کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پەراوێزى كۆبونەوەكەى مەسرورى كوڕى مەسعودى قەزەم و تەزویرچى، كە ئەمڕۆ لەگەڵ قوتابیان و لاوان و ئافرەتانى پارتى بۆ پشتیوانى سامى شۆڕش و چا

Sunday, 28/02/2010, 12:00


سەرانى بنەماڵەى 31 ئاب و خیانەتە مێژوویەكەى ئاشبەتاڵى كورد، بۆ دژایەتى لیستى گۆڕان و رابەرى كوردایەتى كاك نەوشیروان مستەفا ئەمین و هاوڕێكانى، ماوەیەكە هەرچى لە دەست هاتوە بە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و دەزگا ئەمنیەكانى بنەماڵەى بارزانى ئەنجامى داوە، بەتایبەتى لەڕێگەى جاشقەڵەم و دۆراوەكانى ڕۆژنامەى هەولێرو گوڵان و خەبات و سایتەكانى رۆناهى و گوزارشت و پەیڤنێت و بزاڤى ڕۆشنبیرى نوێخواز كە دەزگاى پاراستنى لقى 4 و ڕاگەیاندنى بنەماڵەى بارزانى بە هەموو شێوەیەك بۆ ترساندن و متكردن و چەقبەستنى گۆرانخوازان و سەركردایەتیەكەى ئەنجامى داوە!!
دوایى ئەوەى گەنجى تێكۆشەرو پەلەمانتارى ڕۆشنبیرى عەدنان عوسمان لەسەر داكۆكیكردن و پشتیوانى كردن و پاراستنى ماڤەكان و ڕێكخستنەوەى پێشمەرگەى كوردستان و دەربازبوونیان لە دەست سەرانى بنەماڵەو خێڵ و مافیاكانى بارزانى و تاڵەبانى، وە شوبهاندنیان بە ملیشیا، كە بە هەموو میعیارو پێوەرێكى سەربزى پێشمەرگە نین، ئەوەندەى ملیشیان!
یەكێتى بۆ ئیستهلاكى ناوخۆیى و كڕینەوەى دەنگەدەرانى رابردووو كرینەوەى سومعەى تێكشكاوى لە بەرامبەر گۆرانخوازاندا، كەوتە هاوارو خركردنەوەى پێشمەرگەى دێرین و جاشەكانى ڕابردوو كە بەچاوانى خۆمان زۆربەیانمان بەدى كرد، كە داواى دادگیاى و سزادانى كاكە عەدنان عوسمانیان كردبووە دروشمى پروپاگەندە بۆ هەڵبژاردنى 7/3/2010 !!
ئالەو دەمانەدا مەسعودى بارزانى تەزویرچى و قەزەم و سەرك ماڤیاى باندە جۆربەجۆرەكانىو مامۆستاى 31 ئاب لەكاتى كۆنگرەی قوتابیان هاتە قسەكردن وەك سالە كەڕو داواى تەمبێ كردن و سزادان و دەركردنى ئەوانەى دەكرد كە پێشمەرگە بە ملیشیا ناساندووە!
دیارە مەسعودى سەرەك تەزویرچیەكەى هەولێر بیرچۆتەوە بە تەزویر سەرۆكى هەرێمى كوردستانەو وەك سەرەك خێڵ و بنەماڵەى ڕەفتارى هیستریانەى كردوو، هەموو بەها یاساو ڕێساكانى كوردستانى لەبیر كردووە، وەك ئاغایەكى ملهۆڕ خیتابى دەركردن و شاربەدەرى تێكۆشەرى كوردستان كاكە عەدنانى بە گوێ هەموواندا داو، لاخەبەرەكانى قوتابیانیش بە چەپڵ لێدان مەسعودى تەزویرچیان هاندا خەریك بوو، شێت بێت!
ئەى باشە نابێ بپرسین كاتێ سەگۆ قادرى مەسولى راگەیاندنى بنەماڵە هەموو كوردى بە سەگ بە مەسعودیشەوە شوبهاند بۆچى مەسعود نەهاتە سەر هێڵ و داواى تەمبێ كردنى نەكرد، یا داواى شاربەدەرى نەكردوو، مەسعودو سەرانى لە گوڵێك كەمتریان پێنەوت، ئائەمە شازى سەرۆكە، شازى سەرۆك!
كاتێ پاراستن سۆرانى مامە حەمەیان لە كەركوك لەبەردەم ماڵەكەى خۆى تیرۆر كرد!!
مەسعودى قەزەم نەهاتە سەرخەت و داوایى سزادانى مەسرورى كوڕى نەكرد؟!!
:::::::خوێنەرانى خۆشەویست بۆ مێژوو دەڵێم راستە مەسعود سەرۆكى پارتى بووەو خۆى بە پێشمەرگە زانیوە بەڵام لە ژیانیدا بە داستانى خواكوركیشەوە گوللە لە دەمانچەكەى نەهاتۆتە دەرەوە تەنها بە دوربین تەماشاى شەڕەكانى كردووە، بۆ مێژوو بزانن براو ئامۆزاو تەنانەت مەلا مستەفاو ئیدریسیش بە نەخۆشى مردوون، یەكیان بە گوللە شەهید نەوون، ئیتر چ منەتێك بەسەر كوردستانیانا دەكات !
بەڵام كاك نەوشیروان هەموو تەمەنى پێشمەرگایەتى ڕاستەقینەو چیاو دۆڵ و ئەشكەوتى كوردستانى باشورو ڕۆژهەڵات و باكور نەماوە شوێنى پا پیرۆزەكانى تیا جێنەمابێ!
بە هەق سەركردەو ئازاو بوێرو بە دەستى خۆى خۆى پێگەیاندووە، نەك بە هۆى باوكو بنەماڵەكەیەوە بۆى مابێتەوە!
ئەوەتا ئەمڕۆ سەعات 11 پێشنیوەڕۆ مەسرور بارزانى بەرپرسى دەزگاى ملیشیاو ماڤیاو خوێنڕێژى پاراستنى بنەماڵە وەك باوكى ڕشاوەتەوەو باسى كەسایەتى كاك نەوشیروان و سزادانى كاكە عەدنان و فشارخستنە سەر هەوادارانى لیستى گۆڕان كردووە، تا لە ڕۆژى هەڵبژاردندا نەهێڵن گۆرانخوازان دەنگ بدەنە كاندیدەكانى گۆڕان!
مەسرور بارزانى باسى نەخشەى ئەمنى بەناوى پاراستنى كەش و هەواى هەڵبژاردنەكانەوە كردووە، بە پێى سەرچاوەیەك لەو ڕۆژەدا خۆی لە ناو شارى هەولێر دەمێنێتەوە تا لە كاتى پێویستدا كارنامەى پڕ خیانەتى تەزویر دەست پێبكەن!
سەرنججججج///
لە دوو ڕۆژى دواتردا نەخشەى دەنگدانى كاندیدەكانى پارتیتان بۆ بڵاو دەكەمەوە، كە نەخشەى چۆنێتى تەزویركردن بە چ شێوەو شێوازێك ئەنجامى دەدەن، دیارە مامۆستا ئوسامە جەمیل كاندیدى یەكگرتووى ئیسلامى لە هەولێر سەرە داوێكى بێ داتاى باسكردووە، بەڵام ئێمەى گۆرانخوازان تەواوى نهێنیەكان بڵاودەكەینەوە!!
چاوەڕوانبن، كە هەولێر ئیسپاتى دەكا، كە پایتەختى تەزویرچیانە.
*كادیرى دەزگاى بەرگری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە