ترس لەدەسەڵات،پرسێك نیە بەمیتۆدى سایكۆلۆژى چارەسەربكرێت
Thursday, 23/07/2009, 12:00
ترس لەدەسەڵات،ترسێك نیە لەهێزێكى غەیبى میتۆلۆژى ئەفسانەو كولتورێكى موتڵەق میتافیزیكى نەگۆڕەوە دروست بوبێ لە تەواجودى بوندا لە بێشكەدا بەسەردا داسەپابێت. وامان لێبكات بەدیدێكى وەك یەك بین ولەیەك بچین و وەك یەكیش بیربكەینەوە ترسێك نیە بەمیتۆدى سایكۆلۆژى زانستى دەرونى چارەسەربكریت.
ئەم پرسە ترسێكە لەدەرەوەى نەستى تاك و كۆمەڵگا دورلە ئیرادەى خواست و ویستى خۆیدا بەسەریدا سەپاوە.
رزگار بوون لەترس لەو وەهمە یۆتۆپیا خەیاڵییەى كەسەرتاپاى رۆح و ژیانى داگیر كردووە،رزگاربوونە لەراڕاى و بەدەست خستنەوەى سەرمایەى هوشیارى خودو تاكەكانى كۆمەڵگایە بنیادنانەوە و گەڕانەوەى متمانەیە بەخود، رووبەڕو بوونەوەیە لەو شتەى كەلێى ترساوى ئەوشتەش دەسەڵاتە.ئەوبتە بێدەنگەیە،كەنە دەبینێ و نەدەبیستێ و كە هەژدەساڵە هەمومان بەشدار بووین لەدروستكردنى و ئارایشتكردنیدا. ئەمێستاش بێزارى و ناشیرینى ئەو بتە دزێوە بۆتە مۆتەكەیەكى ناحەز كەنەگبەتى لەكەڵ خۆیدا بۆ هێناین،دەبێ لەمەو دوا هەوڵبدەین هیج كات نەبینە بتساز. بەڵكو بتشكێنبین.بنشكێن بەومانایەى ئیتر نەبینە جوانكردن و ئارایشتكردنى دەسەڵات.هەوڵ بدەین شێوەو روخسارى ناحەزى ئەم بتە بەشێوەیەكى سیستەماتیك و مۆدێلێكى نوێى سەردەم ئاوابكەین و بنیادى بنێینەوە تاببیستێ و ببینێ.
ئەم گۆرانكاریەش بەبێ پڕۆژەى ئاواكردنەوە و لەغیابى جەماوەریدا زۆر ئاستەم دەبێت. ئەگەر كێشەى نان بڕین و كولێرە بكەینە كێشەیەكى جدى گومانى تیانیە ناتوانین لەو ترسە دەركیە قوتار بین و رزگارت بێت وەك مرۆڤ بژیت لەژینگەیەكى سەربەستدا.
دەبێ بەئاگابین حەقیقەتە میتۆدە دەرونى و سایكۆلۆژییەكان یەكسان نەكەین بەحەقیقەتە دەرەكیەكان.حەقیقەتە دەرەكیە كانیش زۆرجار دەبنە حەقیقەتێكى سایكۆلۆژى. بەواتایەكى تر لەترسێكى حەقیقیەوە دەگوازرێتەوە بۆترسێكى دەرونى، لەسەر ئاستى تاك و كۆمەڵگا تاكێك بەرهەم دێنێ هەردەم لەدێوە زمەى دەسەڵاتدا رابچڵەكێ. ئەویش دەرەنجامى ئەو تۆقاندن و تونت و تیژیەیى دەرهەق بەكۆمەڵگاو تاكەكان دەكرێت. وەبەرتەسككردنەوەى ئازادییەكان ...باڵاكردنى توێژێكى بچوك لەسەرئاستى دەسەڵات و ئابورى ئیكۆنۆمیك تارادەى دەسەڵاتى فیرعەونەكان.
بێشك ئەم نا داد پەروەرییە ئەنجام دەبێتە ئەمرى واقع و راكردن بۆ كولێرە دەبێتە ئارەزوى هەرتاكێك لەو كۆمەڵگایەدا ئەمەش بەرەو داڕمان و هەڵتەكاندنى ژێر خانى كۆمەڵگا دێت و بەرەو مادییەت بەرەو مادییەتیش واتەمردنى حەقیقەت و مردنى ژیان.بۆئەوەى بژین، پێویستە پرسیارى چۆن بژین؟ چۆن كاربكەین؟ چۆن قسەبكەین؟ ئەمەش بەخۆرێكخستنەوەى هۆشیارى دەبێت هۆشیارییەك كەببێتە هێز...هێزى وشیارى و چالاكى جەماوەرى رێگا لەپێش ئازادى و گۆڕانكارى و كرانەوەدا دەكاتەوە.
.
ژاندار مەحمود
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست