کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆ قادر ئەو گایه‌یه‌ كە شیوعى تێر ئالیکی دەكات و پارتى جووتی پیده‌کات!

Sunday, 07/06/2009, 12:00


سەرۆ قادر ئەو گایه‌یه‌ كە شیوعى تێر ئالیکی دەكات و پارتى جووتی پیده‌کات!
  تایبەت بە كوردستان پۆست
[email protected]
وەك عادەتى هەمیشەیى دیسانەوە دووبارەى دەكەنەوە، كە هەركاتیك پرسیارێك لەو كۆنە هاوڕێ شیوعیانە بكەیت، بڵێیت وەزع چۆنە؟ ئەویش دەمودەست دەڵێت: "حیزب دەزانێت!"، سەرۆ قادر شیوعیە كۆنەكەى دوێنێ و پارتیە تازەكەى ئەمڕۆ، لەمەڕ هەموو بابەتەكان دێتە گۆ، بەڵام چۆن؟! بەو شێوازەى كە هەمیشە خووى پێوەگرتووە، ئەویش بە زمانە چەق بەستووەكەى سەردەمانى شەڕى ناوخۆ.
لەم چەند رۆژەى رابردوو لە ماڵى هاوڕێیەكم لەسەر نان خواردن دانیشتبووین، كە لە باتى سفرە رۆژنامەى هەولێرى راخستبوو، لە هەمانكاتدا وێنەى ئەم كابرا قەدیمە (زولجەناحەین)ەم بە بابەتێكیەوە دى، ئەویش بە مانشێتى، (گۆڕانكارى پێویستیەكى ژیانە)، بۆیە پێم باشبوو كە بزانم دیسانەوە لە سۆڤیەت باران باریووە ئەو لێرە چەترى هەڵداوە؟! خۆ ئەگەر وا نەبێت، لەوانەیە لاى ئەو (گورگانە زێ) بێت؟!
هەر لە یەكەم دێڕیدا سەرۆ قادر هاتووە كۆمەڵگاى بە مردوو ناوزەدكردووە، ئەویش دەڵێت: "لە سیستمى دیموكراسى و كۆمەڵگەى زیندودا"! كە دیارە جەنابیان لە مێژە فاتیحایان بۆ مەرگى زیندوو بوونى خۆیان لێ داوە؟! ئەم تێكستەى سەرۆ قادر لە دەستپێكى وتارەكەیدا ئەوەمان پێ دەڵێت، كە ئەم كۆمەڵگایە كۆمەڵگایەكى خەوتوو، یا مردووە! بێگومان ئەو لەو گۆشەنیگایەوە ئەم پێناسەیە بۆ كۆمەڵگاى كوردى دەكات، كە كۆمەڵگاى كوردى بە (سەگ سیفەت) ناوبرد، لێ جگە لە چەند رۆژنامەنووسێك كەسى تر نەهاتەگۆ، كە ئەم قسەیە لە هەر كۆمەڵگایەكى ترى ئەم جیهانە و هەر كەسێك بیكردایە، ئەوا راى گشتى دەوروژاند و نەدەهێڵدرا بەو ئاسانیە ئەو وشە نەشیاوەى بەسەردا تێپەڕ بێت.
ئەم قسەیەى جەنابى و هێرش كردنە سەر خودى نەوشیروان مستەفا ئەوەم دێنێتەوە بیر كە منداڵ بووم، دوو پیاو شەڕیان كردبوو، یەكێكیان لەوى تریان بەهێز تر بوو، كەچى بە تەریقەى سودفە بێهێزەكەیان بەهێزەكەیانى لە زەوى دابوو! كەچى بێهێزەكە لەسەرەوە دەگریا، ئەوەى بەوێشدا گوزەرى دەكرد، دەیانگوت تۆ ئەوت لە زەوى داوە بۆ دەگرى؟! ئەویش لە وەڵامدا گوتى: "وەڵڵاى سودفە بوو، بەس هەستێتەوە شڕ و شیتاڵم ناهێڵێ، چونكە خۆم باش دەناسم و پیاوى ئەو مەیدانە نیم!".
كاكى كۆنە شیوعى، بەم بابەتە ویستم كە پارچەیەك لە ئەقڵى خۆمت بۆ فڕێ بدەم تاكو بێدەنگ بیت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە