کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەندروستی گەرمیان و هەمیشە پاساوهێنانەوە بۆ گەندەڵی

Thursday, 24/12/2009, 12:00


بەریوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەسایتی كوردستان پۆستدا وەڵامێكی دەستەپاچانەی نوسینێكی منیان داوەتەوە لەسەر مەرگی مناڵێك كە خوێنەر دەیخوێنێتەوە بەزەیی بە حاڵی خەڵكی رەش و روتی گەرمیاندا دێتەوە بۆ تەندروستی و بەرێوەبەراتیە (گەندەڵەكەیان بەپێی راپۆرتەكانی چاودێری دارایی).
من كاتی خۆم ناكوژم بەوەڵامی درێژی ئەو بەشە داماوەی ناوی راگەیاندنە لەو بەرێوەبەرایەتیەی كە لەئەلف و بێی راگەیاندن نازانن تەنها چەند خاڵێك دەڵێم:
1- جەوهەری كێشەكە ئەوەیە مناڵێك مردووە بەهۆی نەبونی یاوەرێكی پزیشكی لە ئەمبولانسی نەخۆشخانەی گشتی كەلار، وەڵامیان نەداومەتەوە بەچ یاسایەك دوو مناڵی حاڵەت ترسناك یاوەری پزیشكیان لەگەڵدا نانێردرێت؟.
2- ئەگەر رەوانەی سلێمانی كرابن و نەنێردرابن بۆ دەربەندیخان ئەی لەدەربەندیخان چیان دەكرد؟
3- ئەوان خەریكی كاری خۆیان بن هەڵسەنگاندنی كاری رۆژنامەنوسی و رۆژنامەنوس جێبهێڵن بۆ ئەهلی خۆی.
4- بۆ ئاگاداریشتان من ماوەی 4 ساڵە پەیامنێری رۆژنامەیەكی رۆژانەم، بەسەدان بابەتی وەرگێردراوی فیكری و سیاسم هەیە و خاوەنی دوو كتێبی وەرگێران و كۆمەڵە چیرۆكێكم.
5- تەندروستی گەرمیان وەك كاری هەمیشەییان پاساو بۆ گەندەڵی و گەندەڵكاران دەهێننەوە وەك چۆن ئێستاش چەندین فەرمانبەریان هەیە كە راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی(وەك ئەوەی رۆژنامەی هاوڵاتی بەچەندین ئەڵقە بڵاوی كردەوە) گەندەڵی گەورەیان ئەنجامدابوو كەچی ئێستاش دەسترۆیشتوی یەكەمینن لەو فەرمانگەیەدا.
6- گەرمیان ئێوەی هەبێت خۆش بەحاڵی خەڵكەساغەكەیان.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە