کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بە پاسى نوێنەرانمان عەرەب گۆڵمان لێ دەكات، بارزانى بۆى دەركەوت!

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


 له‌گه‌ڵ بڕیاردانی زیادكردنی كورسی پارێزگاكان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و تێپه‌ڕینی ئه‌و یاسایه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی و گۆڵكردن له‌ هه‌ق و مافی گه‌لی كورد، كه‌ ئه‌و یاسایه‌ش بۆ له‌ باربردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی كورد له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بی شۆڤێنیه‌وه‌ داندرا و زۆر به‌ ئاسانی به‌سه‌ر نوێنه‌ره‌ راسته‌قینه‌ خه‌مخۆره‌كانی گه‌لی كورد بی هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك تێپه‌ڕی، ئێستا گه‌لی كورد له‌به‌رده‌م حاڵه‌تی بچوككردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی رۆڵی كاروباری ئیداری و سیاسیی عێراقدا خۆی ده‌بینیته‌وه‌.
 
 هه‌رچه‌نده‌ ده‌یانجار له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ چ به‌ به‌ڵگه‌ چ به‌ نووسین لاوازی ئه‌دای په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق خرایه‌ روو، لی سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌مته‌رخه‌میه‌كی زۆری نواند له‌ چاره‌سه‌ر كردن! به‌ڵام ئه‌مێستا سه‌ركردایه‌تی كورد و به‌ تایبه‌ت (بارزانی) بۆی روون بوویه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی هه‌رگیز خه‌م خۆر و هه‌ق سێنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ نین! چونكه‌ بڕیارێكی وه‌ها زیادكردنی كورسی پارێزگاكان كه‌ حاڵه‌تێكی زه‌ققی نه‌هێشتنی قورسایی كورده‌ له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌كان له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق، بێده‌نگ بوونی په‌رله‌مانتارانی كورد و لیستی هاوپه‌یمانی له‌مه‌ڕ ئه‌و گۆڵه‌دا و پاسدانیش به‌ عه‌ره‌ب ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م گه‌وره‌ترین كێشه‌ ئه‌ویش گه‌وره‌كردنی كێشه‌ی قورسایی گه‌لی كورد له‌سه‌ر شانی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
 
 به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ده‌ستخۆشانه‌ و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنیه‌تی دوابڕیاری جه‌نابی (بارزانی) ه‌ كه‌ له‌ دوا لێدوانی له‌مه‌ڕ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ دژ به‌و بڕیاره‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و وتوویه‌تی "قبوڵی میكانیزمێكی به‌وشێوه‌ ناكه‌ین كه‌ دووره‌ له‌ مه‌نتیق و هاوكات له‌باربردنی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌"، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا بایكۆت كردنی ئه‌و بڕیاره‌.
 
 هه‌رچه‌نده‌ بارزانی ئێستاكه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له‌وێدا مانگانه‌ موچه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌ به‌ بڕی 55 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌خه‌مڵێنرێت، وه‌رده‌گرن و له‌ به‌رامبه‌ردا تۆزقاڵێك نه‌یانتوانیوه‌ به‌رگری له‌ مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن، كه‌چی له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها كار كه‌ كردوویانه‌ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی كێرڤی حیزبه‌كانیان بووه‌ له‌ ناو جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد، هه‌رچه‌نده‌ (بارزانی) به‌ لێدوانه‌ ئاگرینه‌ تونده‌كان و هه‌ڵوێسته‌ ره‌قه‌كانی به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌لی كورد ناسراوه‌، به‌ڵام له‌ كاتی دانانی په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانی و به‌ تایبه‌ت كوتله‌ی زه‌رد، ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێوه‌شاوه‌یی و دڵسۆزی و كه‌سانی ناسیۆنالیستی كورد په‌روه‌ری ره‌وانه‌ی به‌غدا و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند بناردایه‌، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا چ بۆ خودی (بارزانی) چ بۆ میلله‌تی كورد به‌ گشتی ئه‌دا و دڵسۆزیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ جگه‌ له‌ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن به‌رهه‌میان بۆ گه‌له‌كه‌یان و خه‌كه‌كه‌یان نه‌بووه‌!
 
 ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ روو به‌ رووی جه‌نابی (بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێـته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌ر هاتوو چاره‌سه‌ری ئه‌و بڕیاره‌ی زیادكردنی كورسیه‌كانی پارێزگاكان كرا، ئه‌مجار كی ده‌كه‌نه‌ نوێنه‌ری گه‌لی كورد؟! ئایا وه‌ك جاری پێشوو ده‌نێرنه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ریكی مه‌یت شۆردن و به‌رده‌م ئۆتێله‌كان بۆشیان نه‌بوو بچنه‌ ناو هۆتێله‌كه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رده‌م ئۆتێله‌كه‌دا بوون ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كوردستان و پله‌یه‌كی له‌و شێوه‌یان پێ ده‌درێت، كه‌ قورسترین ئه‌ركه‌ چونكه‌ ئه‌ركیان به‌رگری كردن و دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لێكه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ كورد له‌و پێناوه‌دا خه‌باتی بۆ ده‌كات و هه‌زاران خوێنی بۆ رژاندووه‌،
 
 لێره‌وه‌ وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك تكا له‌ جه‌نابی (بارزانی) ده‌كه‌م، كه‌ هیچكات به‌ خوار خۆی باوه‌ڕ نه‌كات و چونكه‌ ده‌زانم بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ دونیایه‌ك شیعر و شانامه‌یان بۆ خوێندوویته‌وه‌ و دواجار لێتیان كردووه‌ به‌ رۆسته‌می زاڵ! به‌ڵام ئێستا خۆ گه‌یشتیته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ تۆ ده‌بێت له‌ هه‌رێمه‌وه‌ كاره‌كانی ئه‌وانیش بكه‌یت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە