڵ و رەئیەكانى یەخسیری بنەماڵەیەك! یان حیزبێك! یا كەسێك بكات! شەرمهێنەرتر بۆ هەندێ قەڵەم بە دەستى بێ شەرمى دەمامكدراو لێرە و لەوێ بكەونە هۆنینەوەى چەند دێڕێك و بە فرۆشتنەوەى و تەنها، شەڕ دژى قەڵەمى ئازا و ئازاد بۆ بنەماڵەیەك بكەن! كێشەى كورد...