کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسرور پاداشتى لێژنەى باڵاى تەزویركەرانى پارتى دەكا!..بەپەلە

Saturday, 13/03/2010, 12:00


بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە سكرتاریەتى دەزگاى ئاژانسى پاراستنى پارتیەوە، ئەو زانیاریانەى لاى خوارەوە دركاندوە، بە پێى بڕیارێكى مەسعودى تەزویرچى كە لەلایەن مەسرور  كوڕیوە جێبەجێ كراوە، هەریەكە لە بەرپرسانى دەزگاى پاراستنى لقەكانى سنورى هەولێرو بادینان و قەزاى سۆران جگە لە لقەكانى سۆران هەریەكەیان سەیارەیەكى جۆرى وەنەشە ڕەنگى سپى مۆدێل 20100 پێبەخشراوە بە هۆى بە جێ گەیاندنى فەرمانى مەسعود بۆ كارى ساختەكارى و تەزویركردن لە هەڵبژاردنەكانى 7-3-2010كە بۆ بەرژەوەندى كاندیدەكانى پارتى ئەنجامیان داوە!
هەروەها هەریەكە لە بەرپرسانى لقەكانى (1-2-16-17-9-8-14-23) ،،،ئەوانیش بە سەیارەیەكى وەنەوشە مۆدێل 20100 بەسەركراونەتەوەو، هەموو كارگێڕەكانى سنورى ئەولقە بە بڕى(100000) دە هەزار دۆلار بەسەركراونەتەوەو ئەندامانى ناوەندى دەزگاى پاراستن و ئەوانیش بە هەمان دیارى پاداشت كراوەن، ئەو سەرچاوەیە لە زارى هێمن هەورامى بەرپرسى وەرگێڕانى زمانە بیانیەكان لە سكرتاریەتى ئاژانسى پاراستن، هەموو ئەو كارانە بۆ ساختەكارى كراوە، ساڵح موسا گەردى پێى هەستاوە كە بەرلەماوەى ساڵێك برایەكى لە كێشەیەكى تەمومژاوى كوژراوە!
بە پێى هەردى براى هێمن كێشەى دەستەڵات و پلە و پایە ئەندامانى دەزگاى پارساتنى گرتۆتەوە بە تایبەتى لە نێوان ساڵح موسا گەردى و نەزهەت حالى بەرپرسى پاراستنى سەڵاحەدین، چونكە ساڵح موسا گەردى بە هۆى ئاوارەبوون و تێكۆشان و لانەدانیان لەناو پارتى خۆى بە خاوەنى شەرعى دەستەڵاتەكان دەزانێ و هەردى باسى ئەوەشى كردووە كە نەزهەت حالى لە كاتى ڕژێمدا جاشى خەفیفەو سوك و سەلیم بووەو، بە تەرەفى خۆرشیدیەكانیش ناسراوە كە بە مرۆ مەنبوسەكانى بارزانیەكان ناسراوەو لە كاتى ڕژێمدا زۆر كارى خراپى دژى ماڵە شێخەكانى نزیك بنەماڵەى بارزانى كردووە، لە دواى ڕاپەڕین لێبوردن شمولى كردووەو بە هۆى حەڵاڵ كردنى خوێنى گەنج و لاوانى ئیسلامى و یەكێتیەوە جێگەى بە عیسمەت ئەرگوشى لەق كردووەو، بە هۆیەشەوە بۆتە خاوەنى بڕوانامەى تەزویر لە یاساى پاراستنى ئاسایشى هەرێم و بەبێ تاقیكردنەوەى كەفائەتیش ماجیستێرێكى فولى وەرگرتوەو توێژینەوەكانیشى بۆ نوسراوەتەوەو بە چەند ئەلقەیەك لە ڕۆژنامەى هەولێرى بنەماڵە بڵاوى كردۆتەوەو خاوەنى 4 كۆمپانیاى بارزگارى بێسنورەو گەورەترین كارگەى وەبەرهێنانى كاشى لە شارى هەمەدانى ئێرانى هەیە!
هێمن هەورامى لە توڕەى لە ناعەدالەتى و ئازارو كوشتنى نەوەكانى سۆرانى زۆر تورەیەو، ئەوەشى دركاندوە زیندانەكانى پاراستنى بنەماڵە سەدان گەنج و پیاوى سۆرانى تیایە زیندانن و یەك بادینى لەو زیندانانە زیندانى نەكراون!
سەرچاوە كەى دەزگاى پاراستن ئەوەشى دركاندووە كە مەسعود و بنەماڵەى بارزانى زۆر تورەن لە بەرپرسانى لقەكانى دەڤەرى سۆران كە هیچ كورسیەكیان بە دەست نەهێناوەكە بە بوونى 6 لقى پارتى لە سۆران زیاتر لە 2000 هەزار كارمەندو مووچەخۆرى پارتى هەبوەو تەنها نزیكەى 40 هەزار دەنگى بە دەست .
پێدەچێت لە بەروارى 1-4-2010 وە نێچیر وەك جێگرى یەكەمى پارتى دەوام بكات و گشت بەرپرسەكانى لقەكانى سۆران بە كارگێرەكانەوە بگۆرێت و لایان بدات و بە موچە خانەنشینیان بكات!
هێمن هەورامى ئەوەشى باسكردووە كە زۆربەى كادیران و ئەندامانى پارتى لەسنورى سۆران دەنگیان بە گۆران داوە، بە پێى سەرچاوەكە 123 كادیرى پلە بەرزى لقەكانى 4-11-12-21-19-15 دەنگیان بە گۆران داوەو لە لقى 4 بە ئاشكرا ئەوە باسكراوە كە لە دژى كۆبونەوەكەى فازیل میرانى كە لە هۆڵى كۆبونەوەكانى لقى 4 پێش هەڵبژاردنەكان ئەنجامى دابوو، وتبووى بەلامانەوە گرنگ نیە دەنگ دەدەن یا نا، ئێمە كارى خۆمان لە هەولێرو دهۆك مسۆگەر كردووە!
هەربۆیە 3 كارگێڕى لقى 4 و 2كاگێرى لقى 21 دەنگیان بە لیستى گۆران داوە! ناوەكانیان پارێزراون ، تا زیاتر كار بۆ گۆران بكەن!
5 كادیرى پاراستنى لقى 4 دەنگیان بە گۆران داوە لە دژى گەڕاندنەوەى عزەدین بەروارى و بروسكە شاوەیس بۆ سلێمانى!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە