لەسەر مهسعود بارزانى، دیاریەك بۆ دیارى محەممەد
Monday, 16/11/2009, 12:00
دیارە كاك دیارى محەممەد بابەتێكى لەسەر من نووسیوە لە سایتى نەترسى كوردستان پۆست بە ناوى (خێڵان بەختیار چى وەرگرتووە)؟! گوایا من لە بەرامبەر نووسینى وتارێك لەسەر (هەڵوێستەكەى مهسعود بارزانى) 4 دەفتەر دۆلار و ئۆتۆمبێلێكى وەنەوشەم وەرگرتبێت!!
سەیر لەوەدایە كاك دیارى لە كاتى ناردنى مەسجدا بە منى گوت كە گوایا ئەو شتانەم وەرگرتووە؟ًََ! منیش لە دواى وەڵامدانەوە دیارە هێشتا گومانى لە من هەیە گەرنا پێویستى بە نووسین نەدەكرد، لێرەدا (السكوت علامە رزا) دێتە ناوەوە، بۆیە لێرەو بە كاك دیارى و ئەو كەسەى كە هەڵساوە بە درووستكردنى دیعایە بۆ من و تۆمەتباركردنم بە وەرگرتنى پارە و ئۆتۆمبێل! ئەویش لە بەرامبەر تەنها وتارێك لەسەر هەڵوێستێكى (مهسعود بارزانى)، گەر كەسێك تێگەیشتوو و نەفام نەبێت ئەوكات دەزانێت پارتى لە ژیانیدا 4 دەفتەر دۆلار و ئۆتۆمبێلێكى وەنەوشەى بۆ (سەرۆ قادر)ى بەرپرسى راگەیاندنى خۆیشى سەرف نەكردووە، كە لە كاتێكدا ئیشى ئەو هەش بەسەرە ئەوە بوو كە خەڵكى لە حیزبەكەى بتۆرێنێت و خۆیشى و دار و دەستەكەى خۆشەویست بكات، چ جاى بۆ منێك كە بابەتەكەمانم شاهێدى ئەوەن تا سەر ئێسك رەخنەم لە ئەداى (مهسعود بارزانى) و حیزبەكەى گرتووە، ئەو بابەتەشم تەنها ویژدان بوو كە رێى بە مندا لەسەر ئەو هەڵوێستەى (مهسعود بارزانى) بنووسم، نەك ماڵ و سەروەتى دونیا، بەڵكو هەمووى بۆ خۆیان ئایا دواجا ربۆ كوێى دەبەن! بەڵام گرنگ ئەوەیە كە ئێمەى رۆژنامەنووسى سەربەخۆ بتوانین جوانى و ناشرینى وەك خۆى باس بكەین دوور لە رق و كینە، هەروەك دەزگا راگەیاندنەكانى خۆیان!
ئەوان هێندە چروكن سەربارى ئەوەى چەندین ساڵە گومرگە ئیبراهیم خەلیل و چەندەها تەندەرات و ....بە ئێستاوە گرێبەستى نەوتى و..... پێشمەرگەكانى خۆیان لە تاو نەدانى كرێ خانوو رۆژانە كێشەیان لەگەڵ خاوەن خانوودا هەیە، ئێستا كەسێكى وەك من كە تا سەر ئێسقان رەخنەم ئاڕاستە كردوون بەخشیش و ئیكرامیە بكرێم! بە راستى ئەو شتە لە پارتى و ئەو حیزبە زۆر دوورە گەر لە ژێرەوە دەستێكت لەگەڵیاندا نەبووبێت و لەگەڵ تۆپاندنى ماینێك بۆ ناشرینكردنى دراوسێكەى ئەوبەرتان ماینێك یاخود ئەسپێكت نەخەنەوە ژێر!!
من لێرەوە بە سایتى كوردستان پۆست و خوێنەران دەڵێم دەتوانن ئەو رۆژنامە و گۆڤار و بە تایبەت سایتى كوردستان پۆست بخوێننەوە، كە توندترین رەخنەم ئاڕاستەى (مهسعود بارزانى) و حیزبەكەى گرتووە، بەڵام وەك رۆژنامەنووسێكى سەربەخۆ و بە رەچاوكردنى كارى رۆژنامەگەرى دەبێت دان بەو راستى و جوانیانەدا بنێین كە سەركردەكانى كورد دەیانبێت، نەك تەنها ببینە رەخنەگرى مەیدان.
لەمەڕ پارە وەرگرتن بە كاك دیارى و خوێنەران و سایتى كوردستان پۆست دەڵێم: "ئەوكەسانە ئۆتۆمبێل و 3 جار ئەرزە و پارەى كاش چ وەك مكافەئە و چ وەك موچە وەردەگرن، كە بە ناوى گۆڕان كار بۆ دەزگا نهێنیەكانیان دەكەن و خۆیان دەكەنە وەحشى شاشە و قسە لەسەر عەدالەتى دەكەن، كە خۆیان زۆر ناعادیلانە تەقریر لەسەر هاوڕێكانیان دەدەن، ئەو كەسانە ئەو شتانە لە پارتى وەردەگرن كە زۆر دڵسۆزانە بە پاراستەنەكەى دەستە راستیان زانیارى هەڵە لەسەر هاوڕێكانیان دەگەیەننە ئەو شوێنەى مكافەئە و موچەكەیان شەهرى مەحفوزە، ئەوكەسانە خانووى چەند قات و شوققە و ئۆتۆمبێلیان بۆ دەكڕدرێت كە توانیان بە زمانى لووس (سەركردەى گۆڕان) هەڵخەڵەتێنن و لەو رێیەوە جۆرەها زانیارى تەحویلى دەزگا نهێنیەكەى خۆیان بكەن! نەك (خێڵان بەختیار) كە هەرگیز نەیزانیوە و ناشزانێت یاریچیەكى باش بێت وەك ئەو جۆرە كەسانە و لە پێناو سەروەتى دنیایى لەناو یاریگاى 6 و 11 لاعیبى وازى بكات! بەڵكو ئەوە ئەو مەیمونەیە كە بۆتە ورچ و كورد وتەنى: "مام ورچ وازى دەكات.. داواى دۆلار دەزگا نهێنیەكەى دەكات".
كاكە دیارى ئەوانە دیارى بەو كەسانە دەدەن كە لە دراوسێكەى ئەودیویان هەواڵى دڵخۆشكەریان بۆ دێنن، خۆ دیارە كە كێ لەم فەترەیەدا دیارى گران بەهاى لێوەرگرتوون! بۆ كەس لەسەر ئەو مەیمونانە قسە ناكات، دێن و لەسەر وتارێكى من كە هەقیقەتیى تێدا بووە بەرامبەر جەنابى (مهسعود بارزانى) ك خۆت گوتەنى تا ئێستا بە pkkى نەوتووە تیرۆریست بابەتم نووسیوە ئەو پاداشتە هەرگیز نەكراوەى گوایا من كراوم دێنە گۆ!! ئەى ئەو مەیمونەى كە بۆتە ورچ و وازى دەكات داواى دۆلارى قازى دەكات؟؟!!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست