کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"بڕیارە عەجایبەكانى ئەم حكومەتە سەیرەى خۆمان!!"

Thursday, 31/03/2011, 12:00




نزیكى مانگێ بەر لەئێستا سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى ئەو هەرێمە عەجایبەى خۆمان ، لەپرێس كۆنفرانسێكدا باسى لە زیاد كردنى مووچەى مافپەروەرانى كرد كەتیایدا بەڕێزیان لەپێش ئەو هەموو دام ودەزگا ڕاگەیاندنانە ئەوەى خستە ڕوو كە هەرچى مافپەروەرە واتە دەرچووانى یاسا لەسەرجەم دام ودەگاكانى ئەو حكومەتەى خۆمان! 50% دەخرێتە سەر مووچەى بنەڕەتیان وە 50% بۆ ئەنجومەنى دادوەرى بەگشت دام ودەزگا دادوەریەكانى ئەو هەرێمەى خۆمان زیاد دەكرێت ، هەر بۆیە لە 28ى3ى2011 بڕیارەكە دەرچوو بە واژووى بەڕێز سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران ، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانى بوو لاى فەرمانبەرانى وەزارەتى داد وسەرجەم مافپەروەران بڕیارەكە نیمچە پێچەوانە بوو ، بۆچى؟ چونكە بۆ مافپەروەران دەرچووانى كۆلێژى یاسا لەسەدا پەنجاكە كەم كراوە بۆ سەدا بیست وە ئەوانەى لەپسپۆڕى خۆیان كاردەكەن بووە سەدا سی! ئەمە جگە لەوەى كە ئەم بڕیارە فەرمانبەرانى وەزارەتى دادى نەگرتەوە ، ئەوەش بووە مایەى ناڕەزاییەكى زۆرى فەرمانبەران بۆیە لەئێستادا دەنگۆى ئەوە هەیە مانگرتنى دەوام ڕابگەیەنرێت لەلایەن فەرمانبەرانى تاپۆى هەولێر ، ئەوەى جێگاى سەرنجە لەهەموو ووڵاتان كاتێ هەموو شتەكان تەواو دەبێ دواى دەرچوونى بڕیار ئینجا دەبێ ڕابگەیەنرێ ، كەچى لەو ووڵاتە عەجیبەى خۆمان پێش ئەوەى دەست پێبكرێ شەفاهەتەن قسەى لەسەر دەكرێ، دوایش پێچەوانە دەردەچێ خوایە "حا" دەئەتوو بیگۆڕە!!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە