کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعودى تەزویرچى سەرپەرشتى كۆبونەوەى لێژنەى باڵاى تەزویرى لە هەولێرى پایتەختى تەزویرچیان و مافیاكانى پارتى كرد، بۆ زانیارى زیاتر (كلیك) لێ

Monday, 01/03/2010, 12:00


دیلمان مزورى بە پێى سەرچاوەیەكى زۆر باوەڕپێكراو، كاتژمێر 9ى شەوى ڕابردوو مەسعودى تەزویرچى لە بارەگایى خۆى لەسەرى ڕەشى ڕوو ڕەش، سەرپەرشتى كۆبونەوەى لێژنەى باڵاى تەزویرى كرد، كە هەریەكە لە مەسرور بارزانى و كەریم شنگارى و بەرپرسى دەزگا ئەمنیەكانى بنەماڵە لە پاراستن و بەرگرى و هەواڵگرى و ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆرو و بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقى 2 و سۆران و تیایە بەشداربوون!
لە كۆبوەنەكەدا، سەرەتا مەسعود بارزانى نیگەرانى خۆى بەرامبەر گەڕانەوەى ئەو كەسانە دەربڕیوە كە گوایە لەناو گۆڕانەوە بۆ ناو یەكێتى گەڕاونەتەوەو، وتوێتى هەوڵ بدەن ئەو هەوڵانە لەناو خەڵكیدا بە چەواشەكارى نیشان بدەن، چونكە فرسەتە تا تۆڵەى سەد ساڵى خۆمان لە جەلال و نەوشیروان بكەینەوە، بە ئاستێك بچوكیان بكەینەوە شەڕیان بێت لەسەر ئەوەى كامیان خۆى بە بچوكى بنەماڵەى بارزانى نیشان دەدا!
دواتر مەسعودى قەزەم و تەزویرچى نەخشە و پیلانى بۆگەنى خۆى بۆ چۆنێتى پرۆسەیى تەزویر كردن لە هەریەكە لە هەولێرو دهۆك و سۆران شارەكانى ژێر دەستەڵاتى پارتى خستۆتە ڕوو بەم شێوەیە:
یەكەم/ ڕۆژى 5_3_2010 وادەى دەنگدەرانى پۆلیس و ئاسایش و ملیشیاكانى پارتىیە، لە هەولێر دەنگ بدەنە خاتوو نەسرین و چاودێرى تەواوى كارمەندەكان بكەن و بیانترسێنن، بە مووچە بڕین و دەركرن و زیندانى كردن!!
دووەم / هەوڵبدەن دەنگدەرانى نەخۆشخانەو زیندانەكان بە هەموو شێوەیەك كۆنترۆڵ بكرێت!
سێەم / نەخشەى دەنگدانى ناو شارى هەولێریان بەم جۆرە داڕشتووە:
باكورى شارى هەولێر تا قەڵاى هەولێر دەنگدەریان ئاگادار كردۆتەوە، كە دەنگ بدەنە سامى شۆرش كوڕى عەبدولفەتاحى كۆنە بەعسى كە زۆربەى قوتابیانى ئەو سەردەمە لەتاو باوكى سامى سەورە وازیان لە خوێندن هێنا، چونكە داواى لێكردبوون كە ببنە بەعسى!
ڕۆژهەڵاتى شارى هەولێر تا قەڵا دەنگ بدەنە رەوەزى كوڕى مەهدى خۆشناوى كۆنە بەعسى كە لە كارەساتى یەكى شوباتدا كوژرا!
ڕۆئاواى شارى هەولێر تا قەلا دەنگبدەنە شلێر عەزیز كە مامۆستاى پەیمانگاى موسڵ بوەو لەكاتى بەعسدا شووى كردبوو بە مامۆستایەكى میسرى بە ناوى ئەحمەد میسری و پلەى لە بەعسدا رەفیقە بووەو ماوەى6ساڵ لە موسڵ موعید بووە!
باشورى هەولێر تا قەڵا دەنگ بدەنە شوان محەمەد تەها كە كارگێرى لقى 2 ى هەولێرى پارتى بووە بە تەزویرى ماستەرى لە بە غدادەوە بە پارە بۆ هاتۆتەوەو هەر بە تەزویرى لە زانكۆى سەڵاحەدین كۆلێژى ماڤى شەوانەى خوێندووە!
چوارەم/ مەسعود مەسرورى كوڕى ڕاسپاردووە كە هێزە ملیشیاكان و پۆلیس و ئاسایش دووجار دەبێ دەنگ بدەن، ڕۆژى 5_3 و ڕۆژى 7_3 بە سود وەرگرتن لە كارتى ئاوارەكانەوە!
پێنجەم/ ئاگادارى كردوون، كە هەموو ناوچەیەك 6 پاسیان بۆ دابینبكرێت بۆ ئەوەى لە كاتى پێویستدا ئەندامەكانیان بۆ كارى تەزویر بەكاربهێنن، و هەموو پاس و سەیارە سەربازیەكان ئەوانەى ژمارە سەربازین بیانگۆرنە ژمارەى سپى و تایبەت تا بەئاسانى هاتۆچۆ بە زێرەڤان و ئاسایش و پۆلیس بە جل و بەرگى مەدەنیەوە بكەن و بچن لە بنكەكانى دەنگدان یەكى چەند دەتوانن دەنگ بدەن!
شەشەم/ ئاوارەكانى سلێمانى و ناوچەكانى تر هانبدرێن كە بە ئارەزووى خۆیان بە (وریایەوە) تەزویر بكەن!
حەوتەم/ هەوڵبدەن لە رۆژى دەنگدانە چەند كەسێكى سەر بە كۆمەڵى ئیسلامى و یەكگرتووى ئیسلامى بە شێوەى تۆمەت باركردنیان گوایە تەزویران كردوە بە هەویەى ئەحوال مەدنى كۆپیى كراوەوە بیانگرن و لە كەناڵەكان ڕیسوایان بكەن!
هەشتەم/ ماوە مەدەن ڕۆژنامەنووسەكانى گۆران و كۆمەڵ و یەكگرتوو زۆر بە وریایەوە هاتوچۆ بكەن و كێشەیان بۆ دروست بكەن، لەلایەكى ترەوە لەبەر چاوى چاودێرى بیانیەوە خۆتان وەها نیشان بدەن كە زۆر بە هێمن و ئازادانە و دور لە كارى ساختەكارى پرۆسەكە بەڕێوە دەچێ!
نۆیەم/ مەسعودى كوڕى مەلا ئەوەشى باسكردووە كە فەرەج حەیدەری بەڵێنى تەواوى داوە كە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیمان بكاو دیاریەكى وەهام داوەتێ كە هەرگیز لەیادى ناكا، و ئەو بەڵێنەشم پێداوە لئەگەر لە داهاتوو توشى كێشە هات بۆى دێنە سەرخەتو پشتیوانى مادى و مەعنەوى دەكەین و بە پلەى بریكارى وەزیرى خانەنشینم بۆ كردووە بەڵام دواى هەڵبژاردن بۆ جێبەجێدەكرێت!
دەیەم/ زیاتر لە 100 هەزار هەوێەى ئەحوال مەدنى تەزویر كراوەو ئامادەكراوە بۆ تەزویركردن بەتایبەتى لە سۆران!
خوێنەرانى كوردستانپۆستى دڵسۆزو كۆڵنەدەر____بڕوانن بنەماڵەى مافیاو تەزویرچى و قاچاخچى و سازشكەرى هەموو زەمانەكان بە 31 ئابیشەوە چۆن دەیانەوێت بە تەزویر بۆ چەند كورسیەك تووشى هیستریا ئاسابوون و دەیانەوێت بەغداش بۆخۆیان قوت بدەن، هەرچۆن كوردستانیان بە زێرابەكانیشەوە قوت داوە!
تێبینى.....
هەمان نەخشەیان بۆ دهۆك و سۆران و شارەكانى تریش تەعمیم كردووە!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە