کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە هۆى شەڕى كوڕەكانى مەسعود لەگەڵ كوڕەكانى سابیرى برازایەوە، دۆڕاندنى 2 ملێۆن دۆلارى وەیسى كوڕى مەسعود ئاشكرا دەبێ!

Friday, 19/03/2010, 12:00


ئێوارەى دوێنێ، 18/3/2010 سەرچاوەیەكى نزیك لە (جوغسى بارزانى یەوە) ئەو زانیاریانەى دركاندوە، كە بە هۆى ئەو سامان و سەروەت و دۆلارەى كە بە هەوانتەو بەلاش دەستیان كەوتووە، وەیسى كوڕى مەسعود لە سەرى ڕەش لە نزیك دەزگایى ئاژانسى پاراستنى بنەماڵەوە بۆتە شەڕە جنێو و قسەى ناشرین لەگەڵ شیروان و سامانى سابیر بارزانى برازاى مەسعود!
سەرچاوەكە هۆكارى شەڕەكەو هەراكەى بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە وەیسى كوڕى مەسعود لە سامان و داهاتى كۆمپانیایى زاگرۆس كە بەناوى سامان بارزانى كوڕى مامیەوەیەتى، بڕى 2 ملێۆن دۆلارى بە قەرز وەر گرتووە لە كلتێكدا لە فەرەنسا بووە، لە هۆتێل (هیلتۆن) بە یارى قومارى ڕۆڵێت دۆراندویەتى و، ئەوانیش ئێستا داوایى دەكەنەوە!
وەیسى كوڕى مەسعودیش لە جیاتى دانەوەى پارەكە گاڵتەى پێكردوون و، پێگووتون، ئێوە بە هۆى ئێمەوە بوونەتە خاوەنى زۆر شت و پارەو دۆلار و كومپانیاو، هەمووى ئێوە سەهمتان تێدایەوە ئێمەش سەهمان تێدایەو، ماڤى خۆمانە هەرچۆن ڕەفتار دەكەین!
كاتێ شەڕەكە گەورە دەبێ و هەموو دانیشتوانى سەرى ڕەش كە بارزانیەكان تێدانیشتەجێن و، بە قۆماركردنى وەیسى دەزانن ئەویش ئەوە ئاشكرا دەكا، لە مانگى 2 ئەمساڵ سامان و شیروان لە بەیروتى پایتەختى لوبنان بە 21 ڕۆژ 3500000سێ ملێۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاریان تەنها بە قومار كردن دۆڕاندووە....
سەرچاوەیەكى دیكەش جگە لە جوغسى بارزانى و مسكین بارزانى، لە هەوڵگرى لەلایەن محەمەد ئەمین بارزانى كە جێگرى عەلى قازیەو هەموو زانیاریەكانى پشت ڕاست كردۆتەوە بەوەكە كوڕو منداڵەكانى شێخانى بارزان بە تایبەتى كوڕەكانى مەسعود هەریەكە لە مەنسورو وەیسى بە ئارەزووى خۆیان سامان و دۆلارى پارتى و حكومەت بە هەوانتە سەرف دەكەن نەك هەر ئەوە بەڵكو قومار كردنیان لە هۆتێلە گورەكانى ئەورۆوپاوە هێناوەتە ژێر دارو درەختەكانى سەرى رەش ولە پاڵ ئەو پێشمەرگەو زێرەڤانیانەى كە لەكەمى موچە وازهێنانیان لە زیاد بوندایە ئەمان دەیان دەفتەر دۆلاریان هەڵڕشتوەو لەبەر چاوى ئەوان قوماركردنیان كردۆتە دەوام كردن و هەیبەتى مەسعودیشیان نەهێشتووە نەك لە ناو خەڵكیدا بە لچكو لەناو پارتى و سەرى رەشیشدا!
هەروەها هێمن هەورامى كە تاكە سۆرانى یەو ئەندامى مەكتەبى دەزگاى ئاژانسى پاراستنە ، ئەویش چەندینجار باسى دیاردەى قوماركردنى لەسەرى رەش كردووەو، تا ئەوەى بە گالتەوە گوتویەتى: كوردى هەژار وادەزانن كە بنەماڵەى بارزانى سیاسەت دەكەن نازانن لە نێوان تالانكردن و بە هەدەربردنى سامان و قاچاخچێتى نەوتى ڕەش و داگیركردنى هەموو پڕۆژەكانى حكومەت ، قومار كردنیشیان زیاد كردووەو، چەندجارێك باسى ئەوەى كردووە لە سەرى رەش كوڕێكى مەسعود هەموو شتێكەو هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى بە قەدەر مەلا مستەفا شێخ بابۆ قسەى لاى مەسعود ناخواو نازانین كەى لە دەست ئەم بنەمالەیە دەربازمان دەبێ
ئەمە و هەمان سەرچاوە باسى ئەوەى كردووە پێدەچێت ئەو سامان و دۆلارە زۆرەى لەبەر دەستى بنەماڵەیەدایە خوێنێكى گورەى تێدا بڕژێت و شەڕى ئامۆزا بارزانیەكان دەست پێبكا!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە