کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەهزەلەی رێكخراوی ڤۆكا لەدەربەندیخان

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


سەرلەبەیانی رۆژی 2/5 منیش وەك ئەو سەدان هاوڵاتیەی كە بەنیازبوین چەند نوێنەرێك هەڵبژێرین بۆ ئیشكردن لەگەڵ رێكخراوی ڤۆكای ئەمریكی رومكردە هۆڵی رۆشنبیری دەربەندیخان، كەمن گەشتمە ئەوێ هۆڵەكە جمەی دەهات، چەند رۆژ پێشتریش ململانێیەكی زۆر گەرم لەنێوان نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنی دەسەڵاتدا لەئارادابوو بەمەبەستی بانگەشەكردن بۆ كاندیدەكانی خۆیان و دەرچواندنیان .
سەرەتا جارێ من تێناگەم فەلسەفەی ئەم رێكخراوە لەچیدایە كە لەرێگەی هەڵبژاردنەوە دەیەوێت كەسانێك هەڵبژیرێت كاری لەگەڵدابكەن و پرۆژەی بۆ دەستنیشانبكەن و دواتر ئەنجامی بدەن؟ ئایا باشتر وانەبوو راستەوخۆ ئەم رێكخراوە پرۆژەكانی ئەنجامبدایە بۆ ئەوەی توشی ئەو كێشەیە نەبێت كە ئەو رۆژە توشی هات.
بەهەرحاڵ كە نوێنەری رێكخراوەكە مایكی گرت بەدەستەوە و رایگەیاند رێكخراوەكەیان تەنها دوو گەڕەكی لەدەربەندیخان دەستنیشانكردووە كاری تیادا بكات و خەڵكی ئەو دوو گەڕەكە تەنها دەتوانن دەنگ بدەن بو بەفەوزایەك لەهۆڵەكەدا باسناكرێت.
ئاخر ناكرێت تۆ لەناو ئەو هۆڵەدا خەڵكی ئەو دوو گەڕەكە بناسیتەوە و تەنها ئەوان بتوانن دەنگبدەن، ئینجا خۆ دەربەندیخانیش هەر بەتەنها دوو گەڕەك نیە كە پێویستی بەپرۆژە هەبێت بەڵكو هەموو گەڕەكەكانی پێویستیان بەپرۆژە هەیە.
دواتریش ئەگەر ریكخراوەكە كاری بۆ دوو گەڕەك دەكرد هەموو خەڵكی شاری بانگهێشت نەكردایە برۆشتایە لەو دوو گەڕەكەدا چەند كەسێكی دەستنیشانكردایە و پرۆژەكانی خۆی ئەنجامبدایە.
گرنگترین خاڵێكیش لێرەدا ئەوەیە باسی بكەم ئایا دەستنیشانكردنی چەند نوێنەرێك بۆ ئیشكردن لەگەڵ رێكخراوێكدا چ پێویستی بەو ململانێ سیاسیە هەیە كە ئەو رۆژە لەو هۆڵەدا ئەنجامدەدرا كە دەتوت بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.
خۆشیەكەشی لەوەدایە لیپرسراوی رێكخراوەكە رایگەیاند پارەكانیان تەنها 60000 شەست هەزار دۆلارە و بایی ئەوەندە دەتوانن پرۆژە ئەنجامبدەن، تۆ ویژدانتان شەست هەزار دۆلار چی پێ ئەنجامدەدرێت؟ ئیتر رێكخراوی ڤۆكا بۆ وازناهێنن و خەریكن دڵی چەندها هاوڕێ و گەنجی حزبی و بێ لایەن لەیەكتری ئەتۆرێنن، بۆ هیچ نا بۆ پرۆژەیەكی شەست هەزار دۆلاری.
تێ بینی/ كە بوو بەفەوزا و خەڵكەكە نەرۆشتنە دەرەوەی هۆڵەكە كۆبونەوەكە دواخرا بۆ كاتێكی دیكە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە