کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانی و ئاڵاى كوردستان و هەڵوێستى سالار جاف و ناسیح عەبدولڕەحیم

Saturday, 29/09/2012, 12:00


لە دواى گەڕانەوەى تاڵەبانى بۆ هەرێمى كوردستان، بزووتنەوەى گۆڕان بە سەركردایەتى نەوشیروان مستەفا سەردانیان كرد، لە میانەى سەردانەكەیاندا و بڵاوبوونەوەى وێنە و ڤیدیۆكەیان، ئاڵاى كوردستانیان دانەنابوو! ئەمەش بووە جێی سەرنج، لە واڵى خۆم لە فەیسبووك وێنەكەم دانا و رەخنەم گرت، دیار بوو رۆژنامەنووسى خۆشەویست و هاوڕێم كاك سالار جاف، كومێنتێكى بۆ نووسیبووم، كە گوایا دانەنانى ئاڵاى كوردستان بەو هۆیەوە بووە، كە تاڵەبانى بە سیفەتى سەرۆك كۆمار پێشوازى لە نەوشیروان مستەفا و برادەرانى گۆڕان كردووە! هاوكات تاڵەبانى تەمسیلی عێراق دەكات، نەك هەرێمى كوردستان! پاشان هاوڕێى خۆشەویستم كاك ناسیح عەبدولڕەحیم كە دەنگێكى دیار و رەخنەگرێكى بەرچاوە، باس لە 31ى ئاب دەكات و پێى وایە ئەوەى رۆژێ پارتى بووبێت یا پارتى بێت وەفایان بۆ ئەو ئاڵایەى عێراق هەیە! بێ لەبەرچاوگرتنى راجیمە و هێنانى هێزى ئێرانى بۆ خاكى كوردستان لە لایەن یەكێتییەوە، كە دەسپێك بوو بۆ ئەوەى پارتیش كارێكى لەو جۆرە بكات!
لە ئێستادا هەمیشە دەوترێت پارتى لەگەڵ توركیا و ئەمریكادایە و پێى تاوانبار دەكرێت! لە بەرامبەریشدا یەكێتى لە ئێران نزیكە و تا رادەیەكى دیاریش سیاسەتەكانى ئەو وڵاتە جێبەجێ دەكەن، گەر زۆر دوور نەڕۆین بابەتى لێ سەندنەوەى متمانە لە مالیكى، كە تاڵەبانى پاشەكشەى كرد بەڵگەى حاشا هەڵنەگرە، بە ئاڕاستەى بەرژەوەندى ئێران هەنگاو هەڵدەهێنێت.
دواى ماوەیەكى زۆر لە گەڕانەوەى تاڵەبانى كە پێشتر بە سیفەتى سەرۆك كۆمار سەفەرى كرد، پێچەوانە ئەمجارە بە سیفەتى سكرتێری یەكێتى گەڕایەوە، دەبوو لە بەغداد و بە شێوەی رێ و رەسمى شایستە دابەزیایە، بەڵام لە فڕۆكەخانەى سلێمانى دابەزى و تەنانەت راگەیاندنەكانیش نیشانیان نەدا! خێرە تاڵەبانى بە سیفەتى سكرتێری حیزبەكەى دەگەڕێتەوە، بەڵام بۆ پێشوازى بە سیفەتى سەرۆك كۆماری هەڵسوكەوت دەكات؟! بۆیە ناكرێت كەس ئەم هەڵەى تاڵەبانى بپۆشێت بە هێرشكردنە سەر لایەنى تر، یاخود موبەڕیری لاواز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە