گۆڕان و شۆڕشى دیموكراتى

Wednesday, 08/07/2009, 12:00

2938 بینراوە


كەمى هوشیارى و نزمى ئاستى زانستى كۆمەڵگاى كوردى، بەشێوەیەكى بابەتى لەسەر ئاستى هوشیارى سیاسى و كۆمەڵایەتى و مێژووى و فەرهەنگ و كوولتوردا ...دەناڵێنێ وایلێكردووە لە ڕێڕەوى ژیان و ژیارى شارستانیەتى پێشكەوتووى گەلاندا لەدواوە بمێنێ و پێهەڵگرتن ئەنجام نەدا.
هەتا دووایى وەك میلەتێكى پەڕاوێز خراو دەستەمۆكراوى چینى باڵادەست و ئەرستۆكراتەكانى دەسەڵاتە پاوانخوازەكان واى كردووە لەبەهاكانى ژیان، بەهاى ئازادى،
بەهاى گۆڕانكارى ،بەهاو مافەكانى خۆى لێزەوت بكرێت و نەتوانێ دەنگى هەق و ناڕەزایى لە بەرامبەر مافەكانیدا بەرز بكاتەوە ، نەتوانێ دەرفەت و هەلى گۆڕانى بۆبێتە پێشەوە، نامۆبێت بەسەردەم و بەوقۆناخەش كەهاتۆتە پێشەوە بەهۆى ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەى زانست وزانیارى وەهێنانە كایەوەى قۆناخى گلۆبالیزەیشن و جیهانگیرى و ڕۆشنگەرى و كرانەوەى بەڕووى كولتورو فەرهەنگ وشارستانیەتى ناوچەكەو گەلانى جیهان كەگۆڕانى لەهەموو بوارەكانى ژیاندا بەتایبەت ڕیفۆرمى دەسەڵاتى سیاسى و ئایدۆلۆجیاو كوولتور ...
كردۆتە ئەمرى واقع .
كەچى دەسەڵاتێكى ستەم كار و شموولى تۆتالیتارى دەیەوێ لەژێرناوى سەروەرى نیشتیمانى وپاوەن خوازى دەسەڵات دەیەوێت درێژە بە مانەوەى خۆى بداو گەل بەچاوى دوور بین لەگۆرانكارییەكانى ژیانى میللەتان و سەردەم بڕوانێ.
بێشك دەسەڵاتێكى كۆنخوازو دژبەریفۆرم و كۆرانكارییە.
پێشێلكردنى ئازادى و ئازادى تاك و بە دیموكراتیزەنەكردنى سیاسەت و دەسەڵات...وەك ئەو مریشكە وایە كەبە قاچەكانى خۆى خۆڵ بەسەر خۆیدادەكات.
شۆڕشى سپارتاكۆس شۆڕشى كۆیلەكان،دواجار بوبەهۆى شۆرشى ئازادى كۆیلەكان،دژبەدەسەڵاتى رۆماى ئەوكاتە.
ئەورۆژە بەسەرچوو كەبەزمانى شمشێرو كەوان و ڕم كۆیلەكان ئازادى بەدەست بهێنن،سەردەم سەردەمى پێنوسو نوسینە سەردەمى فكرو رۆشنگەرییە،سەردەمى قبوڵكردنى جیاوازییە كانوو پێكەوە ژیانى گەلانە،سەردەمى سیاسەتى ئازادو كۆمەڵكاى ئازادە، پارلەمانى ئازاد،سەردەمى نەمانى جیاوازى چینایەتى وبنیادنانەوەى كۆمەڵگایەكى یەكسان،سەندنەوەى بەدەست خستنەوەى مافەكانە لەدەستەڵاتە ملهوڕەكان لەڕێگەى هەڵبژاردنێكى ئازاد،راى ئازاد، بیرى ئازاد،ئەمەش بەریفۆرم و گۆرەنكارى و عەقڵ و مەنتیق بەرجەستە دەبێت و ئەنجامدە درێت.
ئەوتفەنگەى تادوێنێ سنگى دوژمنى پێهەڵَدەتەكاند،ئەمڕۆ لەبەرامبەر كاروانى رۆژنامەگەرى ئازاد و گۆڕانخوازەكان و ئاشقى دەنگ و سەداى گۆڕاندا كورتیان هێناوە و كورتیش دەكەن.
لەكەڵ راگەیاندنى لیستى قەوارە سیاسیەكان و دەست پێكردن و بانگەشەكردنى هەڵبژاردنەكانى پارلەمان لیستى گۆڕان وەك قەوارەیەكى سیاسى خۆى راگەیاند و چەمكى گۆرانى كردە بناخەى گۆڕینى سیستەمى سیاسى دەسەڵات، گۆران وەك شۆڕشێكى دیموكراتى جێى بەقەوارە سیاسیەكانى ملكەچى دەسەڵات لێژكردو هاتە ناوساحەى سیاسى و كێبڕكێكان بۆ پارلەمانى ئایندە، دەنگ و متمانەى خەڵكى كوردستانى بەلاى خۆیدا هێناو متمانەى هەزارەها دەنگى گەنج و لاو خانەوادەى شەهیدان و كەسوكارى بنەماڵە ئەنفالكراوەكان و چین توێژەكانى كۆمەڵگاى بەلاى خۆیدا راكێشا بەرەو گۆرانێكى هەمیشەیى و بەرەو نمایندەكردن بەرەو سیستەمێكى پارلەمانى و دیموكرات و دادپەروەرو كۆمەڵگایەكى ئازادو دەوڵەتى یاسا.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە