مەیمونەكە دەیەوێت سەیرى ئەنجامى ئەو یاریە بكات كە خۆى دروستى كردووە
Friday, 13/11/2009, 12:00
ئێستا ئەو كەسەى كە ناسراوە بە مەیمونەكەى ناو بوارى رۆژنامەگەرى كوردى، كە یەكێ لە دەزگا نهێنیەكانى سەر بە حیزبە كوردیەكان مەیمون ئاسا فێرى هەڵبەز و دابەزیان كرد، ئێستا بە ناوى خوازراوەوە سودى لە سایتى بوێرى كوردستان پۆست وەرگرتووە و دێت و لە دژى ئەو كەسانە دەنووسێت كە من كێشەم لەگەڵیاندا هەیە، ئەویش بەو پێیەى كێشەكان بۆ من قوڵتر بكاتەوە و خۆیشى وەك مەلاى مەشهور رابوەستێت و دواجار مكافەئەكەى لە دەزگاكەى پشتیەوە وەربگرێت. ئەو مەیمونە دەبێت هەردەم سەر شەقامەكانى ناو بازاڕ جێگەى بێت و ئەو كارتانەى دەسوتێت كە دەیەوێت من و كەسانى ترى پێوە مەشغوڵ بكات و دواجار ئەو كاسەی كە دەزگاكەى بۆى دابینكردووە بیلێسێتەوە.
ئەو بابەتەى كە لەسەر كۆمەڵگاى لاوانى شارى هەولێر و بەڕێز سەفین حەسەن نووسراوە من وەكو خێڵان بەختیار لێى بێ ئاگام و دواى ئەوەى كە ئاگاداریان كردمەوە وەكو رۆژنامەنووسێكى سەربەخۆ كەوتمە سۆراخى، بەڵكو جگە لە كۆمەڵێك بوختان چیتر نەبوو، دواتر بۆم دەركەوت كە كارى ئەو مەیمونەیە كە فێری پەتپەتێنیان كردووە و ئێستا دەیەوێت من و سەفین توشى كێشەى دادگا و دواتر كێشەى عەشایەرى بكات.
لێرەوە بەو مەیمونە دەڵێم هێندەت نەماوە و تەواوى رۆژنامەنووسان لە تۆ گەیشتوون كە جگە لە میكرۆبێكى دروستكراو بۆ تێكدانى رێزەكانى ناو رۆژنامەنووسانى سەربەخۆ كارت چیتر نییە و تكایە لەو شوێنەى كە رۆژانە لێى رادەوەستێیت و بۆینباخەكەت بادەدەیت چیتر كارى تۆنییە، دەشتوانیت هەندێك جار حەپە حەپ بكەیت، رۆژێكیش دێت ناوت و ئەتوارەكانت لەم سایتەدا و چۆنیەتى پارە وەرگرتنەكانت لە هەندێ بەرپرس و نووسین لەسەر هەندێ بەرپرسى تر ئاشكرا بكەم و زمانە لوسەكەشت تا سەر بە كەڵكت نایەت، جا زیاتر مەڕۆ چاو تاكە و تاك ئەوەش بزانە بەخێو كردنى ماڵ و منداڵ بە لوقمەى حەرام خاو و خێزت تووشى چى دەكات؟؟!!! خۆ دەزانیت؟؟!!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست