بەرێوەبەرى پەروەردەى هەولێر بە پارەى حكومەت لە باڕهکانی ئەستانبۆل رادەبوێرێت
Saturday, 15/01/2011, 12:00
بەشى یەكەم
وەك لە نووسینەكەى پێشووتردا ئاماژەمدا كە لە چەند بەشێكدا گەندەڵییەكانى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر بۆ بەردەم راى گشتى دەخەمەروو، نۆبەرەى ئەو گەندەڵییانەم بە رەفتارێكى ئەو بەرێوەبەرایەتییە دەستپێكرد،كە ئەوەبوو بەرێوەبەرى پەروەردەى هەولێر بەهۆى فەرمانبەرێكى گۆڕان هۆبەیەك هەڵدەوەشێنێتەوە.....
لەو نووسینەدا، باس لە یەكێك گەندەڵییەكانى بەرێوەبەرى پەروەردەى هەولێر عبداللە سابیر ئەو زاتە پیرۆزە دەخەمە بەر دیدى راى گشتى و حزبەكەشى ، هەروەها بۆ بەردەم وەزیرى پەروەردەش تا بزانێت پەروەردە لە پایتەختى هەرێم لە دەستێكى ناپاكدایە..
گەندەڵى یەك پێناسەى هەیە نابێتە دوو ئەویش (بە كارهێنانى دەسەڵاتە لە پێناو بەرژەوەندى كەسێتى)..ئەو ازاتە پیرۆزەش رێك خەریكى ئەو كارەیە..
با لەوەوە دەستپێبكەین كە ناوەناوە عبداللە سابیرى بەرێوەبەرى پەروەردەى پایتەختى هەرێمى كوردستان بە پارەو پولى حكومەت بە بەهانەى جیا جیا سەردانى توركیا دەكات و لەگەڵ عەباسى هەردەم سەرخۆشى دەستە راستى لە رێگەى زۆڵە توركێك لە كۆلیژى ئیشق بە
پارەى حكومەت , بە چاودێرى میت توركیا مەلهاكانى توركیا ئاوەدان دەكەنەوە بە رابواردن لەگەڵ ئافرەتى سۆزانى سڵاو بۆ گۆڕى شەهیدان دەنێرن، كە لە ناو ئەو مەلهایانە وێنەیان گیراوە ،لە
بەر هۆكارى كۆمەڵایەتى بلاوى ناكەینەوە، هەر كاتێكیش سەفەر دەكات خاتوو ئاهەنگ لە شوێنەكەى خۆى دادەنێت خاتوو ئاهەنگى خانەدان ئەگەر بزانێت ئەو گەندەڵە ئەوە رەفتارییەتى مەحاڵە لە شوێنەكەى دابنیشێت قێزى لێدەكاتەوە بۆیە سەرپەرشتیارەكانیش بەوە دڵگرانن.
گەندەڵیەكى دیكەى ئەو زاتە هینە..ئەوەیە لە بەر دەرگەى فەرمانگەكەیەوە تاكو سەربانەكەى هەمووى كردووەتە خزم و كەسو ناسیاوى خۆى،پۆلیسەكانى بەردەرگاى هەردووكیان كوڕە پورو خوارزاینە و كول فى كولن دەستیان لە سەرپەرشتیارێك زیاتر دەڕوات، شوفێرەكەى كوڕە خەزووریییەتى و دزییەكانى عەبدولڵا سابیر ساخدەكاتەوەو لە بازاڕ بازرگانى پێوە دەكات، بەو منداڵییەى سەرقاڵى بازرگانى گەورە گەوەرەیە.پورزایەكى دیكەى لە هۆبەى ئەزموونەكان داناوە، دوو هاوەڵ زاواى كە ناونیشانیان پاسەوانە كەچى بەردەوام لەنێو پەروەردە دەسوڕێنەوەو خەرێكى بەرتیل وەرگرتنن و زانیارى و هەواڵ بۆ جەنابى بەرێوەبەر دەبەن، كوڕە خەزوورێكى دیكەى بەردەوام لە ناو پەروەردە دەسورێتەوە فایل و ئەوراقى لە دەستە كەچى نەخوێندەواریشە..هەروەها بەرپرسى شوفێرەكان خوارزایەتى، بۆ ئەوەى بزانێت هەر ئۆتۆمبیلێك كە لە فەرمانگەكەى دەرەچێت بۆ كوێ دەچێت و لە كوێوە دێت. بەرپرسى وردبینى كە ئەویش بۆرە خزمایەتییەكى هەیە لەگەڵیدا و دزییەكانى بۆ پەردەپۆش دەكات بەردەوام لە ژوورەكەى عەبەى سابیرە، جگە لەوەى سكرتێرەكەى خزمى خۆیەتى و مل لە ملى ئەكبەر واحد دەنێت، شوفێرەكەى ترى پورزایەتى، لە زۆربەى بەشەكان پەروەردە خزمێكى خۆى بۆ سیخوڕى داناوە..
ئەگەر تۆ لە خۆت دڵنیاى كەسێكى پەروەردەیى و پاكى ئەو هەموو خزم و كەسەى خۆت بۆ لە دەرەوبەرى خۆت كۆ كردووەتەوە.؟
تێبینى :بەشى دووەم بەو زوانە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست