معجیزەكانى بنەماڵە ى بارزانى نەزهەت حالى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى پارتى لە سەڵاحەدین، ئەشكەنجە و پێلكارى ماڤەكانى مرۆڤ دەكاو، لە ڕۆژنامەى �
Sunday, 28/03/2010, 12:00
لە ماوەكانى ڕابردوو بە كورتى باسى كەسایەتى (نەزهەت حالى) بەرپرسى دەزگایى پاراستنى پارتى لە سەڵاحەدین مان بۆكردن، كە جاشێكى سوك و خەفیفەى رژێمى بە عس بووەو، بە هەمان شێوە پیاوى دەزگاى ئەمنى هەریر و هەولێر بووەو، بە هۆى ڕاپۆرتەكانیەوە سەدان گەنجى بارزانى و هەولێرى تووشى ڕاوەدونان و گرتن و هەڵواسین بوونەتەوە، یا تووشى هەڵهاتن بوونەتەوە واتە نەزهەت حالى هەر خۆى پیاوێكى بە د و خراپ نەبووە، بەڵكو باوكیشى كەلەگەڵ مەلا مستەفا بووە بە نهێنى راپۆرتى بۆ ڕژێمى ئەو كاتى بەعس ناردووەو هەر وەكو مەلا عەبدولڕەحمان بارزانى باوكى بێوار و ماجید عەبدولڕەحمانى ، كە ئەویش لە موسكۆ بە نهێنى ڕاپۆرتى بۆ باڵێوزخانەى عێراق بردووە، لەسەر مەلا مستەفا و یاوەرەكانى!
هەر بەو چەشنەش حالى باوكى نەزهەت دژایەتى شێخانى بارزانى كردووەو دەستى لەگەڵ رژێم هەبووە!
لە دوایى ڕاپەڕینەوەشەوە لێبوردن شمولى كردوەو بە هۆى هەر ئەو ئاكارو ڕەفتارەى لە بەعسیەكانەوە بۆى ماوەتەوەو راپۆرت نووسێكى باشى لێدەرچووەو بۆتە یەكەمین پیاوى مەسرور و مەسعود بارزانى و چەند جارێك بە هۆى بەدڕەوشتى و دەستدرێژیكردنە سەر ئەو ئافرەتانەى بە تۆمەتى جۆراوجۆرەوە دەستگیركراون و تا ئەوەى ئەو گەنجە كورانەشى كە میرخاس و جوان بوون بە دەرنەبوون لەو دیاردەیە!
ئێستا 4 گەنجى هەولێرى كە بە ناوى ئیسلامی و ئیرهابیەوە ماوەى 3ساڵ زیندان بوونەو ئەوانیش تووشى دەستدرێژى كردن بوونە لەلایەن نەزهەت و دارودەستەكەیەوەو، بەناچارى ئێستا لە یونان ژیان دەگوزەرێنن!!
نەزهەت حالى تاوانبارو نێربازو ئینحرافچى بە و كردەوە قێزێون و دڕندانە بۆتە خاوەنى زیاتر لە 4 ملێۆن دۆلارو سەدان دۆنم زەوى و باڵەخانە لەبرى بەرتیل و ڕەشەو سەرانە وەرگرتنەوە و نەك هەر ئەوە تا پۆلى 3 ناوەندى خوێندووەو بە عبور چۆتە كۆلێژى ماڤى ئێواران لە زانكۆى سەلاحەدین و لە ساڵێكدا 3 ڕۆژ دەوامى نەكردوەو لە دەیەكەمەكەى زانكۆ ناوى هەبوەو بە بێتاقیركردنەوەى كەفائەى زمانى بیانى ماستەری لە چەمكى ئاسایشى نیشتیمانى وەرگرتوە و ئێستا خۆى بۆ دكتۆرا ئامادەكردوەو لە ئاسایشى هەرێم لە دەستورى هەمیشەیى عێراق
ماوەى زیاتر لە 2 مانگە ڕۆژنامەى هەولێر كە ناوەندى ڕاگەیاندنى بنەماڵەى بارزانى دەریدەكەن و بە چاودێرى دەزگاى پاراستن و تەنانەت ئەوانەى تیایە دەنووسن لەلایەن پاراستنى سەڵاحەدینەوە دیارى كراون !
نەزهەت حالى كە لە ژیانیدا تەنها ڕاپۆرتى بۆ دوژمنان نووسیوە نەك نووسەر بووبێت، ئەمڕۆ هەرچۆن كۆلێژەكەو ماستەرەكەیان بۆ ئامادەكردەوە بە هەمان شكڵ بە زنجیرە وتارۆكێك لە ژێر ناوى(شیكارییەك بۆ هەردوو چەمكى ئاسایشى نیشتیمانى و ئاسایشى هەرێم) بە 7 بەش بۆ ڵاوكراوەتەوەو لە هەموو بەشێكدا باسێكى مەسرور بارزانى تێكەڵ كراوەو بۆى ئەمڕۆ ڕێكەوتى28-3-2010 یەكشمە لە ژمارە 746 ڕۆژنامەى هەولێر بە دوو لاپەڕەى بەرامبەر بەیەك 12-13نووسینێكى پڕۆڤیشنەڵانەى لۆ نوسراوەو وەها باسى چەند چەمكێكى كردووە گەر یەكێ نەزهەتى نەناسیەیەو شارەزاى كوردستان و دەستەڵاتى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى نەبوایەو ڕێك دەیشوبهاند بە سوێد و نەمساو هۆڵندا، لە ئازادیەكان ماڤى مرۆڤ و دیموكراسەت و ئەمن و ئاسایش و پێوەرەكانى پاراستنى ژنگەى مرۆڤایەتى و بارى كۆمەڵایەتى و ئاستى ڕۆشنبیرى و زۆر تەوەرى دیكە، خۆزگە خوێنەرانى كوردستانى و بەتایبەتى هەندەرانیەكان و ڕەوەندى كوردى و براى ئازیز دكتۆر كەمال سەید قادرو كەسوكارى شەهید سۆرانى مامە حەمە ئەو وتارەى نەزهەت حالى ژەنەراڵى نەخشەو پیلانگێرى كوشتن و ڕاوەدونان و زیندانیەكان، بخوێننەوە كە چۆن خۆى كردووە بە نوسەرو شارەزا لە پاراستنى ئاسایش و ماڤەكانى مرۆڤ، كە بەتەلەڤۆنێكى ئەو نەزهەتە دكتۆر كەمال سەید قادر 30 ساڵ زیندانى بۆ بر ایەوە و بە تەلەڤۆنێكى ئەو نەزهەتە سۆرانى مامە حەمە تیرۆركرا، لەلایەن بنەماڵەى تیرۆرستى بارزانى یەوە!
بە پێى ئامارێكى ئیسلامیەكان نەزهەت حالى دەستى هەبووە لە دەستگیركردنى 45 گەنجى ئیسلامى لەماوەى 12 ساڵداو 18 یان لە ژێر ئەشكەنجەدان بە بێ یاسا و ڕیساى ئەرزى و ئاسمانى كوژراون، و ئەوانى تریشیان ئازاد كراون بە پارەو كڕینى خانوو باڵەخانەو زۆر شتى دیكە!
ئەمە ئەمن و ئاسایشەكەى بنەماڵەى بارزانى یەو بۆ كوردان هەرچى لە گەڵیان نەبووە تیرۆریان كردوەو یا زیندانیان كردووەو یا وڵاتى جێهێشتووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست