کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەزگاى ئیسرائیل كورد، یان دەزگاى تۆقاندن؟!

Friday, 26/02/2010, 12:00


دیارە دەزگاى ئیسرائیل_كورد بواریان بۆ رەخسا تا ناو و ناوبانگ بۆ خۆیان پەیدا بكەن! دیارە من وەك رۆژنامەنووسێك هەمیشە پەنجەم لەسەر خاڵە نێگەتیڤەكان بە بێ سڵەمینەوە داناوە، هاوكات وەك زۆربەى رۆژنامەنووسەكانی تریش نیم كە هێندە پەیوەندیەكانم فرراوان بن لێرە و لەوێ دۆستم هەبێت، ئەمەشم لە پێناو سەربەخۆیى قەڵەمەكەمدا كردووە، بەو مەبەستەى كە هەرگیز هاوڕێیەتى نەبێتە بەربەست لە بەردەم رەخنەكانم كە بمەوێت ئاڕاستەى هەر كەس و لایەنێكى بكەم.
دیارە دەزگاى ئیسرائیل_كورد لە وەڵامێكیاندا كە لە ناوەرۆكى نووسینەكەدا وا دەردەكەوێت، ئەوشیان بە سەرخۆشى نووسیبێت، هەروەك سەرۆكەكەیان (داود باغستانى) كە كورد وتەنى: "زمان بمیەڵە سەر سەلامەتە" بە سەرخۆشى زمان و بوغراییەكەى بووە هۆى داپڵۆسین و تێهەڵدانى، بۆیە لە نووسینە بێ بنەما و بێماناكەیاندا دەڵێن: "دڵنیاش بن كە ئەم هەویرە ئاو زۆر دەبات" لە شوێنێكى تردا كە هەڕەشەیەكى زەققى بۆ سەر ژیانى من تێدایە زۆر بێ باكانە وەك ئەوەى ئەم وڵاتە غاباتێك بێت و رێویە لاتەى ئەوان تێیدا حوكم بكات! دەبێژن: "ئەوكاتە نەك دكتۆر نورى بەڵكو ئێوەش كە بە پارەى ئەو ئەو نووسینانە دەنووسن، (كاڵەك بە ئەژنۆتان دەشكێنن) با رۆژگار لە بەینماندا شاهێد بێت"!
دیارە نەك سەرۆكى دەزگاكە، كە لە ئەساسدا گۆڤارێكە! كەوتوونەتە داوى نەمانى فیكر و وەڵامى مەنتقیان بۆ وتارەكەى بەندە پێ نەبووە، بۆیە بە هەڵپە وەك ئەوەى هەنگیان لە كلۆرە دارا دۆزیبێتەوە، هەر خێرا كەوتوونەتە وەڵامدانەوەیەكى وەك خۆیان ئاسا خاڵى لە مەعریفە!
ئێستا هەر كەسێك وەڵامەكەى ئێوەى خوێندبێتەوە و خوێنەرێكى جددى بێت، دەزانێت ئێوە رۆژنامەنووس و كەسانى رۆشنبیر نین، دەنا بەو شێوە و بەو زمانە عەسكەریانە وەڵامى منتان نەدەدایەوە و تێیدا هەڕەشە لە من بكەن! ئەمەش دەیسەلمێنیت كە ئێوە دەزگایەكى گەورە لە پشتتانە، گەرنا چۆنە بەو شێوە بێ باكانە و دواى (هەلیسە) شەقخواردن و چەككردنى سەرۆكەكەتان، كە دەمانچە شەرەفى مرۆڤە لێى سەنردراوە، هێشتا وەك ئەوەى سوارتان لە پێشبڕكێدا یەكەم بووبێت وەك كەڵەشێرى شامى دەتانەوێت بخوێنن!
دەبوو هەر زوو كەسێكى بوێرى وەك (دكتۆر نورى) هەبوایە كە بیوتبایە بە داود باغستانى تا ئێرە بەسە و سنوور مەبەزێنە! دیارە داود و دەزگاكەى زۆر لە خۆیان بایین، شارى هەولێر و تەواوى رۆشنبیران دەتانناسن كە وەك رینگۆ هەڵسوكەوت دەكەن، سەیر لەوەدایە چۆنە دەسەڵاتێك لەم شارەدا تواناى نەبووە تا ئێستا وەك (دكتۆر نورى) سنوورتان بۆ دیارى بكات، دەشكرێت ئەم گڕگرتنەتان لەوەوە سەرچاوەى گرتبێت كە پێشتر وەك رێویە لاتە حیسابتان بۆ ئەم هەرێمە كردووە و هەڵسوكەوتتان كردووە و شێرەكانیش لەبەر لاتیتان نەیانویستووە تێتان بسرەوێنن؟!
گەر مەبەستتان لەو هەڕەشەیە ئەوە بێت جیا لە وشە و دواى چەككردنى سەرۆكەكەتان چەكى تر بەرامبەر من بەكار بێنن، ئەوا باش بزانن، كە خێڵان بەختیار هەرگیز ترسى لە هیچ كەس و لایەنێك نەبووە تاكو لە رێویە لات هەیبێت!
تێبینى: بۆیە وشەى رێویە لاتم لەم وەڵامە بەكار هێناوە، چونكە ئەوان لە وەڵامەكەیاندا منیان بەوە تاوانبار كردووە كە گوایا جنێوم پێدوان، كە ئەوەش هەر شایستەى خۆیانە، نەك خێڵان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە