بەبڕیارى بارزانى لە كاتژمێر 4 پاشنێوەڕۆى 7/3/ نەخشە ڕێگایى پڕۆسەى تەزویر دەستپێدەكا!
Monday, 08/03/2010, 12:00
ڕاپۆرتى بە پەلە
هەروەكو پێشبینى دەكراو لە ڕاپۆرتێكى چەند ڕۆژێك پێَش پرۆسەى دەنگدانى تایبەت ئەو زانیاریانەمان خستە ڕوو، كە لە سەرى ڕەشى ڕوو ڕەش مەسعودى تەزویرچى سەرپەرشتى كۆبۆنەوەیەكى لێژنەى باڵاى تەزویرى لە هەردوو شارى هەولێر و دهۆك كردو، لەو كۆبونەوەیەدا، حساب و خوێندنەوە بۆ هەموو ئەگەر و گریمانەكان كراو، بە تایبەتى هەڵسەنگاندنى ئاستى ڕێژەى دەنگادان، گەر زانرا لە سەدا 65 كەمترە ئەوا دەبێت نەخشەیى تەزویر كردن ئەنجام بدرێت!
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە هەردى براى هێمن هەورامى ئەندامى دەزگاى ئاژانسى پاراستنى پارتى و نزیك لە مەسرور بارزانیەوە ئەو هەواڵەمان پێگەیشت كە، ڕێژەى دەنگدان تا كاتژمێر 4 ى عەسر خۆى لە سەدا 58 داوەو، ئەوانەشى دەنگیان زۆر داوە لە هەولێر و دهۆك بۆ گۆران دابووەو، پارتى و بنەماڵە ناچار دەبن كارتى تەزوویر كردن بەكار بهێنن، دوایى ئەوەى بڕیارى پرۆسەى غەش و ساختەكارى لە بارزانى وەردەگیرۆێت، لە پارێزگاكانى هەولێرو دهۆك بە شێوەیەكى بەرنامە ڕێژ تەزویر ئەنجامدراوەو، بۆ ئەو مەبەستە زیارت لە 300 چاودێر یەكى 100 دۆلاریان دراوەتێ بەتایبەتى ئەو چاودێرانەى كە لەسەر لیستى (تەعریفە) دانراون و هەر كەسێك لە دەروەى پارتى تەزویرى بۆ پارتى ئەنجامدابێ كە لە شوێنى هەستیار كارى كردبێ بە پێى شوێن و ڕۆڵیان یەكى 500 تا 1000 دۆلاریان بۆ سەرف كراوە!
دەزگاى پاراستن سەرپەرشتى پرۆسەى بەدناوى تەزویرى كردووەو، لە زیاتر لە 30 بنكە ساڵح موسا گەردى دانراوەو لە دواى ئەویش پشتیوان سادق و سەرجەم كارگێرو ئەندامانى لق و مەكتەبەكان و رێكخراوەكانى سنورى هەولێرو سۆران و دهۆك و ئاكرێى و زاخۆ وئامێدى بەشداری بەرچاویان هەبووە!
هەردى براى هێمن هەورامى ئەوەشى دركاندووە كە ساڵح موسا گەردى ئەندامى دەزگاى پاراستننەو پەیوەندى راستەوخۆى بە مەسرور بارزانیەوە هەیەو جێگاى هەموو متمانەیەكى ئەوانەو بۆیە سەرپەرشتى تەزویرى هەولێریان خستۆتە ئەستۆو، هەریەكە لە محەمەدەمین بارزانى جێگرى هەواڵگرى كەماوەیەك ڕیسوایەو بۆ ئەم كارە ڕایان سپارۆدووە كە بە هەموو توانایەوە هەموو كارمەندان و ئەفسەرانى هەواڵگرى(ئیستیخبارات) بەكاربهێنێت بۆ چاودێرى كردنى تەزویرى ڕۆژانى تایبەت و ڕۆژى 7/3 تا هەموو ملیشیاو زێرەڤانى و لیوا تایبەتەكانى و لیواكانى لەشكرى پارتى ئامادەبكات بۆ دەنگدانى تەزویرو، هەریەكە لە نەزهەت حالى و مامۆستا قاسم سەرپرشتى سۆران و ئاكرێى و دهۆكیان پێسپێردراوەو، عیسمەت ئەرگوشى و ئەفسەرانى خوار ئەو لە ئاسایش بۆ چاودێرى كردنى بنەكەكان و ئیهانەكردنى لیستەكان و چاودێرانى قەوارەكانى تر بەكارهێنراون وەك ئەوەى بەرامبەر بە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین لە بنەكەى شایستە لە هەولێر كراو سوكایەتى پێكرا!
لە هەولێر هەریەكە لە، پشتیوان سادق و ساسان عەونى و ئارى نانەكەلى و عەبدولستارى ناوچەى ناوخۆو گشت كاگێرەكانى سنورى لق ڕۆڵیان هەبوو ا لە تەزویر كردن بۆ هەریەكە لە سامى شۆڕش و ڕەوەزخۆشناو شلێرو شوان ئەحمەد !
هەروەها لەسنورى دەوروبەر هەریەكە لە كاكەمین نەجارو بڵند و عەلى سورچى و ئەحمەد كانى سەرپەرشتى تەزویرى شوێنەكانى سۆران و خەلیفان و هەریرو شەقڵاوەو مەخمورو كەڵەك و بنەسڵاوەو شوێنەكانى دیكەیان كردووە!
پارتى 2 ڕۆژ پێش پرۆسەى دەنگدان مووچەى تەنها زێرەڤان و ملیشیاكانى سەرف كردووەو زیاتر لە 45 ڕۆژە مووچەى لق و مەكتەبەندە ناوەندیەكانى سەرف نەكردووە، واتە بانێكەو دوو هەوا!!!!
چونكە پارتى تەنها پێویستى بە ملیشیاكانى هەبووە بۆ دەنگدان و هەموو ساختەكاریەكان بەوان كراوەو، زۆر ئومێدى بە كادیران و ئەندامانى حزب لە لق و ناوچەكان نەماوە بۆیە تا نووسینى ئەم راپۆرتە مووچەى سەرف نەكردووە!
سەرچاوەیەكى نزیك لە حەمەدەمین بارزانى جێگرى هەواڵگرى ئەوەشى پشت راستكردۆتەوە، كە بۆ شاردنەوەى تەزویرەكانیان پێشنیاریان كردووە كە بەیانامەى ناڕەزوایى دژى نەهاتنەوەى ناوى هەندێك لە دەنگدەران دەربكەن تا خەلًَكى و گۆران و لایەنە ئیسلامیەكان مەشغوڵ بكەن و كێشەى تەزویرەكانیان لەبیر بەرنەوە!
هیمن هەورامى دواى دەنگدان ئەوەى ئاشكرا كردووە كە ساڵح گەردى كەسەرپەرشتى تەزویرى هەولێرى كردووە ئەوەى ڕاگەیاندووە كە لە هەولێر بایى 9 كورسى كارمان كردووەو دەستخۆشانەى لێكراوە!
بەپێى هێمن لەسەدا 28 تەزویر لە هەولێر و لەسەدا 35 لە دهۆك كراوە!
هەر زانیاریەكى دیكەى باوەڕپێكراومان چنگ كەوت ئاگادارتان دەكەینەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست