کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میمكە هێرۆ و هۆرجون چەپ و راستیان خڕ كۆكردەووە!

Friday, 15/06/2012, 12:00


بە پێی لێكدانەوەی خاڵە حاجی كۆڵانی خۆمان بێ، كە ماوەیەكی زۆرە سەر و كەللەى خۆی لەگەڵ بار و بنە، ببورن دۆخی كوردستان سەرقاڵ كردووە و جار و باریش بە دەم مژلێدانەوە! مەبەستم لە سەبیلەكەی، ئەكەوێتە تەحلیلاندن، لە دواهەمین تەحلیلیا پێیراگەیاندم كە لە مێژووی ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ەوە، ئەمە دووەمین جارە هەموو چین و توێژ و راست و چەپ و ناوەڕاستی شارە حەیاتەكە، لە ناو دوو قەوسا، (سلێمانی)، بە یەكەوە كۆببنەوە. ئەویش بە هۆی ئامدیوكردنی دكتۆر هۆرجۆن لە لایەن میمكە هێرۆوە بوو لە بەردەم مەڵبەندەكەی! كە رۆژانى تر مەخلوقەكانى تر بە دوو مانگ ناگەنە لای سەگەكانی كە تەفتیشت ئەفەرموون..دووەمینیش لە بەردەركی سەرا بوو، كە چەپەكانیش بانگ و سەڵایان ئەیا و هێندەشی نەمابوو پێش نوێژیش بۆ برایانی راست بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە